▪ هونەر لە خۆڕاگرى و بەرپرسیاریەتى و پارێزگاریکردن لە مافەرەواکان و قەوارەى کوردستانە
رێبوار حەمەلاو شوانى
شاراوە نییە ، چەند ساڵێکە قەوارەى هەرێمى کوردستان لە گشت ڕوویەکەوە کەوتۆتە بەر هێرش و پەڵاماردان و فشارى زۆرى سیاسى وئابوورى و چەند جارێکیش سەربازى بەتایبەت ناکرێت ئاماژە بەو شەڕە میدیایی و تابوورى پێنجەمە کە ئامانج تێیدا لاوازکردنى هەستى نیشتیمانپەوەرى و کوردپەوەری و ئینجا بن دەستکردنەوەى هەموو ئەو دەستکەوتانەیە کە بە دەریاییەک خوێن بەرهەم هاتوون و گەشەیان کردووە تا گەیشتوونەتە ئەمرۆى سەربڵندى وسەربەرزیمان ، بەتایبەتى کە رووى هەموو ئەو تیروپەڵاماردانانە بەرەو رووى پارتى دیموکراتى کوردستانە کە هەمیشە پارێزەر و بەرپرسیارانە مامەڵەى کردووە ،
مێژوو گەواهیدەرە کە لە سەرەتاى دەستبەکاربوونى کابینەى نۆیەم، ژێر خانى ئابوورى خراپ و دواتر پیلانى نەیاران لە نێوخۆ و دەرەوە دژى کوردستان و هەوڵەکانیان بەئاڕاستەى بێ هێزکردنى ئەم قەوارەیە بوو ، بە شێوەیەک بەکارهێنانى بڕیاێکى دادگە بۆ ڕێگردن لە هەناردە و فرۆشتى نەوتى کوردستان و ئینجا ڕاگرتنى و ئینجا هەنگاو بەهەنگاو پەکخستنى دامودەزگەکان ، هەوڵە چەواشەکارى و میدیاییەکان لە دژى خەڵک و لەپێناو شکاندنى ئیرادەی خەڵکى کوردستان ، قۆناغێکى سەخت و پڕ لە ئەرک و بەرپرسیاریەتیی بوو بارزانى و کابینەکەى بوو کە چۆن بە خۆڕاگرى و ئیرادەیەکى بەهێز و پۆڵایین رووبەڕوویان بووە وخەون و پیلانگێرییەکانیان پووچەڵکرایەوە .
کابینەى نۆیەم، بەسەرۆکایەتى ڕێزدارمەسروور بارزانى، هەر لە سەرەتاى دەستبەکاربوونیەوە تا بە ئەمڕۆ بە شێوەیەکى کردەیی گشت بەڵێن و بەرنامەکانى و کارەکانى نێو کارنامەکەى لە چوارچێوەى پرۆژەى ستراتیژى و مەزن هەر لە هەڵەبجەوە تا زاخۆ بونیاتناوە بە شێوەیەک هیچکام لەو بەڵێنانەى کە بەخەڵکى کوردستان بە شێوەیەکى گشت دابوویی بە بێ جیاوازى و بەکردار جێبەجێى کردوون و ئەنجامى دراون ، ئەوەش رۆژ بەرۆژ ئەو بێ ئومێدییەى کە دوژمنان ونەیاران وبەکرێگیراوانیان خەونیان پێوە دەبینى بۆ چاندنى لە نێودڵى خەڵکى کوردستان هەموویان شکستخواردووبوون .
بارزانى و کابینەى نۆیەم و بە پشتیوانى بەردەوامى پارتى دیموکراتى کوردستان و خەڵکى کوردستان ، جگە لە هەنگاوەکان بۆ چاکسازى لە گشت روویەکەوە ، لە هەمان کاتیشدا کار بۆ هەمەجۆرکردنى داهات و رووبەڕووبوونەوەى گەندەڵکاران ستراتیژى سەڕەکیی بووە و بەو توانایەى کە لە بەردەستى دابوو ، ڕووبەرووى خەونى ناحەزانى کوردستان وەستایەوە وخۆڕاگرانە و بەهێزانە بەرامبەر پیلانگێرییەکان وەستایەوە ، دواتر بە جولە دیپلۆماسییەکانى لە سەر ئاستى ناوچەیی و نێودەوڵەتیی هەموو ئەو خەون وپیلانگێرییانەى کە لەماوەى ساڵى 2014وە تا بە ئێستا هەر لە پیلانى دوژمنان و شەڕى داعش و دواتر هاتنى زیاتر لە 2 ملیۆن ئاوارە و پەنابەر ، ئینجا هێرش وپیلانگێرى 16ى ئۆکتۆبەرى 2017 و بڕینى مووچە وبودجەى خەڵکى کوردستان کە تا ئێستا ئاسەوار وکاریگەرییەکانى دیار وبەرچاون ببێتەوە و لە هەمان کاتیشدا قەوارەى هەرێمى کوردستان وەک دوورگەیەکى ئارام و سەقامگیر و ئەو پێکەوەژیانە ئاشتیانەیە بپارێزێت وڕێگە نەدات هاوشێوەى ناوچەکەکانى باشوورى وناوەڕاست وێران و ئاڵۆز بکرێت .
پارتى و بارزانى ، بە شێوەیەک بەرپرسیارانە و سەرکەوتووانە لە نێو جەرگەى ئەو قەیران و کێشانەوە توانیان سەرکەوتووانە دوو هەڵبژاردنى پەرلەمانى لە سەر ئاستى عێراق و کوردستان ئەنجامبدەن و ئینجا بە سیاسەت و جوڵەى دیپلۆماسییەکانیان ڕێگەیان نەدا خەونى نەیارانى قەوارەى هەرێمى کوردستان بێنەدى ، هەروەها حکوومەتى کوردستانیش بە سەرکردایەتیی ڕێزدار مەسروور بارزانى، تۆزقاڵێک سازشى لە سەر مافەرەواکانى خەڵکى کوردستان نەکرد ، دوژمنان ونەیارانیش پێیان وابوو کە سەرکەوتن بە سەر چیایی سەرکەشى پارتى و حکوومەتى کوردستان هەر وا شتێکى ئاسانە ، بەڵام خۆڕاگرى و بەهێزى بارزانى وپارتى شکستى بەهەموو ئەو خەونانەیان هێنا.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.