مەسرور بارزانى سیمبوڵى خۆڕ‌اگرى و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كان
رێبوار حەمەلاو شوانی
خاکەڕایی و بوێریی پێناسەی سەرکردە و کەسایەتی بەهێز وخۆڕاگرە کە ئەویش مەسرور بارزانییە، توانیویەتی لە نێو جەرگەى ململانێ و ئاڵنگارییە ناوخۆیی و هەرێمایەتییەکانی ناوچەکە، خۆڕاگرانە بوەستێت و بە بڕیارە حەکیمانەکانی ئاسۆی دوارۆژی میللەتەکەی ڕوون بکاتەوە.
ڕەنگە نووسینی تەنها کتێبێک بەس نەبێت بۆ ئەوەی ئەندێشە و جیهانبینی مەسرور بارزانی بخەینەڕوو ، کە لە ماوەی حکوومڕانییەکەی توانی بە یار و نەیار بسەلمێنێت کە خاوەنی بست بە بستی خاکی کوردستانە و بەیەک چاو سەیری هەموو کوردستان دەکات. هاوکات توانیویەتی لێکتێگەیشتنێکی باش لەگەڵ بەغدا دروست بکات و میکانیزمێکی گونجاو بۆ چارەسه‌رکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بدۆزێتەوە.
مه‌سرور بارزانی، سهركردهیهكە كه لە سەختترین هەڵومەرجدا ئەرکی سەرۆکایەتی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێم کوردستانی کەوتە شان و بۆ ماوەی پێنج ساڵ، وێرای تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان، لە کاروانى چاکسازی و ئاوەدانی و خزمەتگوزاری بەردەوام بێت. ئومێد دەکەم لە ڕێگەی بەچاپ گەیاندنی ئەو کتێبەم، توانیبێتم کە ئەگەر بە شێوەیەکی ڕووکەشانەش بێت بەشێک لە دیدگا و جیهانینی بەرێزیان بخەمەڕوو.
پێنج ساڵ ئێراده‌یه‌كی به‌هێز، پێنج ساڵ هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیاریه‌تی نیشتیمانی و خۆڕاگری و ئاوه‌دانی و دیپلۆماسی و سیاسه‌تی ژیرانه و به‌ره‌و پێشبڕدنی كه‌رتی كشتوكاڵی و بارزگانی و سیسته‌می بانكی و ئیداریی و خۆنه‌چه‌ماندن به‌رامبه‌ر سه‌ختترین فشاره سیاسی و سه‌ربازی و دارایی و قه‌یرانه‌كان و گه‌یاندنی كورد و كوردستان به‌ره‌و كه‌ناری دڵنییایی و ئارامی.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.