کارەکانی کابینەی نۆیەم،داهاتویێکی پڕشەنگدار بەرهەم دەهێنێت
جبار عبداللە مهاجر
لەچەندین بواردا هەرێمی کوردستان پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە کەلەسودی هاونشتیمانیاندایە، کاری هاوڵاتی لەگشت بوارەکان ئاسان دەکات بەبێ دوودڵی دەتوانن ئەوەی بیانەوێت بەدەستی بهێنن، ئەگەر تیشک بخەینە سەر گرنگترین بوارەکانی ژیان کەکۆمەڵێک بواری گشتین بۆ هاوڵاتی ئەوە کابینەی نۆیەم کاری جدی لەسەر کردوون، ڕێگاو بان یەکێکە لەگرنگترین بوارەکانی ژیان و کارئاسانی بۆ هاوڵاتیان دەکات کەبەبێ گرفت بتوانن کارەکانی خۆیان ڕاپەڕێنن، کاری لەپێشینەی کابینەی نۆیەم دروستکردنی ڕێگاوبانێکی مۆدێرن بوو کەئیستا لەهەموو شارو شارۆچکەکان کاری جدی لەسەر دەکرێت و کۆمەڵێک ڕێگاوبانی نوێش خراونەتە بەرنامەی کارو بەشێکیشیان کاری تیادا دەکرێن و خەریکە کۆتایان پێدێت، بوارێکی تری ژیان کەزۆر گرنگە هاوڵاتی تیادا پارێزراوبێت و لەئەگەری ڕودانی هەر ڕوداوێکی نەخوازراو بتوانرێت کۆنترۆڵی بۆ بکرێت ئەویش بواری تەندروستیە ساڵانی پێشوو ئەم بوارە پەکخرابوو تەنها لەسەنتەری شارەکانی وەکو پارێزگا دەتوانرا پزیشکی لێهاتوو و دەزگای پێشکەوتوو دابینبکرێت بەڵام ئیستا پێویست بەوە ناکات بەشێکی زۆری حاڵەتەکان لەنزیکترین نەخۆشخانە چارەسەری تایبەتی بۆ دەکرێت، کشتوکاڵ یەکێکی ترە لەبوارە زۆر گرنگەکان کەبەشێکی زۆری هاوڵاتیان بژێوی ژیانیان لەسەر کشتوکاڵە، کشتوکاڵ بناغەی پتەوکردنی ئابوری وڵاتە، ئیستا حکومەتی هەرێمی کوردستان کار لەسەر ئەوە دەکات لەجیاتی بەروبومە کشتوکاڵیەکان لەدەرەوە بهێنین بەروبومی جوتیارەکان بۆ دەرەوە هەناردە دەکرێت، ئەمەش دەبێتە هاندانێک کەکاری کشتوکاڵی و جوتیاری لەهەرێمی کوردستان ڕوو لەبوژانەوە بکات، ئاسانکردنی کاری دام و دەزگاکانی هەرێمی کوردستان و بەئەلکترۆنیکردنی لەکاری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو، بەرەوپێشبردنی بواری گەشتوگوزار و دابینکردنی دابینکردنی شوێنی حەوانەوە بۆ گەشتیاران وای کردووە کەگەشتیارێکی زۆر ساڵانە لەهەرچوار وەرزی ساڵ ڕووبکەنە هەرێمی کوردستان، جگە لەو بورانە بواری پەروەردە یەکێکی ترە لەو بوارانە کەحکومەتی هەرێمی کوردستان کاری لەسەر دەکات بەکردنەوەی قوتابخانەی مۆدێرن و کردنەوەی خولی گەشەپێدان بەمامۆستایان و قوتابیان بۆئەوەی هاوشێوەی وڵاتانی پێشکەوتوو سیستەمێکی نوێ و سەردەمیانە پەیڕەوبکرێت لەنێو ناوەندەکانی خوێندن، هەر بەمەش نەوەستاوە تیمی حکومەتەکەی مسرور بارزانی خەریکی ئەوەن مووچەخۆران لەڕێگای کارتی بانکیەوە موچەکانیان وەربگرن و بەستنەوەی سیستەمی بانکی بەوڵاتانی جیهان، قوڕسە لەماوەی چوار ساڵی کابینەیەک ئەو هەموو کارانە بەیەکەوە ئەنجام بدرێت، سەڕەڕای ئەو قەیرانە دارایەیی کەحکومەتی عیراق خستۆتیە سەر حکومەتی هەرێم و موچەخۆرانی، تەنها ئەوەی یارمەتی دەری کابینەی نۆیەم بوو بۆسەرکەوتنی بەسەر ئاستەنگەکان خۆڕاگری هاونشتیمانیان و لێهاتووی سەرۆکی حکومەت بوو، خەڵکیش بەئومێدێکی گەورەوە سەیری کابینەی نۆیەم دەکەن و بەهیوای ئەوەن ئەو پڕۆژەو پێشکەوتنانە بەردەوامیان هەبێت و کوردستان شانبەشانی وڵاتانی جیهان لەهەموو بوارەکانی ژیان سەرکەوتووبێت،
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.