▪ با گیانی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان بپارێزین
سەلاح بەیتولا ئاکرەیی
هەوڵدان بۆ شێواندن و ناشیرین کردنی سیمای جوان و شارستانی پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینەکان ئامانجی سەرەکی ناحەزان و داگیرکارانی کوردستانە
کە دەیانەوێت گیانی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستاندا تێک بدەن و سەقامگیری سیاسی و ئاشتی کۆمەڵایەتی لە ئاراستەی ئاسایی خوی ببەنە دەرەوە
وەک چۆن درزیان خستە نێو ماڵی هەرێمەکەمان و لەیەکترازانی سیاسیان دروستکرد
بە هەمان شێوە دەیانەوێت پێکهاتە جیاجیاکانی کوردستانیش بەو دەردە ببەن
بە هۆیەوە ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتیمانی هەرێمی کوردستان بەرەو چارەنوسێکی نادیار ببەن
بۆیە پێویستە کوردو کوردستانیەکان بە گشتی بە وریاییەوە مامەڵە لە گەڵ پێشهاتەکاندا بکەن و نەکەونە ژێر کاریگەری مەرامی سیاسی ناحەزان و دوژمنان هەموو هەوڵێکمان بۆ ئەوە بێت بەرگری لە گیانی دیموکراسی بکەین و بپارێزین.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.