یەکى شووبات بکەینە هەوێنى تەبایی و کوردستانێکى بەهێزترو ئاوەدانتر


رێبوار حەمەلاو شوانى

بەهەڵدانەوەى لاپەرەکانى مێژوو دەرخەرى ئەو راستییەیە کە ، تیرۆرکردن ته‌نیا له‌باربردنی که‌سێک یاخود ترس و تۆقاندن و سڕینه‌وه‌ و سڵکردنه‌وه‌ له‌ مه‌یدانی خه‌بات نی یه‌، شێوازی دیکه‌ش هه‌یه‌، به‌ڵام تیرۆری جه‌سته‌یی سه‌رکرده‌و که‌سایه‌تییه‌ کورده‌کان مێژوویه‌کی دوورو درێژو تاڵی هه‌یه‌، که‌ کاریگه‌ری کردۆته‌ سه‌رخه‌باتی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌ه‌ی کورد،به‌ڵام تۆزقاڵێک ساردمان ناکاته‌وه‌ له‌خه‌بات و تێکۆشان بۆ پاراستنی ئه‌زمونه‌که‌مان و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ زه‌وتکراوه‌کانمان، دوژمنان تیرۆریستان و داگیرکه‌رانی کوردستان خه‌یاڵیان خاوه‌، ئه‌گه‌ر وا هه‌ست بکه‌ن و بڵین كە بەڕێگەی تیرۆركردن و پەڵاماردانی مووشەكی و درۆنی و گەمارۆدان دەتوانن رێگریمان لێبكەن لە گەیشتن بە ماف و ئامانجەرەواكانمان .
بیست و یەک ساڵ‌ بەر لەئێستاو لەیەكی‌ شوباتی‌ ساڵی‌ 2004 دا، تاوانێكی‌ جەرگبڕو خوێناوی‌ بەپیلانێكی‌ نەگریسی‌ تیرۆستان ڕووبەڕووی‌ گەلەكەمان‌و خەڵكی‌ خۆڕاگری‌ شاری‌ هەولێر بووەوەو لەیەك كاتدا، دوو كردەوەی‌ تیرۆستی‌ خۆكوژی‌ لەلایەن تیرۆستانی‌ سەر بەڕێكخراوی‌ قاعیدە لەناو هەردوو بارەگای‌ مەڵبەندی‌ 3 ی‌ رێكخستنی‌ هەولێری‌ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و لقی‌ 2 ی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان ئەنجامدرا.
ھێرشەكەی یەكی شوبات لە كاتیكدا بوو كە پرۆسەی یەكگرتنەوەی ھەردوو ئیدارەی ھەرێم دەستیپێكردبوو و پارتی و یەكێتی پاش شەڕی ئازادی عێراق لاپەرەیەكی نوێیان لە رێكخستنی پەیوەندییەكانیان و ھەروەھا چۆنییەتی بەڕێوەبردنی ھەرێم و مامەڵە لەگەڵ عێراقی نوێ ھەڵدا، ھەر وەك بەرپرسانی ھەردوو لا لە چەندین بۆنەی تایبەت بە بیرھێنانەوەی ئەم رووداوە رایانگەیاند لە سەروبەندی ریكخستنی ناو ماڵی كورد، ئامانجی ئەم ھێرشە تێكدانی یەكێتی ناو ماڵی كورد بوو‌، بەڵام ئەم ھێرشە یەكهەڵوێستی ‌و یەكگوتاری‌ كوردی بەھێزتر كرد.
ئه‌و كاره‌ساته‌، ئاماژه‌یه‌ك بوو كه‌ تیرۆریستان و نه‌یارانی كوردستان، چه‌ند به‌ خیتابی یه‌كگرتووی كوردایه‌تی و یه‌كرێزی هه‌راسانن و چه‌ند دوژمنی ئاشتی و دیموكراسین و چه‌ند له‌ ده‌ورو قه‌باره‌ی كورد به‌ڕقن. داگیركەران و شۆڤێنزمەكان و ئەوانەی چاویان بە ئازادی و سەربەستی گەلێكی وەك كورد هەڵنایەت بە درێژایی مێژوویی رزگاریخوازی كوردستان دەیان جار بەمەبەستی رێگریكردن لە ئامانجەكانی دەیان پیلانی تیرۆریستی و قێزەونیان ئەنجامدا و بەسەدان كادیر و ئەندامی تێكۆشەری رێبازی كوردایەتی و كۆڵنەدانیان شەهید كردووە.
دوژمنان وداگیركەرانی كوردستان بەدرێژایی مێژوو هەموو جۆرە پیلانگێری و چەك و فرۆكە و مووشەك و گەمارۆدان یان بۆ شكاندنی شكۆ وئیرادەمان و ئینجا ساردكردنەوەمان لە خەبات و بەرخودانی نەتەوەیی و بیروباوەری كوردایەتی و خەباتمان بەكارهێنا ، كە یەكێك لەو تاوانكاری وستەمكارییانە پەڵامادانی تیرۆریستی یەكی شووبات بوو ، بۆیە ، ئەمڕۆ دوو دەیە بە سەر ئەو تاوانە قێزەوەن وتیرۆریستی كە تاریكپەرستان دژ بە كوردستان ئەنجام دا شوبات تێپه‌ر ده‌بێت, تا ئێستاكه‌ش كاروانی خه‌بات و قوربانیدان له‌پێناو پاراستنی قه‌واره‌و ده‌ستكه‌وته‌كان به‌رده‌وامه‌. 20ساڵ له‌مه‌وبه‌رو له‌ 1ی شوباتی 2004، له‌ هەردوو بارەگەی لقی 2ی پارتی و مه‌ڵبه‌ندی 3ی یه‌كێتی هه‌ولێری پایتەختی كوردسان له‌كاتی پێشوازیكردن له‌ میوانان بۆ جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌، دوو ته‌قینه‌وه‌ روویدا، به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ندین سه‌ركرده‌ و كادرو هاوڵاتی شه‌هید و برینداربوون.
لەم کۆستە گەورەیەی گەلەماندا، وەبیر هەمووان دێنینەوە، کەتیرۆریستان بەم تاوانی کۆمەڵکوژیەیان، کە هه‌ولێریان خه‌ڵتانی خوێنکرد و تاوانێكی گه‌وره‌شیان به‌رامبه‌ر بەمرۆڤایه‌تیش ئه‌نجامدا، نابێ بیریشمان بچێت کەدوژمنانی کوردستان بۆ پەلامارەکانیان هیچ جیاوازیەك لەنێوان رەنگ و دەنگە جیاوازەکانمان ناکەن.بێگومان تیرۆریستان لەم تاوانەشیاندا مەبەستیان بوو ئاشتی وته‌بایی و گیانی لێبورده‌یی جه‌ژن، له‌ هه‌ولێری و هه‌ولێریه‌كان تاڵ بكه‌ن و درزیش بخه‌نه‌ نێوان ریزەکانی هێزه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان، به‌ڵام ئه‌و ئاواته‌یان نه‌هاته‌دی و ئەم کارەساتەش بووە هه‌وێنی زیاتر به‌هێزكردنی گیانی پێكه‌وه‌یی و ته‌بایی و پتەوکردنی ڕیزەكانی گەلەكەمان ئه‌م كردوەوە تیرۆریستیه، ئیرادەی گەلەکەمان و گیانی به‌رگری و قاره‌مانانەی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیشی به‌هێزتر كرد، لەڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی بیری توندڕەوی ولەناوبردنیان، بەتایبەت لەڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش،دوژمنانی گه‌ل و نیشتیمان و تیرۆریسته‌کان، له‌ پێناوی درێژه‌دان به‌ پیلانه‌ گڵاوه‌کانیان سڵیان له‌ هیچ شتێک نه‌کردۆته‌وه‌ و خه‌ریکی تۆقاندن و له‌ناوبردنی گه‌له‌که‌مان بوون، بەردوامیی مووشەكباران و درۆنبارانكردنی گەلی كورد و قەوارەی هەرێمی كوردستان و سیاسەتی گەمارۆدان و سرێنەوەی ئاماژەن بەوەی كە زێهینەتی فاشیزمی و تیرۆر و پەڵاماردان دژ ئاشیتخوازی و مرۆڤ دۆستی و پێكەوەژیان و ئاشیتخوازی و پێشكەوتن نەوەستاوە و دوژمنان وناحەزان چاویان پێی هەڵنایەت ، بۆیە، گرنگە و دەبێ ئەو راستییە بزانین كە نەیارانی كوردستان هیچ جیاوازی ناكەن بۆ ئازادان و ژێر دەستكردن و لەناوبردنی و پێوستە بە یەكدەنگی وتەبایی و خاكەڕیێ و خزمەتكردن بۆ كورد وكوردستان رووبەڕووی هەموو پیلانگێری و خەونی نەزۆكی دوژمنان ببینەوە . بەدڵنییاییەوە ، پەڵاماردانی تیرۆریستی یه‌کی شوبات و کاره‌ساته‌ جه‌رگبڕ و خوێنه‌وه‌کانی تر له‌گه‌ل ئه‌وپه‌ڕی دڕنده‌یی و بێ ویژدانی، به‌ڵام ده‌بنه‌ هه‌وێنی زیاتر ته‌بایی و یه‌کڕیزی گەلەمان و بەرەو بەدیهێنانی مافەرەواكانمان و ئاوەدانی وپێشكەوتنی كوردستان..

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.