▪  پارتی بە دادگای بە ناو فیدڕاڵی و فاشیزمەكانی گووت ستۆپ


رێبوار حەمەلاو شوانی
بزاڤی رزگاریخوازی گەلی كورد ، بە سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لەماوەی هەشت دەیەی رابردوو لە پێناو چەسپاندنی ئاشتی و ئازادی و دیموكراسی و مافەرەواكانی كوردستان تێكۆشان و قوربانی زۆری بەخشیووە و دەیان جار بەهۆی هەڵوێستە نەگۆڕ وسازش نەكردنی لە داكۆكیكردن لە دۆزی رەوای گەل و نیشتیمانەكەی باجی قورسی داوەتەوە ، لەگەڵ هەموو ئەو كۆسپ و بەربەستانەی كە نەیارانی بۆیان دروستكردووە ، لە هەمان كاتیشدا هەندێك هێزولایەن لە جیاتی پشتیوانیكردن لە مافەرەواكانی گەل و نیشتیمانەكەیان ئەوا بە ساز وئاهەنگی دوژمنانی كوردستان سەمایان كردووە ، كەئەوەش وایكردووە كە كۆسپی گەورە لە بەردەم گەیشتنی گەلەمان بە مافەرەواكانی دروستكردووە ، بەتایبەتی ئەو چەك وئامرازەكەی نەیارانی گەلەمان بەكاری دێنن ئەویش دادگای بەناو فیدڕاڵییە كە مەرامی سەرەكیی دروستكردنی لێكترازان و ناكۆكیی نانەوەیە لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان و ئینجا خەونی دەستبەسەرداگرتنی قەوارەی هەرێمی كوردستانە، هەر بۆیە، دەسەڵاتدارانی فاشیزمی لە عێراق سیاسەتە دوژمنكارانە و ستەمكارییەكانیان دژ بە خەڵكی كوردستان و سەڕەتاییترین ماف وشایستەكانیانی كوردستانە كە ئەویش مووچە و بودجەیە تا لەو ڕێگەیەوە خەڵكی كوردستان ناچار بكەن مل بۆ خواستەكانیان شۆڕ بكەن و ویستە نەگریسەكانیان بسەپێنن ، كە ئەوەش هیچ جیاوازییەكی نییە لەگەڵ زێهینیەتی دیكتاتۆری و تاوانكاری لە كردەوە قێزەونانەی كە ڕژێمەكانی پێشوو بەرامبەر بە گەلی كوردستان كردوویانە.

بۆیە، ئەوەی كە دەسەڵاتدارانی عێراق دژ بە كوردستان كاریان لەسەری كردووە، ئەو راستییەیە كە خەونی لاوازكردن و بچووكردنەوەی پرسی كورد لە پرسێكی نێودەوڵەتی و بۆ پرسێكی خۆجەیی و لاوازكردنی سەنگ و پێگەی قەوارەی كوردستان ، هەر ئەوەشە كە هەنگاوەكانی دادگەی بەناو فیدڕاڵی ئەمجارەیان بە هەڵبژاردنێكی مینرێژكراو و پیلان بۆ دارێژراوی پێشوەختە پارێزەری قەوارەی كوردستان و دیموكراسی و پێكەوەژیان و پێكهاتەكانی كوردستان كە ئەویش پارتی دیموكراتی كوردستان بە ویستی خۆیان لاواز بكەن،بۆ جۆرێك كە دادگای بەناوی فیدڕاڵیان كردۆتە شوێنگرەوەی جومگە سەرەكییەكانی عێراق هەر لە سەرۆكایەتی كۆمار و حكوومەت و پەرلەمان وهەروەها دەستوەردان لەكاروباری یاسایی و فیدڕاڵی هەرێمی كوردستان ، بەشێوەیەك كە نە لە پسپۆڕی دەستووری دادگای فیدڕاڵی عێراقە وە نە خودی دادگاكەش فیدڕاڵییە و نە دەستووریشە، چونكە لە بنەڕەتدا دەركردنی بریارە یەك لەدوای یەكەكان مەرامی سەڕەكیی بچووكردنەوەی پێگەی هەرێمی كوردستان ، بۆیە ، هەموو ئەو رووداو وپێشهاتانەی كە لە عێراق دەگوزەرێت ، قەیرانێكی قوڵی سیاسی و دەستووریی و بێ متمانەییە كە كۆتایی هێنانە لە فیدڕاڵی و دیموكراسی و دەستوور و هاوبەشییەك كە پێش 19 ساڵ هەموو هێزو لایەكانی عێراق بە كوردستانیشەوە متمانەیان پێبەخشیبوو ، بەڵام یەكێك لە گرفتەكان كە عێڕاق ڕووبەڕوی بۆتەوە ئەوەیە كە دادگایەكی بەناو فیدراڵی وەكو ئامرازێكی سیاسی بەكاردەهێنرێت ، بۆ كۆتایی هێنان بە دەستوور وهاوبەشی بە ئاڕاستەی زۆرینەی تاكڕەوی و ناوەندگەڕایی.

بەدڵنییاییەوە ،ئەم بڕیار ژیرانە و لۆژیكانە و بە وەختەی پارتی دیموكراتی كوردستان وەرچەرخانێكی مێژوویە بە ئامانجی بەهێزكردنی كارنامەی نیشتیمانی و گێڕانەوەی سەروەرییە بۆ سەنگ و پێگەی قەوارەی كوردستان لە دەستوەردانە بەردەوامەكانی دادگای بەناو فیدڕاڵی كە مەرامەكەی روون ودیارە، چونكە فاشیزمەكانی بەغدا بە شێوەیەك پیلانەكانیان داڕشتبوو كە بڕیارەكانی دادگای بەناو فیدڕاڵی زۆر پیرۆز و هێڵی سوورن ، بەڵام پارتی بەم هەڵوەستە مێژووییە و بە فاشیزمەكان و ستۆپی بەم دادگایە كە هیچ دادپەوەرییەكی لێ بەدی ناكرێت كرد.
ئەوەی گرنگە ، ئەو بگوترێت كە ، پارتی دیموكراتی كوردستان نموونەی بزافێكی سیاسی و بەرخودان و تێكۆشانی ڕزگاریخوازی كوردە لە كوردستان ئەمەش ڕاستیەكی حاشاهەڵنەگری مێژووییە و پێویستە یار و نەیارەكانی بیزانن.راستییەكەی تریش ئەوەیە كە بڕیارەكانی پارتی نەك تەنها كاریگەری لە سەر كۆی گشتی حكوومڕانی عێراق هەیە ، بەڵكو هاوسەنگی تەواوی لە ڕووی سیاسییەوە هەیە كە كلیلی سەقامگیری سیاسی و ڕاگرتنی هاوبەسەنگی لە دەست سەرۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستانە.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.