▪ ئێران بەدوای چییەوەیە؟

ئەسرین عاسی شوانی

ئێران وەک زلهێزێکی ناوچەکە زیاد لە پێویست خۆی لێ گەورە بوەو،بە مناسەبە بێ مناسەبە خۆی دەخاتە نێو گەمەی سیاسی و سەربازیەوە،بوەتە مایەی هەڕەشەو مەترسی بۆسەر خەڵکی سیڤیلی دراوسێکانی،وەک لەچەند ڕۆژی ڕابردودا هێڕشی کردە سەر پایتەختی هەرێمی کوردستان،بەبەهانەی ئەوەی بنکەی ئیسرائیلی کردۆتە ئامانج،ژمارەیەک کوژراو برینداری مەدەنی لەژن و مناڵی لێ کەوتەوە،لەهەمان کات دا بەهەمان ئاواز هێڕشی درونی و ساروخی کردە سەر پاکستان سەروەری ئەو وڵاتەی پێشێل کرد،هەرچەندە تا ئێستا هێڕشەکەی سەر هەرێمی کوردستانی بۆ چوەتە سەرسەرەڕای ناڕەزاییەکی زۆری ناوخۆیی و ناوچەی وجیهانی و لە زۆر لاوە ئیدانەکران،بەڵام لەبەر ئەوەی حکومەتی عێراق بەهۆی شلۆقی حکومڕانی و دەسەڵاتیەوە خاوەنی هیچ سەروەریەک نیە و جگە لە ئیدانەکردنی ئەو کارە قێزەونە زیاتر هیچی نەکردوە،تاران جارێکی ترو دوپاتی ئەوە دەکاتەوە کەوا هێڕشی تر ئەنجام دەدات وەک خۆی دەڵێت بنکەکانی ئیسرائیل لەهەرێمی کوردستان دەکاتە ئامانج،لەکاتێک دا هیچ بنکەو بارەگایەکی ئیسرائیلی لێ نیە،ئەگەر مەبەستیشی بێت و ڕاست بکات بنکەی ئیسرائیلی دەکاتە ئامانج زۆر بەئاسانی دەتوانی لەناو جەرگەی ئیسرائیل بەساروخە دوور مەوداکانی ئەو کارە ئەنجام بدات،بەڵام هەرگیز ئەو شەڕە ڕاستەوخۆ ناکات،ئەوەی دەیکات بەوەکالەت لەلایەن لایەنە شیعەکانی سەر بەخۆیەوە دەیکات،گەر نا بۆ تا ئێستا موشەکێکی بە هێزەکانی ئەمەریکاو ئیسرائیلەوە نەناوەو بەرپرسیارێتی خۆی ئاشکرا بکات،بەبڕوای من ئێران ئەو جۆرە کارانە بۆیە دەکات تا قەیرانەکانی ناوخۆ بەو هاشوهوشە بڕەوێنێتەوە،یان هیچ نەبێت کارێ بکات پاڵەپەستۆی دەزگا سیخوڕیەکانی ئەمەریکاو ئیسرائیل لەتارانی پایتەخت و دەزگا هەستیاریەکانی دور بخاتەوە،لەلایەکی ترەوە وەک چۆن بەڕێکەوتن لەگەڵ هەرێم و حکومەتی عێراق توانی مەترسی هێزە بەرهەڵستکارەکانی لەخۆی دورخاتەوە،بەهەمان نەفەس دەیەوێت پاڵەپەستۆ لەسەر پاکستانی خاوەن سەروەری و چەکی ئەتۆمی و خاوەن پێگە دروست بکات،ئەوە بوو هەر لەسەروبەندی هێڕشەکانی بۆسەر هەرێمی کوردستان،بەچەندین موشەک سنوری پاکستانی بەزاندو هێڕشیکردە سەر بلوچەکان،بەڵام هەر زوو حکومەتی پاکستان بەئاگری موشەک و درۆن وەڵامێکی توندی دایەوەو لە نوێترین پەیامی سەرۆک وەزیرانەکەیانەوە هەڕەشەی ئەوەیان بەگوێ دا چرپاند کە هەرکەسێک پەنجەک بۆ وڵاتیان درێژ بکات دەستیان دەبڕنەوە،لەم کەین و بەینەدا ئێران وەک چۆن ئێستاشی پێوە بێت هەڕەشەی پەلاماری سەر هەولێر دەکات بەڵام بەرامبەر پاکستان و لێدوانە توندەکانی بەرپرسانی پاکستان هیچ کاردانەوەیەکیان نیەو تەنانەت خوا خوای ئەوەیانە کێشەکە وەک خۆی لێ بێتەوە،کەوای بۆ دەچم ئەو درمەی ئێران پێوەی موفتەلایە،قەیرانە یەک لەدوای یەکەکانێتی توشی بوە،وەک سەرەتا ئاماژەم پێ دا ئێران خۆی بەزلهێزی ناوچەکە دەزانی و لەڕێی حیزبوڵاو حەماس لەلوبنان و فەڵەستین و حوسیەکانی یەمەن و نوجەباو گروپە ملیشیاکانی شیعە لەعێراق دەیەوێت بەرژەوەندی ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانی لەناوچەکە بسڕێتەوە،بەڵام وەک دیارە کەوتۆتە هەڵەیەکی گەورەوە لەو پێشبینییەی وا حەماس تێک و پێک دران و خەریکە ناویان دەچێتە پەراوێزی مێژووەوە،حیزبوڵا لەبەردەم ڕمەکانیان دا نیشانەیان لێ گیراوە،حوسیەکانی یەمەن ڕۆژانە ڕاو دەکرێن و نێچیری سەرەڕێگان،لەعێراق و سوریەش هێزە شیعە نزیکەکانی ئێران ڕۆژانە دەکرێنە ئامانج بە جۆرێک کونە مشکیان لێ بوەتە قەیسەری،بۆیە ئێستا وای لێ هاتوە ئەو خەیاڵ پڵاویەیی ئێران خەونی لەسەر بنیات نابوو دەپوکێتەوە،بە جۆرێک دەربازبونی لەقەیرانەکانی وەک گوشاری نێودەوڵەتی و ناڕەزای نێوخۆیی و قەیرانی ئابوری و بێکاری و نەبونی ئازادی و دیموکراسی خەریکە سەری دەخوات بۆیە وەک سەگی هار پەلاماری دەوروبەر دەدات تا لەو ڕێیەوە شکستەکانی خۆی بشارێتەوە،بێ خەبەر لەوەی کە سەگی هار تەمەنی چل ڕۆژەو لە چاوەڕوانی مەرگ دا خۆی بە گۆڵمەزێک دا ئەدا وەک پەلامارەکەی بۆ سەر پاکستانی دۆستی ئەمەریکا باجەکەی زۆر قورس دەبێت و نزیک دەبێتەوە لەسەرەخۆری.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.