ئــەمە پلانـە یـان قسەی مندالەکان

_لـەڕوویی سـیاسـی یـەوە
لەرابردوو دا ئەمە بینیوە و بیستوە زور کەس دژایەتی ئایین کردووە بەلا شەرمزاربون جارەکی تر زوربەداخەوە سـەبارە بە قسەکانی فەرماندە قاسم شەشو. ئەمە دژی ئاین وئاینەکان و دژی پێکەوە ژیان دژی هەموو مروڤایەتی یە.چون کەسەکی وەها فەرماندە بە ناوی قاسم شەشو قسەی وەها بکەت من زور سەرسامن بەو رەفتارە ناشیا ئەمە بەلگەیە ل سەر کە قاسم شەشو کە دژی پێکەوە ژیانە هەموو ئاین وئاینەکان و دژی مرووڤـاتـی یە پێم وایە ئەمە پلانێکە لە شەنگال روودەدات وە بەم رەفتارە دەبێت چاوەی هەموو میدەکان ل سەر ئەو بێت وە پلانەکە سەری بگرێت. لێرە هیوادارم لە جهەتی ئەمنی لە ناوچە زور بەوریاری سەیری دوخی شەنگال بکەن دوخەکە نەبێتە هوی شەری تایفی لەناوچە وە پلانی نەیارەکان سەربگرێت.
ئێمە هەموو دەزانین لە کاتی هەلبژاردن دا کەتایبەت لەناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان بالادەست بێت هەموو ئەو لایەنانە کە دژی پارتی دیموکراتی کوردستان پلانی یەک لە دوای یەک دەدان بو ئەوە دەستهـەلاتی ئەو پارتە لە ناوچە کەم بگرێت. ناوەکە ناشرین بکەن. ئەمە خەونی نەیارەکان و باش گویێ بگرێن بەخەونە سەری دەدانێن و سەری ناگرێت.لەبەر ئەوە ئێوە مێشولەنە و لەڕابردوو ئێمە کێسەکان ناوبردووین.

لەڕوویی ئێزدییەکان. چ بکەن باشە

هیوادارم لە کاتەدا کە هاوینە زور گەرمە قسەکانی زورگەرمە سەبارەت بە قسەی فەرماندەیی. دبێت زووترین کات سەروک و جفاتا روحانی برایەکانی ئێزدییەکان ئەو بابەتە یەک لابکەن و پەیامی بێ لایەنی بەلاوبکرێت. نەرازیەتی خو دەرببرێن یان ئێمە ل گەل ئەوکارە فتنانە نین..ئەگەرنە لایەن یان کەسە خرابکارەکان زورن ئەمە بە دەرفەت دەزانن. ئاگرەکە گەورەدەن و بەر روویەکی تر دەبەن…. لە هەرێمی کوردستان پێکەوەژیانی ئاینەکان بەشێوەیەکی کرداری جێبەجێکراوە و لەئێستادا کوردستان لە روانگەی پێکەوەژیاندا نمونەیەکی جوانی رۆژهەلاتی ناوەراستە.

_لە ڕوویی ئـاینی یەوە

پێکڤەژیان ویەکترقەبولکردن دیارە ئایینی ئیسلام زۆر بە جوانی باسی ئەمەكردووە، كاتێكیش كە بە ناو دەقەكانی قورئانی پیرۆز و فەرموودە سەحیحەكانی پێغەمبەرمان(دخ) گوزەر دەكەین، زۆر بە ئاشكرا بۆمان دەردەكەوێت، ئەوە ئێمەین ناتوانین مامەڵەی تەواوی ئەو پێكهاتانەی دیكەی ئایینە ئاسمانییەكان بكەین كە لەسەر ئەم گۆی زەمینەكە لەگەڵیاندا دەژین، ئەگینا بڕوانە خودای باڵادەست.

دەفەرمووێت: (يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُم مِّن ذَكَرٍ وَأُنثَى وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا)(١). واتە ئەی (خەڵكینە ئێمە ئێوەمان لە نێرو مێیەك درووست كردووە و كردومانن بە چەند هۆزو عەشیرەت و قەومێكەوە بۆ ئەوەی یەكتر بناسن وپێكەوە بژێن) نەك یەكتر قبوڵنەكەن و دوژمنایەتی لە نێوتان پەرە بسێنێت و یەكتر لە ناو ببەن، كەواتە بانگەوازەكەی پەروەردگار هەموو دانیشتووانی سەر ئەم گۆی زەمینە دەگرێتەوە لە موسڵمان و دیان و جوو ئاگرپەرست و بوزی.ئێزدییەکان سەبارە بە قسەکانی فەرماندە قاسم شەشو.
ئەمە دژی ئاین وئاینەکان و دژی پێکەوە ژیان دژی هەموو مروڤایەتی یە. پێموایە قسەکانی دەلالـەتـێ لە هەموو براکانی ئیزدی ناکەت. ئەمە دوورە لەوە.

_لەروویی یـاسـایی یەو
یاسایی ئەم رەفتارە نەشیاوە قەبونەکردوو. بە تاوان دانراوە
لەمادەی 372 لە یاسای سزاكانی عێراق لە ژمارە 111لە سالی 1969. ئەو تاوانانەى زيان بەهەستى ئاينى دەگەيەنن – (الجرائم التى تمس الشعور الديني)
بڕگەی (١) بەحەبسكردن سزا دەدرێت كه له ماوەى سێ سال زياتر نەبێت؛ هەركەسێك بەيەكێك لە رێگاكانى راگەياندن دەستديژيكرد بێتە سەر بيروباوەرى چينێكى ئاينى يان سووكايەتى بە دروشمەكانى كرد بێت. بڕگەی ٢ هەر كەسێك بە ئەنقەست بووبێته هوى شێواندنى ئەنجامدانى رێورەسمەكانى تيرەيەكى ئاينى يان بووبێته هوى شێواندنى ئاهەنگێكى يان كوبونەوەيەكى ئاينى. يان بە ئەنقەست بووبێته رێگر لەبەردەم ئەنجامدانى يەکێك لەو كارانە يان بووبێته هۆى لە كار خستنى ئەو كارانه. بڕگەی (٣) هەر كەسەك بالەخانەیەكى ئامادەكراو بو رێورەسمەكانى تيرەيەكى ئاينى يان هێمايێك يان هەر شتێكى ترى پيروز لە رووى ئاينى تێك دابێت يان لە ناوى بردبێت يان شێواند بێتى يان پيسى كردبێت. بڕگەی (٤) هەر كەسێك كتێبێكى پيروزى هۆزێكى ئاينى چاپكردبيت يان بلاوى كردبێتەوه و بە ئەنقەست دەقى كتێبەكەى گۆرى بێت بەو جۆرەى كە واتاكەى بگۆرێت يان يەكێك لە حوكمەكانى يان يەكێك لە رێنماييەكانى شاردبێتەوە سريبێتەوە. بڕگەی (5 -و- 6)هەر كەسێك بە ئاشكرا سووكايەتى بە هێمايەك يان كەسێك كردبێت كە لەلايان هۆزێكى ئاينى جێگاى به پيروز دانان يان پياهەلدان يان رێز گرتن بێت.6-هەركەسێك بە ئاشكرا و به مەبەستى گالتەپێكردن لاسايى خواپەرستى يان ئاهەنگێكى ئاينى كردبێتەوه..

دلشاد عبدالله بەرواری

پارێزەر و ڕاوێژکاری یاسایی

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.