دڵنیا; بۆ زێ بادینان” ژیان تابلۆیەکی هونەرییە”.

دیدار، بێوارحسێن زێباری:

د دیدارەکێدا بۆ زێ بادینان، دلنیا حسین گوت، هەر زارۆکینیا خۆ حەزا کارێ خۆ دکەت و هەیا نها بەردەوامە و کارێ وەرگێرانێ ژی دکەت.

    ناسینەک بۆ شێوەکارا کچ یا هەلبجە؟
  ناوت دڵنیا حسین ئەحمەد و لە  ساڵی ١٩٩٨ لە شاری هەڵەبجەی تازە لە دایک بووم لە ئێستادا لە گوندی کانیکەوەی چوخ دادەنیشم دەرچووی پۆلی دوانزەی زانستیم و کاری وەرگێڕان دەکەم و شێوەکارم لە زۆربەی بوارەکانی شێوەکاری کارم کردوە.

  کەی و چۆن دەست ئەم کارە کردووە ؟
من هەر لە منداڵیمەوە بەهرەی وێنەکێشانم تێدا دەرکەوتوە و لەگەڵ بەهرەکەم بەردەوام بووم و لێی دانەبڕوام و
الحمد لله تاوەکو ئێستاش بەردەوامم وە پێمخۆشبووە لە زۆربەی بوارەکاندا کار و بەرهەمم هەبێت، لەبەر ئەوەی پێم وایە هەر بوارێک چێژ و تایبەتمەندی خۆیی هەیە.

  بێجگە ئەم کارە چ کاری تر دەکەی؟
جگە لە کاری شێوەکاری من وەرگێڕی زمانەوانیم لە زمانەکانی ( عەرەبی و ئینگلیزی و فارسی) وە ئەزموونی شەش ساڵ کارکردنم هەیە، لە بوارەکەدا کە تێیدا ئیشی وەرگێڕانم کردوە بۆ چوار ڕێکخراوی ناوخۆیی و ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی وە نەخۆشخانەیک لەشاری عەمان بەناوی نەخۆشخانەی (المواساة) وە کاری وەرگێڕانم کردووە بۆ یوتیوبەرە کوردەکان وەهەروەها کاری وەرگێڕانی بەحس و ڕاپۆرتم کردوە بۆ قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان وە کارەکانم بە شێوەی وەرگێڕی ڕاستەوخۆ و تایبەت و خۆبەخش کردوە.

ئەگەر ئەم کارە نەد کربا چ کارێکی تر دا کەی؟
ئەگەر شێوەکار نەبوومایە زیاتر برەوم بە بواری وەرگێڕان دەدا و هەوڵمدەدا کە زمانی دیکە فێرببم.

  زیاتر ل سەر ج بوارێک ئشدەکەی؟
پێمخۆشبووە لە زۆربەی بوارەکاندا کار و بەرهەمم هەبێت، لەبەر ئەوەی پێم وایە هەر بوارێک چێژ و تایبەتمەندی خۆیی هەیە، بەڵام بەتایبەت کاری (تەعبیری ) واتادارم زۆر پێخۆشە و چێژی لێ دەبینم .

زۆرجار پێشانگاکان دەرفەتێکی نایاب و ناوازەن بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ خەڵکی ئاسایی و هونەرمەند و هونەردۆستان و فرۆشتنی بەرهەمەکان“.

  پشکداری کریە لە چ پێشانگەها و  چ سودی هەیە پێشانگەهە؟
لە چەندین پێشانگا و ئیڤێنتی هونەری بەژداریم کردوە لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات ، لەبەر ئەوەی هەمیشە تابلۆکان و کارەهونەریەکان هەڵگری پەیامێکن و ئامانجێک لە شتیانەوە هەیە بۆیە.
زۆرجار پێشانگاکان دەرفەتێکی نایاب و ناوازەن بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ خەڵکی ئاسایی و هونەرمەند و هونەردۆستان و فرۆشتنی بەرهەمەکان ، وە پێشانگای هونەری ڕێگە بە هونەرمەندان دەدات لەگەڵ گەیاندنی پەیامێکدا ئاستی هۆشیاری بینەرەکانیان بەرز بکەنەوە وە یاخود بیرۆکەیەکی نوێ هاوبەشی بکەن.

بەرهەمی خو دەفرۆشی یان کەیە دیاری؟

هونەرمەندان کات و هەوڵ و سۆزێکی زۆر دەخەنە ناو بەرهەمەکانیانەوە هەستکردن بەوەی کە تابلۆکانت دەبەخشیت يان دەیانفرۆشیت، بە جۆرێکە وەک ئەوەی بەشێکبن لە خۆت و نەتەوێت دەستبەرداریان بیت ئەوەش کاردانەوەیەکی سۆزداری باوی هونەرمەندانە ، چونکە لەگەڵ کێشانی هەر تابلۆیەک کات و ماندووبوونم بۆ بنیاتنانی تەرخان کردووە، هەر بۆیەش من زۆر بەکەمی تابلۆکانم دەبەخشم و زیاتر چاوم لە بەرەوپێش چوونی توانا هونەریەکەمە و تابلۆکانم لەلای خۆم دەیانهێڵمەوە.


ئایا وێنەکێشان ئەتوانێ دید وهزری کۆمەڵگە بگۆرێت بەرەو باشتر؟
لەبەر ئەوەی هونەر هەمیشە ڕەنگدانەوەی قووڵترین و ترسناکترین وە جوانترین پێشهاتە کۆمەڵایەتییەکانە بۆیە لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا دەتوانم بڵێم بەڵێ وێنەکێشان دەتوانێت گۆڕانکاری دروست بکات و کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا هەبێت لە بەرەوپێش چوون و گۆڕینی دیدگا و بۆچوونەکانیان و چاندنی بەهاکان و گواستنەوەی ئەزموونەکان لە هەموو کات و شوێنێکدا .

دوا وتەی بەرێزتان چیە؟
لە کۆتاییدا بۆ زێ بادینان گوتی،  ئەمەوێت بڵێم ژیان تابلۆیەکی هونەرییە و ڕەنگەکانی قسەی تۆیە ، شێوەکانی کرداری تۆن وە نیگارکێشی ئەو تابلۆیە تۆیت وە تاوەکو هەناسەبدەیت واتە هێشتا فڵچەکە لە دەستتدایە بۆیە داهێنەر بە لە کێشانی تابلۆکەتدا .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.