▪ هێرشی تۆڵەسەندنەوە بۆ سەر عێراق و سوریا
حەسیب ئەدیب زاخۆیی
بۆچی ئەمریکا تا ئێستا چاوەڕێی کرد؟
پرسیارێکی گرنگ؟؟
بوو ئەمەریکا هێرشەکانی دواخست ؟؟؟
تەنیا لە بەر ئەوەی شەڕێکی بەرفراوانی ناوچەیی لەگەڵ ئێران نەکات !!!
هێرشی تۆڵەسەندنەوەکانی ئەمریکا بۆ سەر گروپە میلیشیاکانی سەر بە ئێران نزیکەی هەفتەیەک دوای هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر بنکەیەکی ئەمریکی لە ئوردن دەستیپێکرد ، کە بەهۆیەوە سێ سەرباز کوژران و 41 سەربازی دیکەش بریندار کران.
هەست و پێشبینی دەکرا ، ئەم هێرشانە بۆ چەند ڕۆژێک دەست پێبکەن و لەم ماوەیەدا پرسیار و ڕەخنەکانی کۆمارییەکان لە ئیدارەی بایدن سەبارەت بە کاتی و توندی وەڵامدانەوەی ئەمریکا زیاتر بوو.
بەڵام ئەم دواکەوتنە زۆر درێژەیە ڕێبازێك بوو کە ئەمریکا ڕێگەی بە ئێران داوە گەلەکەی لەو ناوەندانە بکشێنێتەوە و قۆرتاریان بکات ، کە ئەگەری هێرشکردنە سەریان هەبووە و بە کردەوە ڕێگری لە ململانێیەکی فراوانتر لە نێوان ئێران و ئەمریکادا کردووە، واتە هاوکاریێک لە پشت پەردەوە ………..!
ئەم سیاسەتە هەڵەیە و بێ کاریگەرە تا چەند ڕێگەیان پێدەدات توانا و توانای گروپە میلیشیاییەکان کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن بۆ هێرشکردنە سەر ئەمەریکا کەم بکاتاوە ، دیار نیە ، بەڵام پێ دەچێت ئاستی گرژی زیاتر لەمە زیادتر بەرز نەکاتەوە ، وەک خۆیان پێشبینی دەکەن !؟
ئەم کارە سەرکەوتوو دەبێت یان نا، لە ئایندەیەکی نزیکدا ئاشکرا دەبێت، ئەمریکا بە یارییە سیاسییەکانی لە ناوچەکەدا، هەم دەیەوێت میللەتەکەی بێدەنگ بکات و هەم ئارەزووی خۆی بۆ دەسەڵات لە ناوچەکەدا نیشان بدات، کە سووتەمەنی ئەم ئاگری مەزنەیە میللەتی عێراق بە گشتی و بەتایبەتی کورد بووە و دەبێت، بەداخەوە.
رۆژنامە نووسی نێودەوڵەتی لە ئەڵمانیا🌏🇩🇪
٢٠٢٤/٢/٣
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.