▪  سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سروور بارزانی ئومێد و پیاوی رۆژانی ته‌نگانه‌


رێبوار حەمەلاو شوانی

مێژوو گه‌واهیده‌ره‌ كه‌ هه‌ر له‌ ده‌ستپێكی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی ، له‌ هه‌لومه‌رجێكی زۆر سه‌خت و دژوار دا چه‌ندین ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی زۆر قورسی كه‌وته‌ سه‌ر شان ، هه‌ڵبه‌ته‌ بارزانی به‌ كارنامه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندیش هه‌نگاو و كاری زۆری له‌ پێناو پێشكه‌وتنی هه‌ڕێمی كوردستان له‌ گشت روویه‌كه‌وه‌ هاویشت هه‌ر له‌ ڕێگریكردن له‌ به‌هه‌ده‌ردانی داهات و سه‌روه‌تی نیشتیمانی بگره‌ تا هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌می نێوخۆیی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی و گه‌مارۆكانی به‌غدا و ته‌نگژه‌ و قه‌یرانه‌ ده‌ستكرده‌كانی نێوخۆیی و پارێزگاریكردن له‌ ته‌ندورستی خه‌ڵكی كوردستان له‌ فایرۆسێكی كوشنده‌ی وه‌ك كۆڕۆنا و كێشه‌ی نێوخۆیی و بڕینی مووچه‌ و بودجه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی به‌غداوه‌ ، هه‌روه‌ها پاراستنی كوردستان له‌ هه‌ره‌شه‌ و مه‌ترسییه‌كان
دوژمنانی وناحه‌زانی ئه‌م گه‌ل و نیشتیمانه‌ زۆر هه‌وڵیان دا ، بابه‌تێك به‌ناوی شكۆ و سه‌روه‌ری بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌مێنێته‌وه‌ ، هه‌ر بۆیه‌ هه‌موو سیناریۆ و چه‌كێكیان به‌كارهێنان له‌ پێناو خۆڕاده‌ستكردنی خه‌ڵكی كوردستان و قه‌واره‌كه‌ی ، به‌ڵام به‌ خوێندنه‌وه‌ی ژیرانه‌ و پلانی ورد و لۆژیكانه‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان له‌ پێناو چاره‌سه‌ری كێشه‌كان وبه‌دیهێنانی مافه‌ره‌واكان بووه‌ فڕیادڕه‌س و ڕێگه‌ی نه‌دا گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی بكشێت .
سه‌ره‌رای هه‌موو ئه‌و ئاڵنگاریی وئاسته‌نگانه‌ی به‌رده‌می هه‌رێمی كوردستان و كابینه‌ی نۆیه‌م ، به‌ڵام مه‌سروور بارزانی ، سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان زۆر بوێرانه‌ و ژیرانه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ وه‌ستایه‌وه‌ ، كه‌ به‌ ئاشكرا روون و دیاربوون كه‌ دوژمنان خه‌ونی شكستپێهێنانی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانیان ده‌بینی ، به‌تایبه‌تی كه‌ بیانوو و سیناریۆكان ئاماژه‌ بوون به‌تایبه‌تی له‌ پڕسی ڕێگریكردن له‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان و ئاسته‌نگ و ڕێگریكردن له‌ ناردنی مووچه‌ وبودجه‌ و گێچه‌ڵكردن و دروستكردنی ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ به‌ هه‌رێمی كوردستان ، سه‌ره‌رای هه‌موو پابه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رۆژ به‌ رۆژ بیانووه‌كانیان زیاتر ده‌بوو .
به‌دڵنییاییه‌وه‌ ، مه‌سروور بارزانی ، سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان تاكه‌ كه‌سایه‌تی و سه‌ركرده‌ی به‌هێزه‌ كه‌ به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و پیلانگێری و ته‌نگژانه‌ی كه‌ بۆ گه‌ل وحكوومه‌تی كوردستان دروستكران ، وه‌ك چیاییه‌ك وه‌ستایه‌وه‌ و چۆكی دانه‌دا و وه‌ك فریادڕه‌سێك بوو بۆ ئێستا وداهاتووی هه‌رێمی كوردستان .
هه‌روه‌ها ، كرده‌وه‌ و هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیاریه‌تییه‌ قورسه‌كان سه‌لماندی كه‌ ،مه‌سروور بارزانی كه‌سایه‌تییه‌كی خاوه‌ن ئه‌زموون وسه‌نگین و پیاوی رۆژانی ته‌نگانه‌ و كارێزمایه‌ و هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ وایكرد كه‌ له‌ كابینه‌ی نۆیه‌م دا قورستر ئه‌رك وبه‌رپرسیاریه‌تییه‌كانی هه‌ڵگرت و مێژووییه‌كی پرسه‌روه‌ری بۆ خۆی و نیشتیمانه‌ی تۆماڕكرد ، له‌كاتێكدا كه‌ ناحه‌زان ونه‌یارانی كوردستان خه‌ونی ئه‌وه‌یان ده‌بینی و ده‌یانگووت كه‌ ناتوانێت ئه‌و هه‌موو كۆسپ و قه‌یرانانه‌ تێپه‌ڕێنێت و ده‌رباز بكات ،به‌ڵام شكست و پووكانه‌وه‌ی خۆیان بینی و خه‌ڵكی كوردستانیش به‌ هه‌وڵ و تێكۆشانه‌كانی ئومێدوهیوا و شكۆمه‌ندی بۆ قه‌واره‌كه‌ی و خه‌ڵكه‌كه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌ به‌وه‌ی كه‌ مه‌سروور بارزانی ، پیاوی رۆژانی ته‌نگانه‌ و سه‌خته‌كانه‌ .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.