▪  مەکینەی ئیرهابی فیکری ئیبراهیم ئەحمەد تاکو ئێستاش بەردەوامە

شیرینجەبارسەوزە

لە ساڵی 1964 تا ئەو دەقەیە مەنهەجی فیکری دژە پارتی و خستنە دووبەرەکی لە ریزەکانی گەڵ کە ئیبراهیم ئەحمەد دامەزڕێنەری بوو هەر ماوە و بگرە زیاتر لە جاران تەشەنەی کردووە لە نەهجی ئەوان دەبێ هەمیشە دژی پارتی بن تەنانەت ئەگەر بابەتی گرنگ و ئیستراتیژی بێت دەبێ هەر دژی بوەستن و رێگە لە ئەنجامدانی بگرن.
با واز لەمە بێنین کە نەهجی إبی ئەحمەد بە زمانی ئاغاکانیان چون بوو هەر لای هەموو نیشتیمانپەروەرێک ئاشکرایە بەڵام خەم لەوەیە کە چارەسەری ڤایرۆس 64 بۆ تاکو ئێستا نەکراوە. ئەویش تەنیا لەبەر دوور بوون لە کاوڵکاری و لەت نەبوون و دوو ئیدارەییە خۆ ئەویش هەر بەردەوام بووە و هەر ماوە، هەندێ لە خەڵکی ژێر تەسیری ئیرهاب فیکری ڤایروس 64 چیان بۆ بکرێت و چی بۆیان ڕوون بکرێت هەر مێشک داخراون و ناگۆڕن بۆیە پێویستە کە رێگا لە نێوەی تر بگێرێت کە بکەوێتە ژێر ئەو ئیرهابە چونکە ئایندەی خاک و وەڵات لە مەترسی دایە پێلانی سرینەوەی نەتەوەی کورد دەمێکە خستویانە کار و هەنگاو بە هەنگاو هاتوونە پێش. کاتێک کار لەسەر فیکری خەڵک بکرێت و لاوەکان بە مادە هۆشبەرەکان سەرقال بکەن و نێوەی تر بە سیستماتێک کار لەسەرسرینەوەی ئینتماییان بکەن لێرەیە کە دەبێت ئێتر ستوپ بە هەموو شتێک بهێتە کار.چەندین رێگا چارەسەر هەیە کە کاتی هاتووە بەکاربهێنرێت دابین کردنی گشت موچەی فەوتاو لە رێگای قەرزی نێودەولەتی یان ناوخۆیی یان ئەو هەزاران مێلیاردیرانە کە لە سایەی ئارامی وسەقامگیری و سیاسەتی هەرێمی کوردستان مێلیاردیر بوونە ئێستا ئەوان دەبێ یارمەتێدەری حکومەت و خەڵک بن، چونکە هەرشتێک لە هەرێم بقەومێت یەخەی ئەوانیش دەگرێت و ئەوانیش زەرەرمەند دەبن. من خۆم بروام بە کات کوشتن و موناوەری سیاسی نەماوە چونکە هەرچی چانس و دەرفەت و رێکەوتن کرا هیچیان ئەنجامیان نەبوو، چونکە کاتێک سزا بۆ خیانتکاری فڕۆشتنی خاک نەبوو بە دڵنیاییەوە زمان درێژتر و خائینتر لە جاران دەبن. بەرای من هەر کەسێک خۆی بۆ ماڵ و سەروەت بفرۆشێت و ئامادەی فرۆشتنی ناموسی خۆیان و خاکیان بن شایەنی ئەوە نین بەشێک بن لەو خاکە پاکە کە بە خوێنی هەزاران هەزار شەهید رزگاری بووە با برونە لای ئاغاکانیان بزانن دواتر چون رەزیل دەکرێن و هەناسەشیان دەبرێت. کاتێک ئاغاکانیان بزەیی بە گەڵی خۆی ناکات و سەیدارەیان دەدات و ژەهراوییان دەکات و زیندانیان دەکات و تیروریان دەکات ئایا بەزەیی بەو کەسانە دەکات کە ناموسی خۆیان کە خاک بێت بفرۆشن دەبێت بێگۆمان هیچ لایەک بروا و متمانە بە خیانەتکاران ناکات. خەڵکی نێشتیمانپەوەر کاتی هاتووە بە گرۆتینی زیاتر لە مەیدان بن و ئیتر لە هیچ شتێک ترسیان نەبێت.چونکە دوژمنان هەموو شتکیان بەرامبەر ئەو خەڵکە کرد و هیچی نەما کە بکەن تەنیا یەک شت ماوە ئەویش داگیر کردنی خاک بە هەموو رێگایەک کەئەویش بەرەی نشیمانپەروەران موستەحیلە رێگای پێبدەن و خۆیان ناچەمێنین.

15/3/2024

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.