میرنشینی بادینان و خاندنەک
خوێندن و زانست بره‌وی پێ درا و چه‌ندین زانا و كه‌سایه‌تیی ئایینی گه‌وره ده‌ركه‌وتن
هه‌ر له كۆنه‌وه تا ئێستا كورد خاوه‌نی چه‌ندین شۆڕشی نه‌به‌ردو میرنشین بووه، كه به‌شێك له‌و میرنشینانه ده‌سته‌ڵاتیان یه‌كجار گه‌وره‌و به‌رفراوان بووه، ته‌نانه‌ت هندێ له‌و میرنشینانه هه‌وڵی دامه‌زراندنی حكومه‌تی سه‌ربه‌خۆشیانداوه‌و دراو چاپكراو كارگه‌ی دروستكردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیان هه‌بووه، میرنشینی سۆران وه‌ك نه‌موونه، كه‌چی به‌داخه‌وه سه‌رجه‌م ئه‌م شۆڕش و میرنشینه كوردیانه به‌پلانی دوژمنان و ده‌ستی ناوخۆیش سه‌ركه‌وت كراون، ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌م راپۆرته‌دا باسی لێوه بكه‌ین، (میرنشینی بادینان)ه.
میرنشینی بادینان میرنشینێكی كوردستانه، له‌ساڵی 1262 له‌لایه‌ن (شێخ به‌هاددین شێخ شه‌مسه‌ددین) له ناوچه‌ی ئامێدی دامه‌زراوه، پاشان به‌ره‌و ناوچه‌كانی دهۆك و ئاكرێ و زاخۆ كشاوه، داوی ئه‌وه گه‌وره‌تر بوو گه‌لێ ناوچه له ناوچه شاخاوییه‌كانی ناوچه‌ی هه‌كاری هاتۆته سه‌ر. له پاش شه‌ڕی چاڵدێرانی نێوان عوسمانییه‌كان و صه‌فه‌وییه‌كان له‌ساڵی 1514 میرنشینی بادینان بووه، به‌شێك له ده‌وڵه‌تی عوسمانی توركه‌كان، وه‌كو سه‌رجه‌م میرنشینه‌كانی تر سه‌یر ئه‌كرا و دانی پێادانرا له سه‌رده‌می سوڵتان سه‌لیمی یه‌كه‌م له ساڵانی (1512-1520) زاێنی سوڵتان سلێمان، میری كرد به میری میرنشینی بادینان، ئه‌م میرنشینه كوردییه تا ساڵی 1847 ز ماته‌وه واته له‌و ساڵه به دواوه میرنشینی بادینان، له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌وه له‌ناو برا به پێی په‌یماننامه‌ی ئه‌ڕزۆمی دووه‌می ساڵی 1848زاێنی، نێوان هه‌ر دوو ده‌وڵه‌تی قاجاری فارسان و ده‌وڵه‌تی عوسمانییانی توركه‌كان، به ناوبێژیه‌تی هه‌ر دوو ده‌وڵه‌تی زڵهێزی ئه‌و كاته‌ی جیهان ڕووسیای قه‌یسه‌ری و به‌ریتانیای مه‌زن. كه‌نزیكی 25 میر فه‌رمانڕه‌وایان له‌م میرنشینه داكردووه. كه دوا میریان میرمه‌سعود بووه”.
له لایه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی كوردی ده‌ڤه‌ری بادینانی باشووری كوردستان به ناوی (به‌هادینی كوڕی سه‌یفه‌ددین) له ساڵی 1262ی زایینی میرنشینی بادینان له (ئامێدی) دامه‌زرا. له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتنیشی بۆچوونی جیاواز هه‌یه، به‌وه‌ی هه‌ندێك له مێژوونووسان ده‌ركه‌وتنی ئه‌و میرنشینه بۆ سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی عه‌باسی ده‌گێڕنه‌وه، كاتێك باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه خه‌لیفه‌كانی عه‌باسی چه‌ندین ناسناوی وه‌ك (به‌گ و میر)یان له میره‌كانی بادینان ناوه. هه‌ندێكش باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه تا ئه‌و كاته‌ی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی عه‌باسی له ساڵی 1258ی زایینی له لایه‌ن (هۆلاكۆخانی كوڕی مه‌نكۆخانی مه‌غۆل) ڕووخا، ناوێك له میرنشینی بادینان نه‌بوو. كاتێكیش له‌و (دوو) بۆچوونه ورد ده‌بینه‌وه، ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی كه ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی ئه‌و ناسناوه‌یان له خه‌لیفه‌كانی عه‌باسی وه‌رگرتووه و مێژووه‌كه‌یان بۆ دوا سه‌رده‌مه‌كانی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی عه‌باسی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ته‌نیا سه‌رۆك هۆزه ده‌ستڕۆیشتووه‌كانی ناوچه‌ی بادینان بوون، نه‌وه‌ك میره‌كانی بادینان. دواتر به‌هۆی ئه‌و پێگه‌یه‌ی بۆیان دروست بوو، له‌پاڵ دانپێدانیان له‌لایه‌ن خه‌لیفه‌كانی عه‌باسییه‌وه، زه‌مینه‌ی سه‌ربه‌خۆییبوونی ناوچه‌ی بادینان و ده‌ركه‌وتنی میرنشینی بادینانی له ده‌سه‌ڵاتێكی نیمچه سه‌ربه‌خۆدا بۆ ڕه‌خسابێت. به‌و پێیه‌شی ناوچه‌كه مه‌ڵبه‌ندی چه‌ندین هۆزی دیاری وه‌ك (مزووری، شێروانی، زێباری، به‌رواری، ڕێكانی، سلێڤانی، سندی،…تاد) بووه و هه‌ر هۆزه و به‌هۆی سه‌رۆك هۆزه‌كه‌یه‌وه خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێكی ناوچه‌یی خۆی بووه، بۆیه ئاسایی ئه‌و بۆچوونانه‌ش به‌ڕٍاست ده‌گه‌ڕێت كه باس له بوونی چه‌ندین میری ناسراو بكه‌ن.
له كۆتا سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی عه‌باسیدا، به‌ڵام ده‌ركه‌وتن و ناسرانی وه‌ك میرنشینێكی تا ئاستێك سه‌ربه‌خۆ، بۆ دوای رووخانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك (میر به‌هاددین) له ساڵی 1262ی زایینی ده‌ركه‌وت و ئه‌و بۆشاییه سیاسییه‌ی قۆسته‌وه، كه به‌هۆی ڕووخانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌وه له ناوچه‌كه‌ی دروست ببوو. ئه‌وه‌ش كاتێك (میر به‌هاددین) باره‌گاكه‌ی له قه‌ڵای (تارون)ه‌وه بۆ قه‌ڵای (ئامێدی) گواسته‌وه و تێدا نیشته‌جێ بوو و ده‌سه‌ڵاتێكی خۆجێیه‌تی تێدا دامه‌زراند. له‌م بواره‌شدا دانیشتوانه‌كه‌ی پشتیوانی‌یان لێ كرد و رێز و خۆشه‌ویستییه‌كی زۆریان بۆ نواند. دواتریش ده‌ستی به‌سه‌ر ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریدا گرت و سنووری ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی فراوان كردبوو.
به‌پێی سه‌رچاوه مێژوویه‌كان ئه‌م میرنشینه، كه بۆ نێوان ساڵانی (1262-1842ز) ده‌گه‌ڕێته‌وه، یه‌كێك بووه له‌و میرنشیانه‌ی هێز و قورسایی خۆی به‌سه‌ر ناوچه‌ی بادینانی باشووری كوردستانه‌وه هه‌بوو. ته‌نانه‌ت چه‌ندین میری به‌توانا له كوڕ و نه‌وه‌كانی (میر به‌هاددین) یه‌ك له‌دوای یه‌ك و له‌سه‌ر بنه‌مای پشتاوپشت ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست. وه‌ك میره‌كانی (ئیسماعیل كوڕی به‌هاددین، عیمادئه‌ین كوڕی ئیسماعیل، زه‌ینه‌دین كوڕی عیمادئه‌دین، سه‌یفه‌دین كوڕی زه‌ینه‌دین، حه‌سه‌ن به‌گ كوڕی سه‌یفه‌دین). ئه‌وان كه له‌نێوان ساڵانی (1262-1515ز)دا فه‌رمانڕه‌وایه‌تیی میرنشینی بادینانیان كرد، له‌به‌رده‌م شاڵاوی داگیركاریی بنه‌ماڵه‌كانی ئێلخانی مه‌غۆلی و جه‌لائیری و ته‌یمووری و بنه‌ماڵه‌ی قه‌ره‌قۆینلۆی توركمانیدا خۆیان ڕاگرت و به‌و سیاسه‌ته‌ی په‌یڕه‌ویان كرد، سه‌ربه‌خۆیی خۆیانیان تێدا پاراست. كاتێكیش باشووری كوردستان وه‌ك ناوچه‌كانی باكووری، دوای شه‌ڕی (چاڵدێران) له (23ی ئابی 1514ز) كه‌وته به‌ر شاڵاوی سوپای عوسمانی، ده‌رفه‌تی به عوسمانییه‌كان دا سنووری ده‌سه‌ڵاتیان به‌ره‌و باشووری كوردستان فراوان بكه‌ن.
ئه‌وه‌ش كاتێك سوپای عوسمانییه‌كان له ساڵی (1515ز) په‌لاماری باشووری كوردستان و قه‌ڵه‌مڕه‌وی میرنشینی بادینانیان دا. سه‌ره‌تاش (حه‌سه‌ن پاشای كوڕی سه‌یفه‌دین پاشا) خۆی بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی شاڵاوی عوسمانییه‌كان ئاماده كرد و قه‌ڵاكانی (ئامێدی و دهۆك و زاخۆ)ی قایم كرد، به‌ڵام دواجار كه‌وته ژێر كاریگه‌ریی ڕێككه‌وتنامه‌كه‌ی (سوڵتان سه‌لیمی یه‌كه‌م و مه‌لا ئیدریسی به‌دلیسی) و بۆ دوورخستنه‌وه‌ی به‌ڵای شه‌ڕ له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ی، دانی به ده‌سه‌ڵاتی عوسمانییه‌كاندا نا، له‌به‌رامبه‌ردا سوڵتانی عوسمانی ده‌سه‌ڵاتی میرنشینه‌كه‌یان بۆ خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌پێی سیسته‌می پشتاوپشت پاراست. له‌و ساڵه‌وه‌ش تا نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م ده‌گات، چه‌ندین كه‌سایه‌تیی بنه‌ماڵه‌كه گه‌یشتنه پایه‌ی ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام له‌و قۆناغه‌دا میرنشینه‌كه كه‌وته به‌ر قه‌ڵه‌مڕه‌وی سیاسه‌تی (میر موحه‌ممه‌دی میری سۆران) له (ڕ‌واندز). كاتێكیش میرنشینی سۆران له ساڵی (1836ز) كه‌وته به‌ر شاڵاوی سوپای عوسمانی و له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌وه لێ درا.
شاری (ئامێدی)ی پایته‌خت سه‌ربه‌خۆیی خۆی پاراست و له‌لایه‌ن (ئیسماعیل پاشای دووه‌م كوڕی موحه‌ممه‌د ته‌یار) به‌ڕێوه برا، تا ئه‌و كاته‌ی له ساڵی (1842ز) شاره‌كه كه‌وته به‌ر شاڵاوی سوپای عوسمانی و داگیر كرا، به‌ڵام تا ساڵی (1862ز) ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه وه‌ك فه‌رمانداری عوسمانی له ناوچه‌كه مانه‌وه، تا له‌و ساڵه‌دا به‌ته‌واوی كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانیش هات.
وه‌ك ده‌وترێت له سه‌رده‌می ئه‌م میرنشینه‌شدا خوێندن و زانست بره‌وی پێ درا و چه‌ندین زانا و كه‌سایه‌تیی ئایینی گه‌وره ده‌ركه‌وتن. ته‌نانه‌ت حوجره‌ی مزگه‌وته‌كان بوونه شوێنی پێگه‌یاندنی ده‌یان زانا و مامۆستای گه‌وره‌ی ئایینی و كه‌سایه‌تیی ناسراو. ئه‌مه و جگه له بایه‌خی میره‌كانی بادینان به لایه‌نی ئاوه‌دانكرانه‌وه و كشتوكاڵ و بازرگانی و پیشه‌ی ده‌ست چه‌ندین كاری تر..
هه‌روه‌ك زۆربه‌ی میرنشینه‌كانی دیكه كۆتایی ئه‌م میرنشینه‌ش وه‌ك هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی كوردیی تر، به‌هۆی ململانێی ناوخۆیی بنه‌ماڵه‌یی بوو له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات. دواتر شاڵاوی (میر محه‌مه‌دی میری سۆران)ی به‌دوادا هات، كه ئامانجی ده‌ستگرتن بوو به‌سه‌ریدا و فراوانكردنی سنووری ده‌سه‌ڵاتی له‌سه‌ر حیسابی میرنشینی بادینان. هه‌موو ئه‌وانه‌ش وایان كرد میرنشینه‌كه دووچاری كۆمه‌ڵێك كێشه بێت، له‌وانه لاوازبوونی و بێده‌سه‌ڵاتیی هێزه چه‌كداره‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر سوپای زه‌به‌لاحی عوسمانی له‌و كاته‌دا، به‌سه‌ركردایه‌تیی (به‌یره‌قدار)، كه بۆ ماوه‌ی (چوار) مانگ ئابلۆقه‌یه‌كی سه‌ختی (قه‌ڵای ئامێدی)ی دا. دیاره هه‌رچه‌نده دانیشتوانه‌كه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا به‌رگرییه‌گی سه‌ختیان كرد، به‌ڵام به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی خۆراك و بێده‌ره‌تانیی دانیشتوانه‌كه‌ی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سوپای عوسمانی، دواجار قه‌ڵا و شار و میرنشینه‌كه كه‌وتنه ده‌ست سوپای عوسمانییه‌كان. به‌وه‌ش كۆتایی به ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هات و تائێستاش ناوه‌كه‌ی به زیندووی ماوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان:
- له ئینسایكڵۆپیدیای ئازادی ویكیپیدیاوه
- كه‌یوان ئازاد- باس‌نیوز
- شه‌ره‌فخانی به‌دلیسی: شه‌ره‌فنانه.
- صدیق الدملوجی: اماره بهدینان.
- كاوه فریق احمد: اماره بادینان.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.