▪   «قەیرانەکان، ڕێزدار سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ناوەستێنێت»

ڕاژان عبدالرحمن

ڕێزدار “مەسروور بارزانی” سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەمیشە هاوڵاتی و خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان پێوەری سەرەکی بەڕێزیان بووە و، لە گشت لێدوانەکانی بەڕێزیاندا بەردەوام جەختی کردووتەوە کە پێویستە بەرپرسانمان بە گشتی لەگەڵ ئێش و ئازارەکانی ڕۆلەکانی گەلەکەیاندابن و هەرچی توانایەکیان هەیە وەگەڕ بخەن بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە خزمەت بکرێن ئەمەش لە ڕاستیدا نیشانەی دڵسۆزی و خەمخوری بەڕێزیانە بۆ گەلە ستەمدیدەکەی.
بەڕێز “مەسروور بارزانی” سەرەرای هەموو ئەو قەیرانانەی کە بەروکی هەرێمی کوردستانی گرتووتەوە پێشمەرگەئاسا ڕووبەڕوویان بوتەوە و لە هەوڵە بەردەوامەکانیشی دا دەبینین کە هەرچەند ناحەزانی کوردستان گوشارمان بخەنە سەر، بەڕێزیان لە خزمەتکردنی هاوڵاتیان بەردەوامە و پرۆژە دوای پرۆژە لەنێو هەموو ئەو قەیرانانەدا پێشکەش دەکات بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان لە گەشەسەندن نەوەستێت.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.