کۆمیسیۆن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقی راگەیاند
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقی راگەیاند، بەپێی ئەنجامەکە یەکێتی 5 کورسی و پارتی 2 کورسی بەدەستهێناوە، هەروەها لە نەینەوا پارتی 4 کورسی و یەکێتی کە لەنێو هاوپەیمانیی ئەهلی نەینەوایە 2 کورسییان بەدەستهێناوە.
ئەمشەو پێنجشەممە 28-12-2023 کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقی راگەیاند.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق راگەیاند: ئەو ئەنجامانە، وەک ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان رادەگەیێنرێت، دەتوانرێت لەماوەى سێ رۆژدا تانەى لێبرێت.
راشیگەیاند: ئەو سکاڵایانەى لەلایەن حیزب و هاوپەیمانیێتییەکانى بەشدار لە هەڵبژاردن تۆمارکراوە کاریگەرى لەسەر ئەنجامى کۆتایی دەنگەکان نەبووە.
ئەنجامی كۆتایی ژمارەی دەنگ و كورسی لایەنەكان لە پارێزگای کەرکووک:
- هاوپەیمانیی کەرکووک هێز و ئیرادەمانە (یەکێتی): 157,649 دەنگ کە دەکاتە 5 کورسی
- هاوپەیمانیی عەرەبی: 102,558 دەنگ کە دەکاتە سێ کورسی
- بەرەی تورکمانی: 75,169 دەنگی بەدەستهێناوە کە دەکاتە دوو کورسی
- پارتی: 52,278 دەنگی بەدەستهێناوە کە دەکاتە دوو کورسی
- هاوپەیمانیی عرووبە، 47,919 دەنگی بەدەستهێناوە کە دەکاتە یەک کورسی
ئەنجامی كۆتایی ژمارەی دەنگ و كورسی لایەنەكان لە پارێزگای نەینەوا:
- نەینەوا لیئەهلیها: 148,769 دەنگ کە دەکاتە پێنج کورسی
- پارتی دیموکراتی کوردستان: 141,052 دەنگ کە دەکاتە چوار کورسی
- ئەهلی نەینەوا (یەکێتی): 50,606 دەنگ کە دەکاتە دوو کورسی
- تەقەدووم: 74,188 دەنگ کە دەکاتە دوو کورسی
- سیادە: 75,074 دەنگ کە دەکاتە دوو کورسی
- حەدبا: 61,662 دەنگ کە دەکاتە دوو کورسی
- عەقدی وەتەنی: 87,391 دەنگ کە دەکاتە سێ کورسی
- هەویە وەتەنی: 54,791 دەنگ کە دەکاتە دوو کورسی
- وەتەنی لیتەجدید: 43,657 دەنگ کە دەکاتە یەک کورسی
- حەسم: 61,662 دەنگ کە دەکاتە دوو کورسی
- عەزم: 46,648 دەنگ کە دەکاتە یەک کورسی
ئەنجامی كۆتایی ژمارەی دەنگ و كورسی لایەنەكان لە پارێزگای سەڵاحەددین:
- عەزمی مەدەنی: 64,270 دەنگ کە دەکاتە دوو کورسی
- ئیتاری وەتەنی: 71,574 دەنگ کە دەکاتە دوو کورسی
- سیادە: 49,824 دەنگ کە دەکاتە دوو کورسی
- حەسمى نیشتیمانى: 43,337 دەنگ کە دەکاتە دوو کورسی
- جەماهیر: 132,100 دەنگ کە دەکاتە پێنج کورسی
- تەقەدووم: 51,158 دەنگ کە دەکاتە دوو کورسی
ئەنجامی كۆتایی ژمارەی دەنگ و كورسی لایەنەكان لە پارێزگای دیالە:
- دیالەتونای وەتەنى: 107,554 دەنگ کە دەکاتە چوار کورسی
- تەقەدووم: 79,934 دەنگ کە دەکاتە سێ کورسی
- سیادە: 73,890 دەنگ کە دەکاتە سێ کورسی
- عەزم: 44,061 دەنگ کە دەکاتە یەک کورسی
- ئیستحقاقى دیالە: 44,195 دەنگ کە دەکاتە دوو کورسی
- هاوپەیمانى ئەساس: 29,961 دەنگ کە دەکاتە یەک کورسی
- یەکێتی: 28,648 دەنگ کە دەکاتە یەک کورسی
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.