▪ هۆشیار زێباری: گومان لە سەربەخۆیی دادوەرییمان هەیە

هۆشیار زێباری ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایدەگەیەنێت، ئەو ڕۆڵەی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری دەیگێڕێت، جگە لە عێراق لە هیچ وڵاتێک نابینرێت.
هۆشیار زێباری لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “دووبارەبوونەوە و بەردەوامی ئامادەبوونی فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە وڵات، لە بۆنە سیاسی و حزبییەکان و پێشکەشکردنی وتار و دەربڕینی هەڵوێست، پاتەکردنەوەیە لەوەی کە گومان لە سەربەخۆیی دادوەرییمان هەیە”.
زێباری نووسیویەتی “ئەو ڕۆڵەی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری دەیگڕێت، لە هیچ دەوڵەتێک پاشایەتی، کۆماری و تاکڕەویدا نابینرێت جگە لە عێراق، ئەوەش نامۆیە”.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.