▪ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌ریزه‌كانی په‌كه‌كه پاشگه‌زبوون به‌ڵام له‌خۆشه‌ویستی ژیان پاشگهزنهبوون
نوسینی : شه‌نگه هاوار كاكه‌یی
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی ڕۆژی خۆشه‌ویستی باسكردن ده‌رباره‌ی گه‌وره‌یی ئه‌وین و عه‌شقی ڕاسته‌قینه ، له ڕاستییدا دڵگهرمیهكی نه‌رمه و دۆستایه‌تییه‌كی هاوده‌می ڕاسته‌قینه‌یه له‌گه‌ڵ ململانێ و بهربهرهكێكانی ژیان ، ئه‌و پڕۆسه‌یه كه ته‌وژمێكه لایه‌نی روحی و جه‌سته‌یی مڕۆڤبهیهكهوه گرێ ده‌دات ، له ئاستیدا گوزهرشته و ده‌ربرین ده‌كه‌وێته تێڕامانێكی قووڵ ، نه‌خاسمه ئه‌و بابه‌ته بابه‌تێكه په‌یوه‌سته به تایبه‌تمه‌ندێكانی تاك له ڕووی كرانه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌ی ئه‌وین و سۆزداریدا ، له‌و مینبه‌ره‌وه ئه‌و گوزهرشتهیی ئه‌مڕۆ لهووروژاندنی ئه‌م بابه‌ته ئه‌مڕۆ مه‌به‌سته وه به‌به‌رگێكی سه‌رده‌میانه ده‌خرێته ڕوو ، هه‌ڵبه‌ته ته‌نها خویه‌كی سه‌رده‌م نییه بگره ! له‌ڕابردوودا به‌هه‌مان په‌رۆشی ئه‌و ته‌وژمه ختۆكی سه‌رده‌مانێكی دوورودڕێژی گۆڕه‌پانی مڕڤایهتی بووه و ، به‌وپێیه‌یی نووسه‌ران به‌درێژایی مێژوو دا ده‌یان شا‌و شانامه‌یان ده‌رباره‌ی چیرۆكه‌كانی نووسیووه له‌وانه :مهم و زین ,خه‌ج و سیامه‌ند ,شیرین و فه‌رهاد ,مه‌جنوون له‌یلا هتد…..
به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هاتوو پرۆسه‌ی ئه‌وینی دڵخوازان ،له چوار چێوه‌ی پرۆسه‌ی خێزانی گه‌رموگوڕی به‌خۆیه‌وه بینی ، ئه‌وانه‌ی به‌و ئه‌زموونه‌دا تێپه‌ریون پێیان وایه عاشقان ئه‌گه‌ر بهیهكنهگهیشتن ! وه به‌پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریشدا تێپه‌ر نه بن ، ئه‌وه كاریگه‌ری ئه‌و ته‌وژمه هه‌سته له‌دڵ و ده‌روونیاندا هه‌ر به‌گه‌رمی ده‌مێنێته‌وه ،كه عه‌شق خۆشه‌ویستیه‌كی مه‌جازییه له پرشنگی بڵابوونه‌وه‌ی حه‌سانه‌وه‌و ئارامی ده‌به‌خشێته دڵ و ده‌روون و ، كهههستهوهری له‌و دونیا بینینه‌دا ئه‌و ڕێڕه‌وه خه‌سڵه‌تێكی روحی خالیصهو ، كه لهمهدرهكیدا چۆن ئه‌و هێزه مه‌عنه‌ویه خه‌یاڵ واڵاییه ، به‌تێپه‌ڕبوونی كاتیش وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه گڕو تینی له‌ده‌ست نادات .
ڕه‌نگه ئه‌و ده‌ربڕینه ته‌نها بۆچونێكی تاكه كه‌سی نه‌بێت بگڕه ! نه‌رم و نیانیه‌كی دیكێۆمێنتهریه و له بیره‌وه‌ری ده ژنه پێشمه‌رگه‌ی پاشگه‌زبوو له‌ریزه‌كانی گه‌ریلاكانی پهكهدا به‌دیده‌كرێت ، تایبه‌ت له په‌رتوكی (ژن له نێو ریزه‌كانی په‌كه‌كه ) نووسینی نه‌ژده‌ت بۆڵدان ,وه‌رگێڕانی بۆ سه‌ر زاری كرمانجی دڵشاد چوار باغی .
له‌م په‌رتوكه‌دا …….ئاراسته‌یی خۆنۆێكردنهوه و ده‌ستله‌ملانێ ژیان بهرجهستییه ، له شێوه‌ی دارشتنی بیره‌وه‌ری له ئه‌زموونی گه‌ریلایی ده ژنه پێشمه‌رگه‌ی پاشگه‌زبوو ، به‌شێك له‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ڕۆژێك له ڕۆژان به بۆێری و به دلێری له بژارده‌ی رێبازی نهتهوهیهتیدا بوون به‌ڵام ! كه له‌توانایان دا نه‌بوو دۆست و دوژمنی دۆزه‌كه‌یان لێك جودا بكه‌نه‌وه به‌هۆی شیلوبوونی په‌راوی سیاسه‌ت و تێكه‌ڵ بوونی واتاكانی دونیای ئایدلۆژی ئۆجه‌لانی پاشگه‌ز بوون له‌سیاسه‌ت به‌ڵام پاشگه‌ز نه‌بوون له‌ژیان .
كاتێك فۆكه‌س ناخرێته سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌رنجامی پاشگهزبوونهوهكان له هۆكاره‌كان ناپرسین ؟كهزۆرو زه‌وه‌نده له‌ده‌رئه‌نجامی ئه‌و هۆكاره‌یه كه سیمای سیاسه‌ت وه‌كو په‌یره‌و پڕۆگرام له ئهررزی واقیع به‌پراكتیك شۆێندراوه ده‌رباره‌یان زۆر قسه و وتوووێژ هه‌ڵده‌گڕێ به‌ڵام ولهتێگهیشتن به دۆزی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌كه‌م له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ئه‌وه‌ی بهرچاوڕوونه ئه‌و دۆزه به‌كوردستانی باشووری به‌قۆناغی زۆر سه‌ختدا تێده‌پڕێ لهموئامهرهی سیاسی له‌بژارده‌ی به‌رهه‌ڵستكاری
وه له‌و باوه‌ره‌دا سه‌رهه‌ڵدانی باوه‌رێك له‌دایك ئه‌بێ كه سیاسه‌تكردن له‌گه‌ڵ نه‌یاری گه‌لی كورد به‌هاوه‌ڵی ده‌وله‌تانی ئیقلیم چه‌نده سه‌خته ! كه سه‌رۆك و سه‌ركرده‌و رابه‌رێكی روحی بۆ دۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌م بدۆزرێته‌وه ! كهكوردین ده‌زانیین كێوێكی سه‌خت دۆز‌و باوه‌ڕمانه سه‌ره‌تاكه‌ی دیاره به‌لام كۆتایه‌كه‌ی نادیاره بۆیه له سهركهو تن به‌ره‌و ئه‌و لوتكه‌یه دا زۆر جار باوه‌رداران دووچاری نوشتی و نه هامه‌تی زۆر ئه‌بن ئیتر باوه‌ڕه كه یهكئامانجی نه‌ته‌وایه‌تی دڵه‌كان له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی به‌یه‌ك گرێده‌دات
ئاساییه بڵێیین ئێمه‌یش هه‌ین
كهكوردین و بێكهیانێكی سه‌ربه‌خۆین په‌رژینی وڵاته‌كه‌م له‌چوارده‌وره‌ی به‌بۆمب و لوغمی ته‌وقیتكراو مینرێژكراوه ئاساییه له‌به‌ره‌و ئاسۆ به‌رێكه‌وتن دۆست و دوژمن لهیهكنهكهیتهوه له‌و دۆخه‌دا ئاساییه تاك پاشگه‌ز ببێته‌وه ئه‌وه‌یان كه لایه‌نێكی روخێنه‌ر براواكان ده‌گرێته‌وه وه بۆ.پێنووس زۆر قورسه بهساویلكهیی ده‌رباره‌ی نوشتێكان بدوێت وه له ده‌ریایه‌كی بێ‌ناونیشان ببێته مه‌له‌وان زان
به‌ڵام خۆێندنهوهكان به‌یه‌ك ئاراسته و چه‌قبه‌ستوویی ناوه‌ستێت به‌ڵكو له نیشاندانی هه‌نگاوه ئهرێنێكانهوه ده‌ستپێده‌كات كه ده‌ڵێیین سه‌ڕه‌رای ئاسته‌نگه‌كان ! ده‌ربرینه‌كان هێور ئامێزه كه دیاره هێزو ئیراده‌ی ژیان به‌هێزتر بوو له‌هێزی پوچگه‌رایی
ئه‌و ئافره‌تانه بهبۆێری تواناكانیان بۆ ڕابوون و ژیانه‌وه ڕا به‌ده‌ر بوون و پاشگه‌ز نه‌بوون له‌هیواو ئومێد و له پرۆسه‌ی به‌دیهێنانی ژیانه‌وه به‌ڵێ كاتێك به‌ئیراده‌و بریاردهربوون بۆ ژیان له‌پێناو ژیان وه به‌هه‌مان روحانیه‌ت ئازایی و بۆێری ڕوویان ئاراسته‌یه‌كی ته‌واو جیاواز له‌رابردوو ڕوویان كرده گۆڕه‌پانی پان و به‌رینی مڕۆڤایه‌تی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك و پاشگه‌ز نه‌بوون له‌خۆشه‌ویستی .
به‌و پێوهدانگییه ی سمپڵێ دیكۆیومێنتاری ته‌نها ده‌ژنی پاشگه‌زبوو وه‌رگرتووه ئه‌وه به‌و واتایه نیه كه‌وا ته‌نها ده ژنی پاشگه‌زبوو ده‌رباره‌ی بیره وهرێكانیان ده‌دۆێن به تایبه‌ت كهپرسكه تایبه‌تمه‌نده به‌لایه‌نیی شاراوه‌ی هه‌ست و نه‌ست كه‌لایه‌نی تایبه‌تمه‌ندی ژیانی تاكه كه‌سی مرۆڤ ده‌گڕێته‌وه ڕه‌نگه له‌و ئاراسته‌یه‌دا سه‌دانی تر هاوسۆزو هاوهه‌ڵوێست و هاوبیر بن و به‌هه‌مان ئه‌زموونی په‌شیمانی تێپه‌ریوون به‌ڵام ئاماده‌یی دركاندنیان نه‌بووبێت یاخود به‌ڕه‌وا نه‌زانن لایه‌نی تایبه‌تمه‌ندی ژیانیان و گوزه‌رانیان بخڕێته به‌ر تیشكی پێنووس له تۆی په‌رتوكێك یا وه‌كو مانشێت و په‌راو ی سه‌ره‌كی رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان بخۆێندرێتهوه له بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له نموونه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه گومڕایاننه هه‌ن ئێستا له‌تاراوگه‌ن و ژیانی ئاسایی ساده‌یی ده‌ژین دوور له دونیای سیاسه‌ت .
ئه‌وه‌ی ماوه بڵێیین ……..خۆێندنه‌وه‌ی بیره‌وه‌ری دهژنه پێشمه‌رگه‌ی پاشگه‌زبوو هێچێك له‌و ڕاستییه ناگۆڕێ كه‌ژیان شایسته‌ی جه‌نگی گه‌وره‌یه به‌رهه‌می چیرۆكه‌كانیان دواجار گڕو تینیان بۆ ژیان ژیانه‌وه له‌ده‌ستنه‌داوه له‌و ده‌روازه‌یه رازاوه‌دا ئه‌وه‌ی به‌رچاوه و دركی پێكراوه كه‌وا ئاسته‌نگه‌كانی دونیای سیاسه‌ت هه‌رگیز له‌مپه‌ر نه‌بوون له‌به‌رده‌م بونیادنانه‌وه‌ی ژیان لهرابوونێكی تازه‌دا
له سه‌ره‌تایه‌كی تازه به هۆشمه‌ندیه‌كی تازه له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ئایدۆلۆژی بیری ئۆجه‌لانی به‌ره‌و ژیانێكی ئاسووده.
.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.