▪  جەماعەتی تروکراوەکان دەبێ چ روویەکیان هەبێت ؟

هشیار شکاک

مسرور بارزانی دوای ئەوەی لە چیای کۆرەکی گەشتیاری بە ئامادە بوونی دەیان کۆنگرێسمان و کۆنسول و وەزیر و بارزگان و سیاسەتمەداری ناوخۆ و دەرەوە بە روون و راشکاوانە چەند بەلێنێکی بە تەواوی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستاندا یەک لەوانە ئەوە بۆ کە حکۆمەتی هەرێم بەر لە چەژن دوو مووچە دابەش دەکات ، بەلام دوای ئەم قسانەی مسرور بارزانی جەماعەتی تروکراوەکانی ناوخۆ دەیان گۆت عێراق یەک دینار بۆ مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێم نانێرێ ، لیستی مووچەخۆرانی هەرێم لای عێراق پەسەند نییە ، دەبێ هەرێم هەژماری من رابگرێ ، نابێ هەرێم لە بانکە ئەهلییەکان پرۆسەی هەژماری من بکات ، گۆتیان ئەمە گاڵتەکردنە بە خەڵک ، بەلام ئێستا کە حکۆمەتی هەرێم دوو مووچەی دابەش کردووە ئەوان دەبێ چ قسە و بەهانەیەکیان هەبێت ؟ سبەی و دۆزبەی بە چ چاوەروویەکەوە دەچنە ناو خەڵک داوای دەنگی لێ دەکەن لە کاتێکدا تۆشی نائومێدی و لەقەلەقی کردوون لە پێناو ئەوەی بگەن بە مەرامە سیاسییە بووگەنەکانی خۆیان ، تەنانەت ئەم جەماعەتە تروکراوانە بە چ روویەک دەچن مووچەی ئەم حکۆمەتە وەردەگرن کە هیچ نەما لە بەرامبەری نەلێن و نەکەن تاوەکۆ بەرەو هەڵدێرانی ببەن ، ئەم قسەیەم لە بیر نەکەن گۆمانتان نەبێت هەمان ئەم تروکراوانە لە ماوەکانی داهاتوو بە چاوی خۆمان دەبینین کە چۆن نورە دەگرن بۆ دروستکردنی کارتی هەژماری من و وەرگرتنی زەوی .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.