▪ تادێت ههرێمی کوردستان متمانەی بە عێراقی كردهوه فاشیزمی نامێنێت
ریێوار حەمەلاو شوانی
ئەو عێراقەی كە لە ماوەی 20 ساڵی رابردوو ، تەنها گەلی كورد پێی دەڵێت عێراقی فیدراڵیی و دەستووری ودیموكراسی و هاوبەشی ،بەڵام لە راستییدا گەورەترین كێشەو گرفت ئەوەیە كە متمانەنیە لە نێوان پێكهاتە سەرەكیەكانی پڕۆسەی سیاسی لە عیراقی بەناو نوێدا، ڕاستەدیموكراسیەت لەسەر متمانە درووست دەكرێت و دیموكراسیەت هەم متمانە لەنێوان دەسەڵات و هاووڵاتی هەم متمانەشە لە نێوان هێزە سیاسیەكان و هەم متمانەشە بەو ڕێنمایی و میكانیزمانەی بۆ چاسەركردنی كێشەكان دەگیرێتەبەر، بەڵام بەداخەوە لەبەر ئەوەی ئەومتمانەیە هەر لەبنە مادا لاواز بووە، ئەمەش گرفتی سەرەكی پڕۆسەكە بووە، بۆیە لایەنی كوردستانی لە پڕۆسەی سیاسیی عیراقدا خۆیان هەڵدەخەڵەتێنن، كاتێك خۆیان بە هاوبەش لە پرۆسە سیاسیەكە و بە هاوبەشی پرۆسەی بونیادی دیموكراتی لە عیراق زانیوە.كە بەپێچەوانەوە لایەنەكەی دەسەڵاتدارانی بەغدا وەك پلە سێ و چوار مامەڵەت لەگەڵ زۆر جار بەرێگری بەردەم كارەكانی خۆیانت تۆمەت باردەكەن..
ئەوەی لە خەسڵەت و كردەوەكانی دەسەڵاتدارانی بەغدا دەبینرێت ، ئەوەیە رۆژ بە رۆژ بە فەرمانی فاشیزمە ناوخۆیی و دەرەكییەكان هەوڵی لێدانی سەنگ و پێگەی هەرێمی كوردستان بە شێوازی یاسایی خۆیان و سیناریۆ دارێژراوەكانیان و سیاسەتی گەمارۆدان دژی گەلی كورد و قەوارەكەی پەیرەو دەكەن ، كە ئەمەش خۆی لە خۆیدا شكستی فیدراڵی و هاوبەشی و دیموكراسییە ، گەرانەوەی ئەو تاكڕەوی ودیكتاتۆریەتە یە كەساڵانێكی دورودرێژە گەلانی عێراق بەسەرجەم پێكهاتەكانیەوە بەدەستیەوە دەناڵێنن.
هەروەها لەراستیدا لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە، شیعەكان بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو مێژووە درێژە لەدەستچووەی عێراق سەرقاڵی قەرەبووكردنەوەن، بەڵام ئەوەی گرفتی بۆ ئەو تایپە لەحوكمڕانیە مەزهەبیەی شیعەكان دروستكردووە، ناكۆكی ناوخۆییو شەڕكردنە لەسەر شەرعیەتی مەزهەبی، هاوكات دروستبوونی حەشدی شەعبیش وەك پێویستییەكی مەزهەبی بۆ قۆرخكردنی دەسەڵات و دروستكردنی دەوڵەتێكی مەزهەبی و هەڵوەشاندنەوەی ئەو سیستەم فیدڕاڵیی و دەستووری و دیموكراسیی و هاوبەشییەی كە پێشتر هەموو لایەنەكان سەری رێككەوتبوون و متمانەیان پێی بەخشیبووە ،بەڵام رۆژ بە رۆژ زیاتر بەرەو تاكڕەویی و فاشیزمی و تایفی هەنگاوی ناوە . دەسەڵاتدارانی ئێستای بەغدا بە پاڵپشتی رژێمی ئێران خواستی ئەوەی هەیە كە حكومەتی فیدراڵی عێراق بگۆڕێت بۆ حكومەتی سەنترالی و دەسەڵاتی دیموكراتی بگۆڕێت بۆ تاكڕەوی دیموكراتی، بەڵام لەم نێوەندە ڕاستیەك هەیە ئەویش ئەوەیە نە جارێكی دیكە پێكهاتەكانی عێراق لەچوارچێوەی حكومەتێكی سەنترالی دەتوانن پێكەوە كۆبكرێنەوە، نە هیچ دەسەڵاتێكش دەتوانێت ببێتەوە ئەو دیكتاتۆرەی لەزەبری هێز لەهۆڕەكانی باشوورەوە تا زاخۆ هەمووی سەركوت و پاكتاو ڕەشەكوژ بكات، بۆیە یاریكردن بەم سیاسەتە نەك هەر چارەنووسی مەركەزیەت و دیكتاتۆرەكەی بەرەو هەڵدێر دەبات،
بۆیە، ئیتر كاتی ئەوە هاتووە گشت هێزولایەنە كوردستانییەكان و گەلی كوردیش نیشتیمانپەوەرانە مامەڵە لەگەڵ هەڵسووكەوتەكانی دەسەڵاتدارانی عێراق بكەن و چیتر رێگە نەدرێت یاری بەهەست و سۆزی گەلی كورد بكرێت و هەموو ئەو خەونە نەزۆكانە شكست پێبێنن كە مەرامیان نەهێشتی قەوارەی هەرێمی كوردستان و بەرهەمی خوێنی شەهیدان وخەباتی دەیان ساڵە و ماندووبوونی پێشمەرگە و قوربانیدانێتی ، هەروەها گرنگە هەموو گەلانی دونیا بە تەبایی و پتەوكردنی باوەڕەكانیان بەیەكتری، گەیشتوون بە ئاستی سەربەخۆیی و بونیاتندانی دەوڵەتی خۆیان، كوردیش ئێستا لەهەموو كاتێك زیاتر پێویستی تەبایی هەیە بۆ ئەوەی بگات بە ئامانجە نەتەوەییەكانی، كە ساڵانێكی زۆرە خەباتی لە پێناودا دەكات و قوربانیی بۆ دەدات، ناكرێت چاوەروانی عێراقێكی شكستخواردوو و مەزهەبی وتایفی بكەین كە خەون بەو راستییەوە دەبیین كە كوردستان و گەلی كوردیش هەر لە چوارچێوەیەكدا و ژێردەستی خۆیان بهێڵنەوە ، بەڵام بەدڵنییاییەوە ئیرادەی گەلی كوردو بەتەبایی شكست بەهەموو خەونانە دێنێت و شكستیش بە پیلانگێریی و سیناریۆكانیان دێت .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.