ئەگەرەکانی چۆنیەتی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئەوەی ڕوون و ئاشکرایە، لە کابینەی ١٠،هەم و نابێت مشتومڕی لەسەر بکرێت یان پێداگری لەسەر بکرێت، ئەوەیە کە سەرۆکی حکومەت خۆی کاک مەسرور بارزانی دەبێت، ژمارەی کورسییەکانی حزبیش وەک… پێشان نیە کە لە دەیان ساڵی ڕابردوودا، کە لەسەر بنەمای پەنجا و پەنجا بێت، هەرچۆنێک بێت، لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتوودا، حزبی یکێتی نیشتیمانی کوردستان تەنیا دەتوانێت پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وەربگرێت، ئەگەر داوای زیاتر بکات و پێداگری بکات و داوای سەرۆکایەتی حکۆمەت یان سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بکات و حزبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەرژەوەندی گەل دەستبەرداری هەندێک لە ماف و پۆستەکانی بیت ، ڕەنگە ڕازی بێت بە گۆڕینی پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەڵام ،،،، بە مەرجێک، ! ئەوا پێویستە حزبی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی عێراق دەستبەرداری پۆستی سەرۆک کۆماری بێت و ڕادەستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بکات ، ئەویش تەنیا شەخسی کاک نێچیرڤان بارزانی یە، بەڵام پێویستە تێبینی ئەوە بکەن کە پارتی دیموکراتی کوردستان پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم ڕادەستی ئەوان دەکات، بەڵام بەو مەرجەی ئەم پۆستە ڕادەستی دکتۆر بەرهەم صالح بکرێت ، نەک بە بنەماڵەی تاڵەبانی. و ئەندامانی ئەم حیزبە.
لە گەل رێز و سڵاوی براتان :
حەسیب ئەدیب زاخۆیی
ڕۆژنامە نووسی نێودەوڵەتی لە ئەڵمانیا
🌏🇩🇪٢٠٢٤/١٢/١٧
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.