▪ پارتی كه‌ركووك له‌ حزبایەتی گه‌وره‌ترە و پرسێكی نه‌ته‌وه‌ییه‌كی كۆڵنەدەرە


رێبوار حەمەلاو شوانى


گەلی كورد وەك نەتەوەیەكی ڕەسەنی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەڕەرای هەموو ئەو هەوڵانەی داگیركەران وزڵهێزان لە رابردوو و ئێستا لە پێناو ساردكردنەوەی لە خەبات و تێكۆشان بۆ بەدەستهێنانی ئامانجە رەواكانی بەڵام یەك سەدەیە لە پێناو مانەوەی خۆڕاگرانە خەبات و قوربانیداوە و كۆڵی نەداوە و سەرەڕای ئەو هەموو تاوان و پیلانگێری و ستەمکارییەی، کە لەلایەن داگیرکاران و نەیارانەوە بەرامبەری کراوە بۆ لەناوبردنی خۆی رادەست نەكردووە لە قوربانیدان، چونکە مەبەستی بووە لەسەر پێی خۆی بمێنێتەوە و خۆی نەچەمێنێ.
پارتی دیموکراتی کوردستان بە رابەرایەتی بارزانی وەك قوتابخانەی كوردایەتیی و پارتێكی سیاسی خاوەن ستراتیژێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی ڕاشكاوە و دروست و بێ پێچ و پەنایە، کە نەک لە ناو دۆستانی ، بەڵکو لە ناو دوژمنانیش خاوەن سەنگ و پێگەو قوڕسایی خۆیەتی ، چونكە خاوە سەرکردایەتیەکی ژیرانە و سەنگینی ئەوتۆی هەیە لەسەر ئاستی ناوخۆ ،عێراق و جیهانیش ریزلێگیراو و حساب بۆکراوە، لە لایەکی تریشەوە پارتی، پارتێکی بە بنەما و پابەندی وایە دەتوانێت جەماوەری لایەنگرو ئەندامانی بە شێوازێک ئاراستە بکات، کە ناوەندێتی بڕیار و جێبەجێکردنی پابەندبونەکانی حزب لە بەرزترین ئاستدا بێت ، ئەویش لە پێناو بەرژەوەندیە باڵاکانی خەڵکی کوردستان، چونکە پارتی بەر لەوەی حزبێکی سیاسی بێت پڕۆژەیەکی نەتەوەییە و هەمیشە خۆی بە خاوەنی دۆزی رەوای گەلەکەی دەزانێت ئەگەر چی لەم رێگایەوە تووشی مەترسیش بوبێتەوە بەڵام لەم پێناوەدا کۆڵی نەداوە تا ئەمڕۆشی لەگەڵدا بێت، ئەوەی لە رۆژگاری ئێستاشدا رووبەڕووی دەبێتەوە و تەنانەت ئەو قەیرانانەی بۆ کوردستان، خەڵک و حکومەتەکەشی دروستدەکرێن هەر لە سۆنگەی فشار خستنە سەر پارتیە.
دەبێ هەموو لایەك ئەو راستییە بزانین كە جگە لە كاریگەری هەرێمایەتیی و عێراقییەكان لە سەر هەڵبژاردنی پارێزگای كەركووك بۆ زیانگەیاندن بە سەنگ و پێگەی كورد لەو شارە كوردستانییەدا دوای شەش ساڵ لە دابڕانی ،دەبێ ئەو راستیەش بزانین، كە پێگەی سیاسیەکەی بەهێزەوە پارێزراوە، بەراورد بە ژمارەی ئەو دەنگانەی کە لە هەڵبژاردنی رابردوو بەدەستی هێناون، سەرەڕای ئەوەی کە قوڵایی پێگەی جەماوەری و ستراتیژی پارتی لە هەرێمی کوردستانە نەوەک عێڕاق و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، لە کاتێکدا لەلای پارتی هەموو ناوچەکانی کوردستان بە یەک چاو سەیر دەکرێت و تەنانەت پارتی گەورەترین شۆڕشی کوردی کردە قوربانی شاری کەرکوک و ئەم شارەی بە دڵی کوردستان ناساندوە، بۆیە،سەڕەرایی ئەوەی دەنگێكی زۆری كورد لەو ناوچانە و بەتایبەت كەركووك هەژمار نەكراوە و دەنگیان نەداوە ، پێویسته‌ هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین،بۆیە ، پێوستە نیشتیمانپەوەری و نەتەوەپەوەری بكەینە پێوەر بەتایبەت بۆ كەركووك و ناوچەكە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان .
دەمهەوێت بڵێم كە ، پروپاگەندەی نەیارانی كورد بەو ئاراستەیە كە پێگەی پارتی لاوازە و تا كاریگەری لە سەر هەست و بیروباوەری نەتەوەپەوەری و نیشتیمانپەوەری بكات و سەرەڕای ئەوەی کە قوڵایی پێگەی جەماوەری و ستراتیژی پارتی لە هەرێمی کوردستانە نەوەک عێڕاق و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، لە کاتێکدا لەلای سەرۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان هەموو ناوچەکانی کوردستان بە یەک چاو سەیر دەکرێت و تەنانەت پارتی گەورەترین شۆڕشی کوردی کردە قوربانی شاری کەرکەوک و ئەم شارەی بە دڵی کوردستان ناساندوە وله‌ پێناو پارێزگاریكردن لە شوناسی كوردبوونی هەمیشە قوربانی و باجی گەورەی بەخشیووە .
هەروەها ئەوەی گرنگە بیزانین ئەو راستییەیە، راستە هەموو پارتی واتە كوردێك گڵەیی ئەوەیە هەیە تا كورد رێژەی كورسییەكان وژەمارەی دەنگەكانی و سەنگ وپێگە وكاریگەری كورد لەو ناوچانە زیاتر بێت ، بەڵام ئەگەر هەڵوەستیەكی وردبینانە بكەین سەڕەرای هەموو ئەو دەستوەردانە ناوچەیی و نێودەوڵەتییانە ، دەبێت ئەو راستییە بزانین كە ، پارتی لە كەركووك و ناوچەكە كوردستانییەكان لەم روەوە نەک کەمی نەکردوە بەڵکو بە تێکەڵکردنی کۆی ژمارەی هەردوو پڕۆسەی دەنگدانی گشتی و تایبەت ژمارەیەکی بەرچاو دەنگەکان زیادیان کردوە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە چەندین رێگری و پێشێلکاری جددی رووبەڕووی دەنگدەران و بریکارانی قەوارەی سیاسیی پارتی بوونەوە وەک گرتن، دەرکردن ، چاوسوورکردنەوە و هەڕەشەکردن، بەڵام ئەوەش راستییەكی حاشاهەڵنەگرە كە هیچ لایەنێك و دەوڵەیتَك ناتوانێت سەنگ و دەنگدەرانی پارتی واتە كورد نادیدە و فەرامۆشی بكات ، بەتایبەت لە نێو پارێزگاری كەركووك ، ئەگەر بهەوێت سەركەوتوو بێت لە ئەركەكانی ، چونکە پارتی و سەرۆک بارزانی جگە لە کورد نوێنەری راستەقینەی تەواوی پێکهاتەو چەوساوەکانی سەرتاسەری عێڕاق و بەرگریکاری سەرسەختی مافەکانیانن، بۆیەش هیوای زۆریان لەسەر هەڵچنیووە ، مێژووی شەش ساڵی رابردوو و ئێستا وداهاتووش باشترین بەڵگەن .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.