▪ چیرۆکێکی شاراوه‌ی کە بۆ یەکەمجار لە مێژوودا باسی دەکەین
ئه‌سمه‌ر مه‌لا محمود بارزانی کییە؟
ئه‌سمه‌ر مه‌لا محمود بارزانی
مێژوویه‌كی سه‌ربه‌رز و پڕ له شانازی و شاراوه‌ی هه‌بوو، بۆ یه‌كه‌م جار مێژوو ئاوڕی لێ ده‌داته‌وه.له هه‌موو كاتدا ڕه‌وا نییه گه‌ر ڕۆڵی ئافره‌تی كورد له یاد بكه‌ین،ئافره‌ته خه‌باتگێڕ و تێكۆشه‌ری خۆڕاگر بوو ناوی ته‌واوی خاتوو (ئه‌سمه‌ر مه‌لا محمود نه‌بی) له گوندی ببان له ده‌ڤه‌ری بارزان له عه‌شیره‌تی به‌ڕۆژی له خێزانێكی كوردپه‌روه‌ر و ئاینی و خانه‌دان چاوی به دونیا هه‌ڵێناوه. سه‌باره‌ت به ساڵی له دایكبوونی بۆچوونی جیاواز هه‌یه له‌نێوان 1892 یان 1893ز له دایكبووه.
ئه‌سمه‌ر خان خاوه‌نی سێ خوشكه و سێ برای هه‌بوو. هه‌روه‌ها ئافره‌ته شۆخ و شه‌نگ و نیشتیمانپه‌روه‌ر بووه و باڵای به‌رز و جوان و میهره‌بان بوو. ئه‌سمه‌ر خان باوكی زۆر گرنگی پێداوه و متمانه‌ی زۆری پێی هه‌بووه، هه‌میشه به شێره كچ بانگی كردووه.
ئه‌سمه‌ر خان له ته‌مه‌نی 18 ساڵی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ (حاجی محه‌مه‌د هۆستانی) كردووه. ژیانی به ته‌واوی گۆڕاوه، چونكه بووه‌ته خێزانی حاجی محه‌مه‌د كه پێشمه‌رگه و باوه‌ڕپێكراوی بارزانی نه‌مر بوو، به‌رده‌وام له شاخ و شۆڕش بووه. ئه‌م ئافره‌ته خۆڕاگر و ماندوونه‌ناسه به‌رده‌وام بووه له خه‌بات، چونكه پاڵپشتی هاوسه‌ره‌كه‌ی بووه هانیداوه كه به‌رگری له نیشتیمان و خاكی كوردستان بكات خه‌می ماڵ و منداڵه‌كانی نه‌بێت.
ئه‌سمه‌ر خان خاوه‌نی 11 منداڵی بوه،كه هه‌شت كوڕ و سێ كچ ژیانی سه‌خت و پڕ له ده‌ربه‌ده‌ری و له مه‌ترسی بردۆته سه‌ر. حاجی محه‌مه‌د هۆستایی خاوه‌نی ده‌سكه‌وتی گه‌وره‌ی مێژوویی بوو له شه‌ڕی به‌رگریكردنی له كۆماری كوردستان له مه‌هاباد كه هه‌ڤاڵی بارزانیی نه‌مر بوو یه‌كێتی سۆڤیه‌ت به‌ڵام له شه‌ڕی به‌رگری له كۆماری مهاباد له گوندی ته‌رگه‌وه‌ر شه‌هید بوو .
ئه‌و كاته‌ی كه هه‌واڵی شه‌هیدبوونی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌گاته ئهسمهرخان ده‌ڵێت“سه‌ربڵندم به شه‌هیدبوونی،چونكه پاراستن و به‌رگریكردنی له خاكی پیرۆزی كوردستان ئه‌ركی سه‌رشانی ئێمه‌یه،شه‌هید نه‌مره بۆیه هێشتا 8 هه‌شت كوڕم هه‌یه هه‌مووی به‌قوربانی خاكی كوردستان ده‌كه‌م. به‌ڵێن ده‌ده‌م كه درێژه‌پێده‌ری خه‌باتی حاجی محه‌مه‌د بین”.
ئه‌سمه‌ر خان شێرهژنیكی دیار بوو له سه‌رده‌می شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول، ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو لە کۆکردنەوەی هاوکاری و کۆمەک بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان و پاڵپشتی كوڕه‌كانی بوو، له ساڵی 1965ز دوو كوڕ به ناوه‌كانی(ساڵح حاجی،خورشید حاجی) له داستانی چیای كۆڕه‌ك له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوسه‌نگه‌رێكی شه‌هید بوون. ئه‌سمه‌ر خان له بیستنی ئه‌م هه‌واڵه ده‌ڵێت: “ئه‌مجاره‌یان له چیای هه‌ڵگورد به‌هێزترم،چونكه ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به حاجی محه‌مه‌د دابوو له‌گه‌ڵیدا تا كۆتایی،شه‌هید نه‌مره گرنگه ئازادی كوردستان بۆ من”. ئه‌م خۆڕاگرییه‌ی ئه‌سمه‌ر خان ته‌واو نابێت،دوای نسكۆی شۆڕش ئاواره‌ی ئێران بوون، ئه‌مجاره له ئاواره‌یی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی به‌هێزتر بوو، چونكه به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندی بوو له‌گه‌ڵ ماڵی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و كاك ئیدریس بارزانی. ئافره‌تێكی پڕ له متمانه بوو له‌لای بنه‌ماڵه‌ی بارزانی نه‌مر. كه شۆڕشی گوڵان به‌رپابوو زۆر دڵخۆش بوو ئه‌م شێره‌ژنه پاڵپشتی كوره‌كانی بوو یه‌كێك له‌و
“سروشتی ئه‌و ئافره‌ته خۆڕاگره جیاوازبوو له كاتی ماته‌مینی كوڕه‌كانی و هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌س خه‌ریكی زیكری خودا بوو”
شۆڕشگێڕانی دیاری كه چووه مه‌یدانی خه‌بات و چه‌ند سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان به‌ده‌ست هێنا (فه‌رمانده مه‌لا ئه‌مین حاجی بارزانی و ڕه‌شید حاجی) كه كوڕه‌كانی ئه‌سمه‌ر خان بوون، به‌ڵام له ساڵی 1978ز مه‌لا ئه‌مین و برایه‌كی به‌ناوی ڕه‌شید حاجی و چه‌ند هاوسه‌نگه‌ری شه‌هید بوون. ئه‌مجاره‌یان زۆر سه‌خت بوو بیستنی ئه‌م هه‌واڵه كه كوڕه‌كانی شه‌هید بوون، چونكه دایكه ئه‌سمه‌ر خان چوار كوڕ و هاوسه‌ره‌كه‌ی شه‌هید بوون ته‌رمی هیچ كامێكیان نه‌دیت.
كاك ئیدریس بارزانی خۆی ئه‌م هه‌واڵه به ڕێكخستنه‌كانی حزبی ده‌نێرێت سه‌ردانی دایكه ئه‌سمه‌ر خان بكه‌ن، چونكه فه‌رمانده مه‌لا ئه‌مین حاجی و ڕه‌شید حاجی برای و هاوسه‌نگه‌ری شه‌هید بوون ده‌ڵێن دایكه ئه‌سمه‌ر گوتی:(الحمدلله) كه له‌سه‌ر به‌رگریكردن له خاك و نیشتیمانی كورد و كوردستان شه‌هید بوون ودرێژه پێده‌ری خه‌باتی باوكیان و باپیره‌یان بوون.
سروشتی ئه‌و ئافره‌ته خۆڕاگره جیاوازبوو له كاتی ماته‌مینی كوڕه‌كانی و هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌س خه‌ریكی زیكری خودا بوو، دوور بوو له گریان. دوای چه‌ند ڕۆژێك ده‌چێته خزمه‌تی كاك ئیدریس بارزانی له گهرهج.ئیدریس بارزانی فه‌رموویه‌تی:دایكه ئه‌سمه‌ر له هه‌ستی دڵێكی پڕ له ئازاره‌كه‌ت تێده‌گه‌ین. ئه‌ویش له وه‌ڵامدا گوتی: (الحمدلله) له‌سه‌ر به‌رگریكردن له خاك و نیشتیمان شه‌هیدبوون،هه‌موو شه‌هیدانی كوردستان كوڕی منن،شهڕهفێكی زۆر گه‌وره‌یه بۆ من، چونكه ناوی له لاپه‌ره‌كانی مێژوو ئه‌نووسم ئێستاش چوار كوڕم له ژیان ماوه‌ن هه‌ر یه‌كێك له ئه‌حمه‌د حاجی و ئیبراهیم و عوسمان و محه‌مه‌د من پێم گوتن كه به‌رده‌وام بن له ئه‌ركی پێشمه‌رگه‌دا گیانیان فیدای سه‌ربه‌خۆیی كورد و كوردستان قوربان ئازادی كوردستان بۆ ئێمه گرنگتره من په‌شیمان نیم له به‌ڵێنه‌كه‌ی داومه، چاره‌نووسی هه‌موو مرۆڤه‌كان مردنه ئه‌و مرۆڤه‌ی له‌سه‌ر خاك و نیشتیمان شه‌هید بێت شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه ئه‌مه خه‌ونی هاوسه‌ره‌كه‌م و كوڕه‌كانم بوو كاك ئیدریس گیانیان به‌قوربان ئێوه و ئازادی كوردستان بن. ئه‌سمه‌ر خان نازناوی دایكه چوار شه‌هیدی وه‌رگرت بوو.
خه‌ونی دایكه ئه‌سمه‌ر ئازادیی كوردستان بوو. دایكه ئه‌سمه‌ر بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك تووشی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه بوو له ته‌مه‌نی 89 ساڵیدا له ساڵی 1982ز دڵه گه‌وره‌كه‌ی له لێدان كه‌وت و كۆچی دوایی كرد، له شاری زێوه له ئێران به‌خاكیان سپارد.
بەرهەڤکرن..
دهۆک بەڕۆژی ل سوران
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.