له عیراقی فیدرالیدا پێكه‌وه ژیان یابهزۆر پێكه‌وه ژیان
نووسینی : شه‌نگه هاوار كاكه‌یی
دانانی ئاسته‌نگ له پێش پرۆسه‌ی سیاسی عیراق و له چوار چێوه‌ی ده‌ستوری فیدرالیدا پێشهاتێكی نه‌خوازراوه ،به‌تایبه‌ت قه‌یرانی و زه‌وتكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و به‌خشینی ئه‌و مافه له چه‌ند مانگ جارێك ،له‌ژێر فشاری سه‌ردانی شاندی فه‌رمی هه‌رێمی پاش چه‌ندین گه‌ڕی گفتۆ گۆ .
به‌و پێیه‌یی برینی قوتی فه‌رمانبه‌ران خروقاتێكی ده‌ستوری زه‌قه و هاودژه له‌گه‌ڵ ده‌ستوری فیدڕاڵ و ،له‌گه‌ڵ پرنسیپه‌كانی مافی مڕۆڤ و ،له بازنه‌ی ڕێكه‌وتنی فیدرالیدا له باڵانس ڕاگرتنی ,ته‌وازن و ته‌وافق و ,شه‌راكه‌ت ,به‌كرداره‌كی هیچ شه‌راكه‌تێك ,وتهوازنێك و ,ته‌وافقێك ,تیادابهدیناكرێت به‌پێچه‌وانه باڵانسی نادادێكان لاسه‌نگه و یاساناسان و به‌ئه‌ندامانی مه‌حكه‌مه‌ی فیدرالی عیراقیش ,ئه‌و ڕاستیه‌یان لا به‌رچاو ڕوونه , ده‌رنجام ده‌رهاوێشته‌كان ده‌رخه‌ی ئه‌و ڕاستیه‌یه كه عه‌ره‌ب به‌ڕوون و ڕه‌وان مه‌به‌ستیانه له‌كورد جودا بێته‌وه .
به‌تایبه‌ت ئه‌م پێشێلكهریانه له ههڵومهرجێكه كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا كانی عیراق به ناوچه دابڕێنهكاندا له سنوری ماده‌ی ١٤٠ له‌ئارادابوو، لێره‌دا ئه‌گه‌ر ئه‌وان مه‌به‌ستیانه یه‌كپارچه‌یی عیراق بپارێزن ،چۆن به كورد ده‌ڵێن برا برایی و كیسه جودایی ! ؟
به‌و پێوادهنگهوه دروستكردنی ئه‌م ته‌نگه‌ژانه ،هیچ له‌و ڕاستییه كه‌مناكاته‌وه كه پێكه‌وه ژیان له‌ژێر چه‌تری ده‌ستوری فیدرالی ،له‌گه‌ڵ عیراقێكی شكستخواز وه‌همێكی گه‌وره‌یه‌و ، قه‌یرانێكی بێچارهسهره ئه‌وه‌یان وێنای پێكه‌وه ژیان نییه بگره! به‌زۆر پێكه‌وه ژیانه.
ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه پێكردنه ده‌وڵه‌تی عیراقی كه له ساڵی بیسته‌كانه‌وه دامه‌زراوه ، ئه‌و وڵاته له‌و ساته وه‌خته‌وه تا ئه‌مڕۆ ،كه‌لتوری دیموكراسی و پێكه‌وه ژیانی قهبۆڵنهكردوه ،دیموكراسیش به‌هه‌موو پێوه‌ره‌كانه‌وه لای پرنسیپێكی نامۆبووه ،ئه‌و ده‌وڵه‌تێك بووه كۆكراوی پێكهاته‌كانی به‌زۆری زۆر دارهكی به‌پینه‌و په‌ڕۆ به‌یه‌كه‌وه لكێندراون .
له‌هه‌مبه‌ر یاساكانی ده‌وڵه‌تی عیراقی بهكۆكراوی ته‌نها وه‌كو ناو داتاشراوه زۆر دووره له‌به‌ها مڕۆییهكان ،كه به بنچینه سه‌ره‌كێكانی مافی مرۆڤ تێپه‌ڕنه‌بووه، ته‌نها بهروكهشبوون نه‌بێ له‌ساییه‌ی ئه‌و فه‌زا تهماویهدا ده‌بێ نه‌ته‌وه‌ی كورد چاوه‌ڕوانی چی بێت له‌و وڵاته؟
كه له‌ژێر هه‌یمه‌نه‌تی هه‌مان هێزو هه‌مان منتاڵهتی ڕابردوو ده‌چه‌وسێندرێته‌وه ئه‌گه‌ر !چاره‌نوسی گه‌لی كورد له‌رابردوودا كۆده‌تاو ,ئه‌نفال و ,كیمیا باران و, زه‌وتكردنی مافی نه‌ته‌وه‌یی بووه ئه‌مڕۆ ئاگری بوغزی سیاسی ،له‌جاران زیاتر لهناوچهیهدا وهگهڕه ،هه‌یمه‌نه‌تی عیراقچێتی سه‌پاندنی به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كوردا به‌ئاشكرا به‌هێمنی ناخی تاكی كوردی ده‌هاڕێت
كه سیاسه‌تیان له‌عیراقی فیدراڵی فۆتۆكۆپی ڕابردووه ،درێژه‌پێده‌ری هه‌مان سیاسه‌ت و هه‌مان ڕێڕه وه بۆیه به داگیر كردنی ناوچهكوردێكان سنوری ماده‌ی ١٤٠ برینی و به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردی ،له‌لایه‌ن هێزو ده‌سه‌ڵاتی عهرهبگهرایی هیچ ئیزافه‌یه‌ك ،نابه‌خشێته ئاینده‌مان به‌پێچه‌وانه له‌مباره‌یه‌وه ده‌كرێ بڵێین مێژوو خۆی دووباره ده‌كاته‌وه .
هه‌رچه‌نده …..سه‌ركرده كورده‌كان پاش رووخانی به‌عس ساڵی ٢٠٠٣ پشو درێژیان نواند،هه‌موو توانایه‌كیان خسته گه‌ر ،بۆ بونیادنانه‌وه‌ی عیراقێكی تازه دوور له توند‌و تیژی تایه‌فی مه‌زه‌بی ده‌مارگیری ئاینی به‌ڵام ! چوونكه عه‌قڵیه‌تی مه‌زه‌بگه‌رایی هێزو ده‌سه‌ڵاته ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له ژێر چه‌تری كهنارگیریدا بۆ. ده‌وڵه‌تانی دڕاوسێ بۆیه ! له‌ئاست پێشلكارێكاندا بێده‌سه‌ڵاته ناتوانێ به‌هیچ شێوه‌ییه‌ك له‌گه‌ڵ دیموكراسیدا هه‌ڵبكا ،لهكاریگهرێكان ئه‌مرۆ خودی عه‌ره‌ب كوردی گهرك نییه نایه‌وی له‌گه‌ڵ كورد بژی .
لهممهلۆیهدا كه عیراق مێژوویه‌كی خۆێناوی هه‌یه و به‌ملێۆنان كه‌س بوونه قوربانی ته‌نگژه‌ی یه‌كپارچه‌یی ،كه ژیان و وێنه‌ی پێكه‌وه ژیانی راسته‌قینه له‌عیراقدا ئه‌سته‌مه ،لهگوزهری ناچاریی پێكهاته‌كان نه‌خێریان له‌یه‌كتری بینیوه نه له‌گه‌ڵ یه‌كتریش توانیویانه بژین .
لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه وڵاتێك مێژوویه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده پڕ شه‌رمه‌زاری بێت و پێكهاته‌كانی ،له‌نێو بوغزی سیاسی بتۆێنهوه ، ئایه لهڕۆشنانی باوه‌ڕ بوون به پرنسیپه‌كانی دیموكراسیه‌ت و مافی مڕۆڤ كات گونجاو نییه ئه‌و یه‌كپارچه‌یه به‌كۆتا بێت ! دهبائهمرۆ پارچه بێت له‌سبه‌ی باشتره
چوونكه ئه‌و ده‌وڵه‌ته به‌بێ بناغه‌ی ته‌بایی بونیاد نراوه ئه‌گه‌ر ئێستا پارچه نه‌بێت !به‌ڵام له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا یه‌كپارچه‌یی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه بۆ سێ هه‌رێمی فیدرالی ,شیعی و ,سنی و ,كوردی به‌ره‌و پێكه‌وه ژیانێكی ڕاسته‌قینه .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.