شاندى پارتی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی چین ـ شەنگەهای، سەردانی پەیمانگای حزبی کۆمۆنیستی چین و پەیمانگای بەڕێوەبردنی دەكات
سەرلەبەیانی رۆژی ٥ ی ۳ ی ۲٠۲٥ شاندی پارتی کە بە سەردانی فەرمی لە وڵاتی چینە، لە یەکەم رۆژی بەرنامەی سەردانەکەدا، سەردانی(سەردانی پەیمانگەی حزبی کۆمۆنیستی چین و پەیمانگەی بەڕێوەبردن لە شەنگەهای )کرد، لەلایەن بەڕێز: (وان یو جی) و هەڤاڵانیەوە پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا، سەرەتا بەڕێز: (وان یوجی)، بەخێرهێنانی شاندەکەی کرد و دواتر پوختەیەک لەسەر دامەزراوەکەیانی باس کرد، دواتر د. هێمن هەورامی سەرۆکی شاندی پارتی سوپاسی داوەت كردن و ئەو پێشوازییە گەرمەی کرد، دواتر داوای کرد کە شاندێکی پەیمانگەکە سەردانی کوردستان بکەن بۆ قولکردنەوەی پەیوەندییەکان و سوود وەرگرتی لە ئەزموونی سەرکەوتووی پەروەردە و پێگەیاندنی حزبی کۆمۆنیستی چینی.
لەتەوەری دووەمی سەردانەکەدا بۆ پەیمانگە سیمیناریێک لەلایەن بەڕێز:(د. هاو)، بە ناونیشانی(دەستکەوتەکانی وڵاتی چین، لە گەشەسەندنی خێرا بۆ گەشەسەندنی کوالیتی بەرز) پێشکەشکرا.
لەکۆتاییدا پرسیار و گفتوگۆ ڕاگۆڕینەوە ئەنجامدرا و دیاری لەلایەن هەردوو لایەنەوە پێشکەش بەیەك کرا.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.