▪  مه‌ركه‌زیه‌تی دوێنێ و ئه‌مرۆ


سیسته‌می رژێمی پێشوو هه‌ر وه‌ك ئاشكرایه‌ لای هه‌مووان ، دیكتاتۆری و مه‌ركه‌زیه‌تێك له‌ گشت بواره‌كان ، سیاسی و ئابووری و په‌روه‌رده‌یی و فه‌رهه‌نگی و هتد….. به‌ڵام پلان بۆ دارێژراو ، له‌ كاتی دانوستاكانی كوردیش ، له‌گه‌ڵ ئه‌و رژێمه‌ دیكتاتۆرییه‌ی كه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك گه‌لانی عیراقی ده‌چه‌وسانده‌وه‌ ، یان ده‌گه‌یشتنه‌ چه‌ند خاڵێك یان ئه‌وه‌ته‌ راست و دروست نه‌ده‌گه‌یشتنه‌ هیچ ئه‌نجامێك و ئه‌وكات به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك كورد په‌نای بۆ به‌رگری كردن ده‌برد ، به‌هه‌ر جۆرێك له‌ جۆره‌كان ، شۆرش و راپه‌رینه‌كانی كورد له‌وباره‌وه‌ دیاره‌ و له‌ مێژوو تۆماركراوه‌ . سه‌ركردایه‌تی كوردیش تا راده‌یه‌ك هه‌ماهه‌نگ بوون له‌ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی دوژمن .
ئه‌مڕۆ دوای ئه‌و هه‌موو قوربانیدانه‌ ، سه‌یری عێراق بكه‌ین هه‌وڵ بۆ به‌ مه‌ركه‌زیه‌ت كردنی حوكمڕانی هه‌یه‌ ، دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌ستوور نوسرایه‌وه‌ ، مافه‌كان دیاری كران ، كه‌چی كار به‌ ده‌ستوور ناكرێت ، هه‌وڵ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و بابه‌ت و بڕگانه‌ هه‌یه‌ كه‌ تایبه‌تن به‌ كورد و پێكهاته‌كانی دیكه‌ ، به‌لام چ مه‌ركه‌زیه‌تێك ؟
مه‌ركه‌زیه‌تێكی فه‌وزه‌وی ، كه‌ كه‌س خۆی ناكاته‌ خاوه‌ن ئه‌و هه‌وڵانه‌ ، به‌ڵام ئاشكراو دیارن ، هه‌مووی باسی مافی گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ن ، له‌هه‌موو لایه‌كیش په‌نا بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ن ، به‌شێوازێكی فه‌وزا و دوور له‌ هه‌موو پره‌نسیپێك .
كه‌س نازانێت كێ حوكمی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كات ، هه‌ر فصیلێكی چه‌كدار و خاوه‌ن بڕیارو هه‌ڵوێستێكی تاك لایه‌نه‌یه‌ ، به‌ڵام كۆی ئه‌و فه‌صائیلانه‌ ، له‌ ده‌ره‌نجام هاوهه‌ڵوێستن ، به‌ڵام به‌ مه‌ركه‌زیه‌تێكی فه‌وزاو شێواو ، جیاوازی له‌ هه‌ڵویستی كورد له‌مباره‌وه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ دوێنێ ، به‌داخه‌وه‌ ، ده‌ست تێكه‌ڵ كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپانه‌ و ناكۆكییه‌كانی ناوه‌خۆ ، وای كردووه‌ ، كه‌ هه‌موو هه‌وڵه‌كان به‌ ئامانجی خۆی نه‌گات .
هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ مووچه‌ و گه‌نمی جوتیاران چڕ كراوه‌ته‌وه‌ ، كه‌ له‌ مه‌ركه‌زیه‌ته‌كه‌ی دوێنێی دكتاتۆری ئه‌و پرسانه‌ جیی باس نه‌بوو ، هه‌وڵی كوردیش بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی بوو .
ئه‌مڕۆ له‌ سفره‌وه‌ ده‌ستمان پێكردووه‌ ، هۆكاریش بۆ نامه‌ركه‌زی فه‌وزاو خیانه‌تكاری ناوه‌خۆ ده‌گه‌رێته‌وه‌ .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.