▪ شۆڕش و تیرۆر دوو ووشەی دژی یەکترن

خەبات تارق مەولود ساڵەیی

سۆڕش دەنگی ناڕەزایی گەلە دژ بە نادادپەروەری دەسەڵاتێک لە کۆمەڵگایەکدا . ووشەی تیرۆریش دروست دژی شۆڕش بە مانای لە ناو بردن و کوشتنی ناڕەوا و لە ناکاو دێت . شۆڕشی بارزانی هەر بە مەبەستی چەسپاندن دادپەروەری لە کۆمەڵگا دروست بوو لە ناو جەرگەی نادادپەروەری دەسەڵاتی عراقی فاشیستی .

هەر لە سەردەمی بارزانی هەوڵی تیرۆرکردنی زاتی پیرۆزیان درا لە لایەن دەسەڵاتی عەرەبی فاشیستەوە . لە ساڵی 1972 دا هەوڵدرا مستەفا بارزانی نەمر تیرۆر بکرێت لە ڕێگای ناردنی چەند کەسێک بە ناو مەلای ئەو کاتە کە بە سەرپەرەستی نازم کزاز کە مقدیری موخابراتی ئەوسا بوو . ئەو هەوڵە شکستی هێنا و سەرنەکەوتوو بە ناو مەلاکان خۆیان کەوتنە داوەکەوە و بارزانی بە سەلامەت نەجاتی بوو .

لە 1979/01/08 لە ڤیەننا هەوڵی تیرۆر کردنی ڕێزدار کاک مەسعود بارزانی ڕێبەری کوردستان درا . تیرۆر کردن و لە ناو بردنی سەرۆک بارزانی نەمر و کاک مەسعود هەمیشە لە پلانی سەرانی عێراقی فاشیستی دا بووە . ڕێبازێک کە بیەوێ دادپەروەری لە کۆمەڵگا بچەسپێنێ و لە دووای سەندندنەوەی مافی ڕەوای گەلی کورد کە بە هەموو جۆرێک پێشێل کراوە بێت ، بێ گومان دەکەوێتە بەرانبەر دژایەتی نادادپەروەران و لە هەوڵی تێکشکانی دەبن . ئەوەش یەکێکە لە دەلایلی دژایەتی کردنی ڕژێمی فاشیستی و ڕەگەزپەرەستی عێراق .

کاتێک کاک مەسعود سەرقاڵی دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ کوردانی ئەوروپادا بوو . ڕژێمی فاشیستی بەعس لە ڕێگای ناردنی بەرزان تکریتی ، برای سەدام حوسێنی گۆڕ بە گۆڕ بۆ ڤیەننا کە راستەوخۆ پیلانی چەپەڵی تیرۆری سەرپەرەشتی دەکرد هەوڵی تیرۆری کاک مەسعودی دا . بەڵام سەرنەکەوتن و کاک مەسعود تووانی بێ بچووکترین بەرکەوت ڕزگاری بێت .

بارزانی نەمر بە دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەیزانی ڕاستەوخۆ دوژمن بۆ خۆی و بنەماڵە و هەموو بارزان دروست دەکات و مەترسی دەکەوێتە سەر هەموو نزیکەکانی . بەڵام هەڵبژاردنی ئەو بۆ چەسپاندنی دادپەروەری و وەرگرتنی مافی خوراوی لە مێژینەی گەلی کورد گرینگتر بوو . بۆ ئەو مەبەستەش ئامادە بوو هەموو مەترسی یەک قەبوڵ بکات . هەر بۆیە چەندین جار خۆی و نزیکەکانی کەوتنە بەر مەترسی زۆر گەورەوە .

ڕێبازی بارزانی فێری مرۆڤایەتی و پێکەوە ژیانمان دەکات . ڕێبازێکە ئەگەر بە تەواوی و بێ کەم و کوڕی لە کۆمەڵگادا بچەسپێ هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بێ جیاوازی دەبنە خاوەن مافی ڕەوای خۆیان . ڕێبازی بارزانی بۆ ئەوە داڕێژراوە کە دادپەروەری ڕاستەقینە لە کۆمەڵگا بچەسپێندرێ . بەتایبەت لە کۆمەڵگای کوردی و لەسەر خاکی پیرۆزی کوردستان . هەر بەم هۆکارانەیە کە هەر لەسەرەتاوە دژایەتی کراوە لە لایەن نەیارانی یەوە …..

ئێستاش تیرۆر بە چەندین جۆری زۆر دژایەتی ئەو ڕێبازە پیرۆزە دەکات . بەڵام لەو بڕوایەدام دژایەتی یەکان فەشەل دێنن و هەرگیز ناتوانن بەسەر حەق و راستی و دادپەروەری ڕێبازی پیرۆزی بارزانی سەرکەون .

هەر مرۆڤێک ڕاست و پاک ڕەوشت، و کردار دورست بوو ، و نی یەتی ڕون و ئاشکرا بوو ، و هەروەها لەگەڵ بەرژەوەندی گەلەکەیدا یەک بوو ، . ئەو مرۆڤە سەردەکەوێ و هەمیشە لە دڵی گەلدا دەمێنێتەوە . چەسپاندنی دادپەروەری زۆر ئاسان نی یە بەهۆی بەرژەوەندی تاکە کەسەکان و ووڵاتانی دەور و بەر و بگرە نێودەوڵەتیش !!!!!!

هەر بۆیە لە سەرەتاوە ڕێبازی بارزانی توشی دژایەتی و تیرۆر بۆتەوە . زۆربەی دژایەتی یەکانیش بە هۆی دادپەروەری ئەو ڕێبازە پیرۆزەوە بووە . ئەو ڕێبازە و ڕێبوارانی عەیار سەرەوەی 24 ی بوون بە قەڵغانی بەرخۆدان و فیداکاری بۆ کورد و کوردستان . وەکو دەڵێن زێر ئەگەر پاک و بێگەرد و بێ غەش بێت ، هیچ منەتی بە خاک نی یە ئەگەر بە سەدان ساڵ لە ژێر گڵدا بێت . ڕێبازی بارزانیش وەک ئەو زێرەیە و هەمیشە بە پاکی و بێ گەردی دەمێنێتەوە و ڕوو ڕەشی و شەرمەزاری بۆ دوژمنانی دەبێت ….

بژی ڕێبازی پیرۆزی بارزانی کە بووە بە ڕێنیشاندەرمان بەرەو سەربەخۆیی کورد و کوردستان ….

بژی کورد بژی کوردستان شەکاوە بێت ئاڵاتی پیرۆزی کوردستان لە جیهان


2024/01/09

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.