“موزایەدەچییەکان و بەڵێنی خۆش گوزەرانی بۆ کوردستان”

نەجمەدین محمەد قەراجی

بینیمان و بەردەوام دەبینیین کە کەسانێک بەناوی هێنانی خۆشی و درووستکردنی ڕەفاهیەت کۆمەڵێک بەڵێنیان دا کەچی هیچیان نەکرد قسەکانیان بڵقی سەر ئاو بوو، سەری زبان و بنی زبانیان ئەوە بوو نەوت ڕادەست بکرێت عێراق مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت!
بوونە پارێزگارێکی سەر سەخت بۆ عێراقی باوکیان، کە ئامادەبوون هەموو هێز و دەسەڵات و سەرمایە و سەرخان و ژێرخانی ئەم نیشتمانە تەسلیم بکەن و کیانێک نەمێنێت بۆ ئەم هەرێمەی هەر بستە خاکێکی گەڵایەکە و حکومەتەکەشی قەدەکەیەتی و ڕەگی شۆڕشی شۆرشگێڕان و پێشمەرگەی ئەم خاکەیە، کە دیسان ئەو دارە مەزنە بەخوێنی هەزاران شەهیدی ئاو دراوە و بەم شێوەیە گەورە بوو ئێستا سێبەری لەسەرمانە و بووتە ناسنامەی تاک بە تاکی کورد و کوردستان
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە حەکیمانە دەیزانی ئەو شینەی ئەو تاقمە دەیانکرد بۆ حسین نەبوو بەڵکو بۆ هەریسەکە بوو بە شێوازێکی دبلۆماسی و سیاسی توانی هەیمەنەی هەرێمی کوردستان بپارێزیت و هاوسەنگی دانوستان لەگەڵ بەغدا ڕاگریت و ڕێکەوتنی لەگەڵ بکات بێ شکاندنی شکۆی هەرێم.
بەڵام هێشتا دەبینیین عێراقی باوکی جاش زادەکان و گروپی دەنگ بەرز و دژە قەوارەی هەرێم پابەند نابیت بە هیچ ڕێکەتنێکەوە، لێرەوە پرسیارێک ڕوو لەو گروپە خۆفروشانە دەکات ئەی کوان بۆ دەنگتان نییە بڵین بەو ئافرەتە بۆ وادەکەیت! ئەم دەستی دەستیە بۆ؟
کاتێک دەمانوت بەغدا شکستی ئابووری یەخەی پێکردووە دەیانوت وانییە بەغدا سەقامگیرە، دەی ئەوەی ئێستا ڕوونە و دیارە ئەوەیە ئەم دەستی دەستیەی عێراق و دواخستنی شایستە داراییەکانی هەرێم ئەوەیە پارەی تەواوی لە بەردەست نییە بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی عێراق و هەریم، بۆیە هەوڵی ئەوە دەدات مووچەی مانگی چواری هەرێم دوابخات تا بۆ مووچەخۆرانی خۆی ئاسانتر پێی هەڵسوورێت.
دەی دووبارە یەخەی برادەرانی پۆپۆلیست بگرینەوە ئەی ئێوە نەتان دەوت لە بەسڕە بۆ زاخۆ جیاوازی ناکرێت گەر نەوت و داهات ڕادەست بکریت ئەمە بووبەڵینی ئەوان و شانامەکانی ئێوە!؟
ئەوا هیدی هێدی دەنگدانی پەرلەمانی عێراق نزیک دەبێتەوە دەبینیین کە چۆن لە کون وقوژبنی خۆیان دێنە دەرەوە دەست ناپارێزن لە هیچ پیرۆزیەکی ئەم نیشتمانە بۆ بەدەست هێنانی کورسیەکی پەرلەمانی بە بڵاوکردنەوەی درۆ و بوختان و بەڵێنی بێ بنەما، و ڕاکێشانی سۆزی هاونیشتمانیان، بەڵام دڵنیابن خەڵکی زۆر لەوە هۆشیارترە کە گوێتان بۆ بگریت و خاک فرۆش بکاتە ڕەقەم و بەرزی بکاتەوە.
بەڵام خۆیشیان ئەوە باش دەزانن کە ئەم هەرێمە لەدەستی کەسانێکی خاک و نیشتمان دۆستدایە هەمیشە پێشمەرگە و گیان فیدای دەبن، و لە چاوی ناحەزان ئەوا کابینەی دەی حکومەتی هەریمی کوردستان پیک دێت و پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکیتی نیشتمانی کوردستان لە سەرو بەندی تەواو کردنی حکومەتدان. ئێوەیش کورد واتەنی ” هەر سیر بخۆن و زوڕنا لێدەن “

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.