جینۆسایدی بارزانییەکان زامێکە هەرگیز ساڕێژ نابێت

نوسین: زانا عبدالباقی

دەڤەری (بارزان) لە هەموو قۆناغەکاندا خاڵی وەرچەرخان لاندکی قارەمانان و داینامۆ و دەنگی زۆڵاڵی شۆڕەشی نەتەوەی کورد بووە، لەبەر ئەوەش زۆڕترین جار بەر لێشاوی هێرشی دوژمنانی گەلی کورد کەوتووە، دوژمنانی گەلی کورد هەمیشە بۆ کپکردنی دەنگی شۆڕەش و لەناوبردنی گەلی کورد پەنایان بۆ کۆشتن و شەهیدکردنی بارزانییەکان بردووە چونکە بارزانییەکان هیچکاتێک ئامادەنەبوون لەبەرامبەر بچۆکترین مافی نەتەوەییان سازش بۆ هیچ دوژمنێک بکەن هەمیشە لە پێناو مافە ڕەواکانی نەتەوەکەیان لە بەرەی پێشەوەی ململانێدابوون دژی دوژمن و ناحەزانی گەلی کورد.

جینۆسایدی بارزانییەکان:

لە ساڵی ١٩٨٣ لە گەرمەی شەڕی هەشت ساڵەی عێراق – ئێران، هەشت هەزار پیاوی بارزانی لەلایەن رژێمی بەعسی تیرۆریستەوە ئەنفاڵکران، لە ٢٩ـی مانگی ٧ تا ١٠ـی مانگی ٨ نزیکەی هەشت هەزار پیاوی بارزانی دەستگیركران و لە بیابانەكانی (عەرعەردا) زیندە بەچاڵكران، کە لەو هەشت هەزارەدا بەشێك لە كەس و كار و كوڕەكانی ڕابەر و پێشەوا مەلا مستەفای بارزانیشی تێدابوون.

شاڵاوی جینۆسایدی بارزانیان بە چوار قۆناغ بەڕێوەچوو كە بەم شێوەیە بوو:

یەکەم: قۆناغی یەکەم لە ٢٩ تا ٣٠-٧-١٩٨٣ بەردەوام بوو، تیایدا هەندێک کەسایەتی دیاری ناوچەی بارزان دەستگیرکران.

دووەم: قۆناغی دووەم لە ٣١-٧-١٩٨٣ دەستیپێکرد و تیایدا بەکۆمەڵگرتنی پیاوان لە ئۆردووگاکانی ” قودس و قادسیە” جێبەجێکرا.

سێیەم: قۆناغی سێیەم لە ١٠-٨-١٩٨٣ ئەنجامدرا و بەکۆمەڵگرتنی بارزانییەکان لە ئۆردووگا زۆرەملێکانی ”ھەریر، بەحرکە، دیانا، قوشتەپە” بەئامانجگیرا.

چوارەم: قۆناغی چوارەم لە ١١-٨-١٩٨٣ دەستی پێکرد بۆ راوەدوونان و بەکۆمەڵگرتنی ئەو بارزانیانە بوو، کە بەھەرشێوەیەک بوبێت لە شاڵاوەکانی گرتن رزگارییان ببوو.
…………..

(لەم بۆنە خەمناکەدا سەری ڕێز بۆ خانەوادە و بۆ گیانی تەواوی قوربانییانی ڕێگای ڕزگاری و هەشت هەزار قارەمانەکەی بارزان دا دەنوێنین)

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.