▪ پارتی شكۆمەندی گەل و نانی سەربڵندی دەوێت
رێبوار حەمەلاو شوانی
لە سەڕەتادا دەمهەوێت بڵێم كە ،ئیرادە هێزێکە لە نێو خودی حزب خۆیەوە پەیدا دەبێت و سەرچاوەکەشی باوەڕبوونە بەو ئامانجانەی کە لە سەری دامەزراوە ئەوەش شەڕی پارێزگاریکردن لە ئیرادە و شکۆی گەل و نیشتیمان. ئەو پەیڕە و پرۆگرامەی کە جەماوەر بە بیروباوەرێکی پتەو لە دەوری خۆی کۆکردۆتەوە. بۆیە هەتا ئەو شوێنەی ڕێز لە پەیام و ئامانج و پەیڕەو و پرۆگرامی خۆت بگریت و کاری بۆ بکەیت و لێی لا نەدەیت، ئەوا تۆ خاوەن ئیرادەی، هەر کاتێکش پێچەوانەکەیت ئەنجام دا، پێچەوانەکەی ئەبینیت.ئیرادە جەماوەر ئەیبەخشێتە حزب. جەماوەریش ڕاستگۆیی و مەبدەئی بوون و ڕۆیشتن لە سەر ئەو خاڵ و بڕیارانەی لە گەڵیاندا مۆرت کردوون، کۆیان ئەکاتەوە لە دەوری حزب. بۆیە هەر کات جەماوەرت هەبوو، شەقامت هەیە و دەنگێکی زوڵالیشت هەیە و کەواتا ئیرادەت هەیە. هەر کاتێکیش ئەمانەت نەبوو ئیرادەشت نابێت.
بۆیە، دەبێت ئەو راستییە بزانین کە ، کاتێک مرۆڤ کە لە دایک دەبێت بە ئازادی لە دایک دەبێت. دواتر هەلومەرجی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری ژیانی دیاری دەکات، ئازاد بێت یاخود کۆیلە و ژێردەست. کاتێک دەکەوێتە نێو کێشمەکێشی ژیانەوە لە پێناو نان و ئازادیدا، کە دەڵێین نان مەبەستمان تەنها ئەوەنیە لە نانەوایەک چەند نانێکی دەستکەوێت بەڵکو مەبەستمان لەشەڕی نان، شەڕە بۆ ژیانێکی پڕ سەربەستی و شایستە هەر . بۆیە،ئەگەر مرۆڤ لە نێوان نان و ئازادیدا سەرپشک بکەیت لە ڕاستیدا دەست بەردان لە یەکێکیان واتە شکستی ئەوی دیکە. واتە بە نەبوونی یەکێک لەو دووانە مرۆڤ ڕەزیل و نابود دەبێت.
بۆیە، ئامانج وستراتیژی پارتی بریتیە لە :
یەكەم ،، پارتی دیموكراتی كوردستان لە رابردوو و ئێستا و داهاتووش ڕووبەرووبوونەوەی ستەمكاران وپارێزگاریكردن لە خاك و شكۆمەندی كوردوكوردستانە .
دووەم ،، پارتی واتا رووبەڕووبوونەوەی جاش و سیخور و بەكرێگیراو ، دهۆڵ ژەنی نەیاران و دوژمنانی كورد وكوردستانە ، كە واتای خۆشەویستی خاك و گەل و سەروەری لە ناخیان بوونی نییە ، خەونی ژێر دەستكردن و پاشكۆكردنی كوردستان دەبینن و پارتی بە گەورەترین كۆسپ لەبەردەم جێبەجێكردنی خەونەكانیان دەبینن ،هەر بۆیە هەمیشە رووی تیرە ژەهراوییەكانیان بە ئاڕاستەی پارتی و بارزانییە .
سێیەم ،، خەم وپەرۆشی پارتی پارێزگاریكردنە لە سەروەری خاك و شكۆ گەلی كوردستان ، چاوچنۆكی جاش و بەكرێگیراوانیش فرۆشتنی ئیرادە و شكۆیە لە پێناو نان وسەموونی سەر شۆڕی دوژمنان .
چوارەم ،، پارتی لە پێناو پارێزگاریكردن لەم قوتابخانە و رێبازە و گەلی كوردستان و سەربەست ژین رووبەڕووی هێرش و پیلانگێری ستەمكاران بووەتەوە ، جاش وبەكرێگیراوانیش چاوساغ و ڕێنیشاندەری داگیركەران ودوژمنانی كوردستانن.
پێنجەم ،، جاش و بەكرێگیراوەكان چونكە هیچ شكۆ و پێگەیان نییە ،بۆیە ، خاك و شكۆمەندی بۆیان بایەخی نییە ، بەپێچەوانەوە پارتی خۆی بە بەرپرسیاری خاك و نیشتیمانەكەی دەزانێت ، ئەوان پارتی بە گەورەترین بەربەست و كۆسپی بەردەم پیلانگێرییەكانیان دەزانن .
شەشەم ،، پارتی هەرگیز دەروازەی كوردستان بۆ دوژمنان ناكاتەوە ، ڕێگە نادات گەلەكەمان بگەڕێتەوە ژێر خاڵی سفر ،بۆیە بەرەنگاری هەموو پیلانگێری ، ستەمكاری دوژمنان و ستەمكاران بووەتەوە .
حەوتەم ،، ئاشكرایە، ئەو رژدبوون و خۆراگرییە بێ باج نابێت ، ئەوەتا هەر چی سیناریۆ و قەیرانی دەستكرد و فشارە لە دژی پارتی تاقیدەكرێت و بەكاردەهێنرێت ، هەر لە كارتی سیاسی ، سەربازی و ئابووری و دادگا و بڕینی مووچە وبودجەی خەڵكی كوردستان.
راستی بابەتەكە ئەوەیە كە ، حزب و كەسانێك لە كوردستان هەرگیز خۆیان بەخاوەن و بەرپرسیار نازانن چونكە هیچیان نییە تا لە دەستی بدەن ، بەڵام بە پێچەوانەوە پارتی خاوەن شكۆ و تەمەنێكی پڕشانازی و دەستكەوتی مێژووییە، بەتایبەت قەوارەی كوردستان بە هەموو سەوەریی و دەسكەوتەكانییەوە كە بەهەرمی خوێنی هەزاران شەهید و خەباتی پێشمەرگە ودڵسۆزانی ئەم نیشتیمانەیە .بۆیە ، شەڕی ئیرادە شەڕێكی زۆر قورسە ، بەتایبەت كاتێك دوژمنانی كوردستان وپارتی یەكسانیان كردووە بە مووچە وبودجە و بەچەكی برسیكردن و ئازاردانی خەڵك ، لە پێناو شكاندنی ئیرادەمان ،بۆیە پارتی لە یەكاتدا شەڕی پارێزگاریكردن لە ئیرادە و بەدەستهێنانی نانی سەربڵندی دەكات .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.