▪ کوردستانى بەهێز و رووبەڕووبوونەوەى مووشەک و پیلانگێرییەکان
رێبوار حەمەلاو شوانى
بزاڤ رزگاریخوازی و ئازادیخوازیی كورد، زیاتر لە یەك سەدەیەكە خوێن لە پێناو سەربەست گەل و نیشتیمانەكەی دەبەخشێ و قوربانی دەدات، ئیدی بە كوشتن بێت یان ئاوارەیی و دەربەدەری و خاك زەوتكردن و كاولكاری و داگیركاری و دەبەدەری و جینۆساید …هتد. راستە چەندین هەنگاو بزاڤەكەمان پێش كەوتووە و دنیای لێ ئاگادارە و هەرێمێكی دەستووریی وەك هەرێمی كوردستانی لێ هاتووەتە بەرهەم، ئێستاش بۆ دروستكردنی بەبەست لەبەردەم ئەم گەل و قەوارەیە كە خاوەن دۆز و ئامانجە بە مووشەك و درۆن و چەكی مووچە و بودجە رۆژانە پەڵاماری دەدرێت و شەڕی دەروونی لەگەڵ دەكرێت ،بەتایبەت پارتی و بارزانی ، كە رێبازی كوردایەتی و كۆڵنەدانە.پەڵاماردانە مووشەكییەكەی سەر هەولێری هەولێری پایتەختی كوردستان نەك تەنیا دژی شارێك نییە، بەڵكوو بۆ سەر هەموو كوردە، لێدانە لە سەروەریی كوردستانە وەك قەوارەیەكی دەستووری و عێراقیش وەك دەوڵەت بەتایبەتی، ئەگەر لایەنێك پێیوایە بەم دۆخە دڵی خۆش دەبێت، ئەوا هیچ بەهایەكی مرۆیی و كوردانەی تێدا نییە، چونكە ئەوەتا لە ئەورووپا و ئەمریكاش، چین و توێژە جیاوازەكان و تەنانەت بیانییەكانیش لەسەر پێن و بەرامبەر ئەو ستەمەی لە كوردستان و خەڵكی سڤیل و بازرگانەكانمان دەكرێت، ناڕەزایی دەردەبڕن.
ئەم پەڵاماردانە نامرۆڤانە لێدانە لە ئیرادە و ویستی گەلی كورد، هەرچەندە مێژوو گەواهیدەرە كە قۆناغی لەوە سەختریشی بە سەركەوتوویی دەربازكردووە ، بۆیە، نەك هەر ناتوانن ئیرادەمان بشكێنن، بەڵكوو بەهێزتر دەبین و رادەستی هەوڵە دوژمنكارەكانی ڕژێمی ئێران نابین، پێشتریش ئەم ئەزموونانەمان تاقیكردۆتەوە ئیتر چ تاران بێت یان دەوڵەتێكی تر .
بۆیە، دۆستان و دوژمنانیش ئەو راستییە دەزانن لە ماوەی زیاتر لە سێ دەیە حكوومرانی گەلی كورد و حكوومەتی هەرێمی كوردستان ، هەرگیز مەترسی و هەڕەشە نەبووە بۆ سەر درواسێیەكانی ، بەڵكو هەمیشە ئامرازی خێری و ئاشتی و سەقامگیریی بووە بۆ ناوخۆ و دەرەوەش ، بۆیە، پەڵاماردانی مووشەكی تیرۆریستی و درۆنی بۆ سەر هەرێمی كوردستان هیچ پاساوێك هەڵناگرێت ، بەتایبەتی ڕژێمی تاران بەكۆمەڵێك درۆ و چەواشەكاری و ساختەكاری هەوڵی شاردنەوەی ئەو كارە نامڕڤانە و تیرۆریستیەی دا لەگەڵ گەوجاندنی گەلانی ئێران لە ناوخۆی وڵاتەكەیدا و بەتایبەت بەمەبەستی بەڵارێدا بردنیان ،بەڵام ڕژێمەكەی تاران باش دەزانێت كە بوێری ئەوەی نەبووە كە فیشەكێك بەرەو رووی ئیسرائیل بتەقێنێت و وەڵامدانەوەی پاكستانیش ئەوپەری ترسنۆكی و دوو ڕووی و نا ڕاستەگۆیی ڕژێمی تاران پیشان دەدات .
بۆیە، گەر خەونی ئەوە ببینن و پێتان وا بێت كە هەولێری پایتەختی كوردستان و گەلەكەی بەم جۆرە كارە تیرۆریستی و نامرۆڤانەیە لە ئامانجەكانیان پاشگەز دەبنەوە و بە مووشەك هاوێشتن ئیرادەی دەشكێنن، ئەوە مێژووی هەولێر و كوردستان و بارزانییە، كە پیشانی داون، هەوڵەكانیان نەزۆكن، خەونی دوژمنان نەبوونی مۆساد و نە هیچ هێزەكانی ئەمەریكاو هاوپەیمانانە بەڵكو بەڕاشكاوانە رێگریكردنە لە پێشكەوتن و گەشەسەندنی هەرێمی كوردستان و ژێر خانە ئابوورییەكەتی كە مەرامیانە پاشگەزمان بكەنەوە لە هەنگاوەكانمان بە ئاوەدانی و سەربەخۆیی ئابووری و كشتوكاڵ و بوارەكانی تر ،بەڵام ئەو هەنگاوە تیرۆریستیەی ئێران بەرامبەر كوردستان ، ئەوا خەڵكی كوردستان زیاتر هاندا تا خۆشەویستی بۆ حكوومەت و قەوارەی كەی دەرببڕن و دوژمنان و داگیركەرانیش ئیدانە و ریسواتر بكەن .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.