▪ سەرۆکى هەرێمى کوردستان و دیپلۆماسى کارا و هێزى نەرم


رێبوار حەمەلاو شوانى
بەهۆى ئەو هەڵکەوتە جوگرافیایی و جیۆسیاسىیی و ئابووریی و سەربازییەى کە هەرێمى کوردستان تێیدا هەڵکەوتووە بەردەوام رووبەڕ ئاڵنگارى و ستەمکارى و گەمارۆدان و بەزاندنى سەروەرى و رووبەڕووبوونەوەى قورسیش بووەتەوە ،بەرۆکى قەوارەى هەرێمى کوردستان گرۆتووە ،بەڵام ئەوەى کە قەوارەى و گەلەکەى پاراستووە ، ئەو خۆڕاگرى و بەرخودان و سیاسەت و دیپلۆماسى کارا و هێزى نەرم بووە .
سەردانى ،نێچیرڤان بارزانى،سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ بەغدا و سازدانى چەندین دیداروکۆبوونەوەى گرنگ و ستراتیژى بەتایبەت لەگەڵ ئیدارەى دەوڵەت لەکاتێکدایە کە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و جیهانیش بە گۆڕانکارى و رووداو وپێشهاتى خێرا ونوێ هەنگاو دەنێن ، شەڕ وململانێ باڵى بە سەر ناوچەکە دا کێشاوە ، کە ئەم گۆڕانکارییانەڕاستەوخۆ و یانیش ناڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر هەرێمى کوردستان دەبێ.
لە نێو هەموو ئەو گێژاو و ململانێى ناوچەکە وعێراقدا کە بێ گومان کاریگەریشیان لە سەر هەرێمى کوردستان هەبووە و هەر دەبەشیێت ، هەرێمى کوردستان بەڕێگەى هێزێکى نەرم و دیپلۆماسییەتێکى کارا بەڕێگەى کەسایەتییەکى کارێزماتێک و لێزان لە شێوازى مامەڵەکردن و رازیکردن دەبێتە ڕێگە نیشاندەرى و ئاسۆیەکى رووناک وەک کاراکتەڕێکى سیاسى و میحوەرى و داینەمۆیەک و ئاستەنگ شکێن ، توانیوێتى لە لایەک قەوارەى هەرێمى کوردستان لە دوژمنانى دەرەکى بپارێزێت و لەلایەکى تریش لە سەر ئاستى هەرێمایەتى ونێوەدەڵەتى لەمیانەى پەیرەوکردنى ڕێچکەیەکى سیاسى کە سەرچاوەکەى هێزى نەرمە کە تێکهەڵکێش بووە بە سەرکێشى و ئازایەتى و ئیرادەیەکى پتەوى ، دیپلۆماسى وهەروەها بەڕچاوکردنى خەسڵەتى پشوودرێژى و دانبەخۆداگرتنێکى تاڵ بەڵام بە سوود ، کەشتیی هەرێمى کوردستان لە نێو ڕەشە با و گەردەلوو و شەپۆڵى دوژمنان و قەیرانە قوڵە سیاسیی وئەمنیی و داراییەکان بگەێنێتە کەناڕى دیپلۆماسى .
ئەوەى کە لە کەسایەتى نێچیرڤان بارزانی،سەرۆکى هەرێمى کوردستان بەدیکراوە و بووەتە پێناسەیەک و ئاکارە سیاسییەکانى ، خاوەن هێزێکى نەرمە لە بیروهزر و مامەڵەکردن لەگەڵ بەرامبەرەکەیدا ، بەتایبەت لە نێو دۆخە سەخت و چەقبەستووەکاندا ، خاوەن جوڵە و دیپلۆماسى کارا و جوڵەى بەهێز و وردە لەگەڵ هەڵسووکەوت و مامەڵکردندا ، کە توانا بەهێزى هەیە بۆ تێکشکاندنى بەستەڵەکاندا، هەمیشە خولیایی دانووستان و گفتوگۆى لۆژیکانە و ئاشتیانە بووە بۆ چارەسەرى ، خاوەن ئیرادەیەکى چیائاسا بووە بۆ سەرکەوتن بە سەر گەمارۆ و قەیرانەکاندا ، کەسایەتییەکى بەتوانا و لێزان و کارامەیی زۆرى هەبووە بۆ فەراهەمکردنى کەشێکى لەبار بۆ دانووستان و دۆزینەوەى خاڵى هاوبەش و لێکتێشگەیشتن و بەتایبەتى هونەرى دروستکردنى متمانە ورازیکردن ، ئەوەش وایکردووە کە لە سەر ئاستى کوردستانى و عێراقى و ناوچەیی و نێودەوڵەتیش پەسەندکراوە بێت .
ڕۆڵ وپیگە و کەسایەتیی نێچیرڤان بارزانى دیاروبەرچاون کە بەهێمەت و لێهاتوویی خۆى لە نێو کێشە وگرفتەکاندا توانیوێتى پارێزگاری لە پێگەى دیپلۆماسى هەرێمى کوردستان بکات ، بەتایبەتى لەو کاتە هەستیارو سەختانەدا کە هەرێمى کوردستان لە سەر ئاستى نێوخۆیی ودەرەکى ڕووبەڕووى هەڕەشە وهێرش وپیلانگێرى ناحەزانى کوردستان ببوۆە .ئەو خاڵ و خەسڵەتە هەرە گرنگەى لەرووى دیپلۆماسییەت وزمانى گفتوگۆى نێچیرڤان بارزانى ، هێزى نەرمە کە هیچ جیاوازییەکى نییە لەگەڵ هێزى ڕق ، چونکە ئەوەى بە لۆژیک و دیپلۆماسى کارا و هێزى نەرم دێت دەست دەستکەوتنى گرنگ وکاریگەرى زۆرترە لە هێزى ڕەق ، بەڵام نێچیرڤان بارزانى،سەرۆکى هەرێمى کوردستان توانیوێتى بە هێزى نەرم ڕووبەرووى هەموو ئەو ئاستەنگ و کۆسپانە ببێتەوە کە لەماوەى رابردوو لەبەردەم خەڵکى کوردستان وقەوارەکەى دروستکرابوون ، بە سیاسەت ودیپلۆماسى ژیرانەى وکارێزماتێک هەمووئەو ئاستەنگ وهەڕەشانەى تێکشاند.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.