▪ دادگای قەرەقوشی یان فیدراڵی
رێبوار حەمەلاو شوانی
جێگەی هەڵوەستەكردن وپرسیارە كاتێك دەبینن كە چەند ساڵێكە مۆدیلێكی نوێی جاشایەتی بەناوی ئۆپۆزسیۆن بەڵام گەوجێنەری و چەواشەكار و خزمەتكار بۆ نەیارانی كورد خۆیان لە بەرەی ئۆپۆزسیۆن یان داكۆكیكردن لە خەڵك لە هەرێمی كوردستان دەزانن و ڕووی تیرە ژەهراوییەكانیان ئاڕاستە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و مێژوو وسەركەوتن و دەستكەوتەكانێتی لەكاتێكدا باش ئەو راستییە دەزانن كە لە ناوچەكەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەزانن كە خەڵكی ئەو ناوچانە بە سەد ساڵی تریش لە رووی سەرەتایترین خزمەتگوزارییەكانەوە ناگەنە هەرێمی كوردستان ، خەون و مەرامی ئەو جاش ئۆپۆزسیۆن و بەكرێگیراوانە هەمان ئەو خەونەیە كە دەیان ساڵە نەیارانی كورد دەبینن بەتایبەتی قەوارەی هەرێمی كوردستان ، ئەوان پێیانوایە كە خەونی ڕووخاندن و تێكشكاندن ئەم دەسەڵاتە كە بەرهەمی خوێنی شەهیدان وخەباتی دەیان ساڵەیە ، لە سایەی فاشیزمەكانی بەغدا دەتوانن لە نێو دوورگەیەكی سەقامگیروئاڕامدا خەونەكانیان بێنەدی بەتایبەت بۆ هاوڵاتیانی كوردستان .
بەدڵنیایەوە ، بەشێكی زۆری ئەم زێهنیەتە كە دهۆڵ بۆ نەیاران و ناحەزانی ئەم خاك و گەلەستەلێكراوە لە بەغدای فاشیزمی دەكوتن روونە كە لە پاشماوەكانی بیروهزری عێراقچیەتی هەڵقوڵاوە، ئەوانەی ئیرادەی چاكسازی و گۆرانكاریان لە هەرێم بە دەسەڵاتی مەزهەبی بەغداوە گرێداوە، ئەوانەی بە لێدوان و هەڵوێست بەغدا و فاشیزمەكان بە ئومێد وهیوا پیشان دەدەن وخاك ونیشتیمان و دەستكەوتەكانی كوردستان و هەولێریش بە دۆزەخ. زۆر بێشەرمانەش پەنایان بردوە و دەشیبەن بۆ دادگای قەرەقوشی فیدراڵی بۆ بێ بەهاك سەروەری و بەهاكانی هەرێمی كوردستان كە كاتێك گەلی كورد بریاری دامەزراندنی ئەم قەوارە و گشت دەسكەوتەكانی بە پەرلمان و حكوومەت وفیدڕاڵی دا شتێك بەناوی دادگەی فاشیزمی بەناو فیدراڵی هەر بوونی نەبوو. ئەوەی دادگای فیدراڵی عێراق ئەنجامیدەدات لە هیچ دادگایەکی دنیا شتی وا روونادات، هەروەها ئەو دادگایە شەرعییەتی نییە. بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لە دژی هەرێمی کوردستان تەنیا لە بوارێکی دیاریکراودا نەبووە، بەڵکو بەشێوەیەکی گشتی بڕیارەکانی بە ئاراستەیەک دەرکردووە، کە کاریگەری لەسەر قەوارەی دەستووریی و یاسایی هەرێمی کوردستان هەبێت و ببێتە هۆی لاوازبوونی، بەڵام هەرێمی کوردستان بەهێزتر بەرامبەر ئەو بڕیارانە وەستاوەتەوە و بەرگری لە مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان.
بەشێك لەو كەس ولایەنانە كە خۆیان رادەستی نەیارانی كوردوكوردستان كردووە ناهەقیان نیە چونكە لە دەسەڵاتی بەغدا زۆر سودمەندن، بەلایەنی كەمەوە بۆ خولێك سێ ملیۆن دۆلار دەسكەوتیان بوە. بەتەنیشت ئەمانەشەوە لەشكرێك لە خۆپەرستی ماڵی كە ساڵانێكی درێژ لە بەروبومی دەسەڵاتی هەرێمیان باش خواردوە ئێستا دەیانهەوێت بە هات و هاواریان دژ قەوارەی هەرێمی بچێك لە روخساری لەكەداریان ئارایشتە بكەن.پەنا بۆ دەسەڵاتێكی شۆڤینزمی نەتەوەیی و مەزهەبی لە بەغدا بەرم دژ بە حكومەتە تاقانەكەی كوردستانی گەورە.
لە ماوە 20 ساڵ دەسەڵاتی مەزهەبی فاشیزمە لو بەغدا گەنەترین و شۆڤینزمترین نمونەی حوكمرانیان بەریوە بردوە، دەسەڵاتێكی دز و درۆزن و دورو و دژ بە كورد. ، ئەوانە كێشەی سەرەكیان لە گەڵ گەلە كورد و قەوارەی فیدراڵی هەرێمی كوردستان ، بەپاساوی تورەیی و نیگەرانی خەڵكی هەرێم لە دەسەڵاتەكەی قەیرانەكانی موچە و بودجە و پرسی نەوت و ئایندەی هێزەكانی پێشمەرگە و ناوچە زەوتكراوەكانی كوردستانیان كردۆتە پاساوێك بۆ دژایەتیكردنی خواستەكانی نەتەوەی كورد.هەر كەس و لایەنێك لەم هاوكێشانەدا بیەوێت گەمەی سیاسی بكات و دەسكەوتی هەبێت، ئەوا جاش وبەكرێگیراو و كۆیڵەی نەیارانی كوردوكوردستانە . دادگای قەرەقووشی بەناو فیدراڵی عێراق لە دوای دامەزراندنییەوە، لە 2017 ـەوه لهبهرهی دژ به هەرێمی كوردستان و مافه دەستوورییەکانی بڕیاری سیاسی دهردهكات و ئهو دۆسیانه دهورورژێنێت كه پەیوەستن بهلێدان لە پێگەی ئابووری و سەروەری قەوارەی ههرێمی كوردستان، بەمەش پرهنسیپی هاوبهشی، تهوافوق و هاوسهنگی پێکهێنانی عێراق نوێی پشتگوێخستووە.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.