یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی گەلی کورد لەسوریا بەرهەمی هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی بوو
جبار عبداللە مهاجیر
دوای ڕوخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لەو وڵاتە کورد پێی خستە قۆناغێکی نوێ، ئەم قۆناغە زۆر هەستیارو چارەنوسسازبوو بۆ گەلی کورد کەچۆن بتوانن مافەکانی خۆیان لەو وڵاتە بەرجەستە بکەن یاخود وەکو کیانی دووەم خۆیان بسەلمێنن بۆ جیهان و دەوڵەتی نوێی سوریا، هەر لەو کاتەوە سەرۆک بارزانی هەوڵەکانی خستەگەڕ بۆ یەکخستنەوەی هێزە کوردیەکان لەسوریا بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان، لایەنە کوردیەکان لەسوریا ئەزموونی سەرۆک بارزانیان بەباش زانی بۆ چارەسەرکردنی ئەم دۆخە هەستیارەی کەهاتۆتە پێش بۆیە ناچاربوون ڕوبکەنە لای سەرۆک بارزانی بۆ تێپەڕاندنی کێشەو گرفتەکان و دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەکی سەرەتایی، ئەگەر ئەو ڕێگایە نەگیرابایە بەر ئەگەری زۆر هەبوو کێشە لەنێوان لایەنە کوردیەکان سەرهەڵبدات کەکاریگەری ڕاستەوخۆی دەکردە سەر سیاسەتی کورد و ئەوەی لەماوەی دە ساڵی ڕابردوو بەدەستهێنرابوو بەفیڕۆ دەچوو، گەلی کورد لەسوریا خۆشحاڵ بوون بەهەوڵەکانی سەرۆک بارزانی، ئەم هەوڵانەی سەرۆک بارزانی بۆ گەلی کورد لەکوردستانی ڕۆژئاوا بۆ ئەوەبوو مافەکانی خۆیان بەدەست بهێنن، دوای چاوەڕوانیەکی زۆر لەکۆتایدا هەڵوێستێکی نشتیمانی و نەتەوەیی ڕاگەیندرا و لایەنە کوردیەکانی ڕۆژئاوا یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی خۆیان ڕاگەیاند، بەم بۆنەیەوە کۆنفڕانسێک بەسترا لەژێر ناونیشانی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کورد لەسوریا، نوینەری سەرۆک بارزانی لەم کۆنفڕانسەدا ئامادەبوو، لەکۆتایدا کورد خاوەنی یەک هەڵوێست و یەک پەیامی دەبێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دەسهەڵاتدارانی ئێستای سوریا، لەدوای شۆڕشگێرو خەباتگێڕی کورد مستەفا بارزانی تاکە کەس کەوجودی هەبووە لەچارەسەری کێشەکانی کورد لەجیهان سەرۆک بارزانی بووە، یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کورد مافەکانمان مسۆگەر دەکات و دوژمنان جارێکی تر ناتوانن مێژووی ئەنفال و کیمیابارانکردن دوبارەبکەنەوە
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.