▪ ئیرادەى پۆڵاینى کوردستان بە پەڵاماردنى تیرۆریستى مووشەکى بالسیتک ودرۆن ناڵەڕزێ و ناچەمێ ..


رێبوار حەمەلاو شوانى
لەگەڵ به کارهێنانی هه رچه کێکی تازه ی کوشندە له بواری شه رێکی نابه را نبه ردا ،رە هه ندی تاوان و تیرۆر له خۆ ئه گرێ، هه ر بۆیه ناوی تیرۆری شه ڕ به کاردێت له لایه ن وەڵاتانی نا دێموکرات و دیکتاتۆر خەسڵەت که چەکی کوشندە دژی گەلى کورد بەکار بێنن که ئامرازی بەرگریان نیه وە له رووی سەربازیەوە نابه رابه رن وە ک ئێستا شه ڕ دژی کورد، پەڵاماردانى هەرێمى کگوردستان لەڕێگەی مووشەکى بالستیک و درۆن و باروت و جگەلە کارێکى تیرۆریستى و تێکدانەوە هیچ پاساوێکى تر لە خۆى هەڵناگرێت ، وەک لۆژیکی هێزو هەژموونگەرای نوێ رژێمى ئێران بۆ شاردنەوەى شکست و ریسواییە ناوخۆییەکانى و مانەوەى لە سەر کورسى دەسەڵاتى دیکتاتۆرى کە زیاتر لە چوار دەیە لە ناوخۆ و دراوسێیەکانى هەست بە ئارامى و ئاسوودەیی ناکەن لە چەنگى ئەو ڕژێمە تاغووتی و فاشیزیمە و بۆیە پەڵاماردانى مووشەکى و درۆنى لە دژى هەرێمى کوردستان و پێگە ئابوورى و گرنگەکانى و نیشانەگرتن لە ئامانجە مەدەنی و ناسیاسیەکان لە هەولێرى پایتەختى کوردستان و لێدانی کوێرانە لە ئامانجی نادیار بۆ فەراهەمکردنى کەشێکى پڕش لە دڵەڕاوێکە و ترس ەلە هەرێم تاوەکو هەرێم دەستکراوە نەبێت بۆ دۆستە ڕۆژئاواییەکانی.
گەلى کورد قوربانی ترین گه لی دنیایه که مووشەکى بالستیک و درۆنى بۆمبرێژکراو دژی به کارهاتوە له هه رچوار پارچه ی کوردوستان وە هه رە شه یه له سەر ژیان و ئاسایشی گه لی کوردستان وە دامه زراوە خزمه تگوزاریه مه ددە نیه کان وە ئابووری .ئەگەر تیرۆرستان مەبەستتان ئەوەیە بە مووشەك و درۆن ئیرادەی گەلی كوردستان بشكێنن كە دەستبەرداری هەڵوێست و مافەكانی بێت ئەوە دڵنیا بن كە ئیرادەی گەلی كوردستان زۆر بەهێزە و بە زاڵمی زۆر لە ئێوە قەبەتر نەشكاوە و هەرگیز ناشكێت…ئەو دەستدرێژییە تیرۆریستییەی لەڕێی مووشەکى بالسیتک و درۆنەوە كرایە سەر هەولێری پایتەختى کوردستان لەلایەن تیرۆریستانى ئێرانەوە ئاماژەیەکى روونە بۆ هەوڵى تێکدانى سەقامگیرى و ئاسایش و لێدان لە پێگەى ئابوورى هەرێمى کوردستان و ئاشتى و پێکەوەژیان کە ئەمڕۆو کوردستان بۆتە دوورگەیەکى سەقامگیر و تەناهى بۆ هەموو پێکهاتەکان و ئینجا نێردە دیپلۆماسى و کۆنسوڵخانەکان ، كارێکی ناڕەواو تیرۆریستیە چونكەبە شێوەیەكی ئاشكرا و بێ باكانە ژیانی هاووڵاتیانی بێتاوانی خستووەتە ژێر هەڕەشە،نیشانەی ئەوپەڕی ترسنۆكی و بێموڕاڵیە و دژی هەموو پڕەنسیپێكی یاسایی و مرۆیی و ئاسمانیە،ترساندن و هەڕەشەكردن لە میللەتێكی مەزلووم و هاووڵاتیانی بێتاوان كاری چەتە و تاوانكارانە و نیشانەی تەربیەتی خراپ و ئاستی نزمی سیاسەتكردنە…
زۆر گرنگە لە پێناو چەند بارە نەبوونەوەى پەڵامارە تیرۆریستەکانى ئێران و گروپە میلیشیا لە یاسا دەرچووەکانى بە پاساویی جۆراجۆر بۆ سەر هەرێمى کوردستان دەبێ نەک هەر نەتەوەیەکگرتووەکان ئاگادار بکرێتەوە بۆ ئیدانەکردنى ئەو پەڵامارە تیرۆریستیانە بۆسەر هەرێمى کوردستان لە هەمانکاتیشدا دەبێ بە رژدى ئەکتەرە نێودەوڵەتییەکان بە ئەمەریکاشەوە پابەندبن بە پاراستنی هەرێمی کوردستان لەم هەڕەشانە. پێویستییەکی بەپەلە هەیە بۆ چارەسەرکردنی تاکتیکی نوێی تیرۆریستی و پشتیوانی لە حکومەتی هەرێمى کوردستان لە هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری. ئەمەش دەتوانێت هەموو شتێک لە دیپلۆماسی و پشتیوانی سیاسییەوە بگرێتەوە تا هاوکاری سەربازى و ئەمنی و هاوبەشکردنی هەواڵگری. چونکە ئەمەریکا و فەرەنسا و وڵاتانى ئەوروپایی و بەشداریکردنیان دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ هاوسەنگکردنی هێزە جیۆپۆلیتیکییەکانی ناوچەکە و فەزا و پشتیوانی پێویست بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم فشارە دەرەکیانە بە حکومەتی هەرێم بدرێت. بە هاوکاری پێکەوەیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو هێرش و پەڵاماردانى ڕژێمى تاران و میلیشیاکانی سەر بە ئێران بە مووشەکى بالسیتک و درۆنى بۆمبرێژکراو بۆ سەر هەولێرى پایتەختى کوردستان ، دەتوانن بەشداری بکەن لە داهاتوویەکی سەقامگیرتر و پارێزراوتر هەم بۆ هەرێمى کوردستان وەک دوورگەیەکى سەقامگیر و و هەم بۆ تەواوی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. دەبێ دوژمنان و نەیارانى کوردستان ئەگەر دوێنى لە ژێر پاساویی خەبات وکوردایەتى ئەنفال و کیمیاباران وکۆمەڵکوژ و وێرانیان دەکردین ، ئێستاش بە پاساویی ئیسرائیلى دووەم بە مووشەکى بالسیتک و درۆن پەڵامارمان دەدەن باش ئەو راستییە بزانن کە ئیرادەى گەلى کورد نەک هەر لاواز نابێت بەڵکو بەهێز لە رابردوو بەرەو ئامانجەرەواکانى هەنگاو دەنێت و مۆمى تەمەنى دیکتاتۆرە تیرۆریستەکانیش بەرەو کوژرانەوەیە .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.