گرنگی هەبونی دەستور بۆ هەرێمی کۆردستان
گرنگی هەبۆنی دەستور بۆ هەرێمی کۆردستان
سەلاح بەیتۆلا ئاکرەیی
گەر دەستور ببێتە چەترێک بو گشت پێکهاتە جیاوازە نەتەوەیی و ئایینی و زمانەکان بەبیرو ڕای سیاسی جیاوازیشەوە
ئەوا بێگۆمان پرەنسیپی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە و سیاسیانە ڕەنگ دەداتەوە لە کومەڵگا و سەقامگیری گشتی لە هەرێمی کوردستان بە هێزتر دەبێت
حزبە سیاسیەکان بە تایبەت پێویستە لەم قوناغە هەستیارەی ئێستادا بەرەو یەکگۆتاری سیاسی هەنگاو بنێن و یەک ئامانجی سەرەکی کۆیان بکاتەوە ئەویش وەلانانی بەرژەوەندی حزبی و تاکە کەسیەکانە و بە هەند وەرگرتنی بەرژەوەندی گشتی وڵاتە
واتە خوبەخاوەن زانین لە پێناو پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتمانی دا
لێرەوەیە کە پابەند بوون بە دەستور وەک دایکی هەمو یاساکان بو ڕێکخستنەوەی نیو ماڵی خومان گرنگیەکەی بەدەر دەکەوێت
یەکڕیزی وتەبایی لە نێوان کوردستانیان دا بە گشتی دێتە ئاراوە
بەڵێ پابەندبوون بە دەستوری وڵات گرنگترە لە نوسینەوەی دەستور و دەنگدان لە سەری
چونکە دەشێ تو دەستور بنوسیەوە و دەنگیشی لە سەر بدرێت وەکو دەستوری هەمیشەیی عیڕاق کە لە ساڵی 2005 ز بە ڕێژەی 80% هاونیشتیمایانی ئەم وڵاتە دەنگیان بودا و پەسەند کرا
بەڵام لایەنە سیاسیە دەستەڵاتدارەکانی عیڕاق پێوە پابەند نەبوون
بنەما دەستوریەکانیان پێشێل کرد
نمونەی هەرە زیندۆش مادەی 140 ی پەیوەست بە ناوچە دابڕێندراوەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کۆردستان
کە هەتاکۆ ئێستا بێ چارەسەر ماوەتەوە
لە هەرێمی کۆردستان گە ر ڕێککەوتنی سیاسی بکرێت لە سەر دانانی دەستورێکی فەرمی
ئەوا هاوکێشەکە ئەوەندە قوڕس و ئاڵۆز نابێت
بە پێچەوانەوە پێم وانیە پڕۆژەکە سەرکەوتن بە دەست بێنێت وەک مەرکەبی سەر کاغەز دەمێنێتەوە
هەروەک ئاماژەم پێداوە هەرێمی کۆردستان پێویستی بە چەترێک هەیە هەموان لە ژێر سێبەری دا هەست بە بوونی خۆیان بکەن
وە ئەگەر سەقامگیری دەستوری هاتە کایەوە بە بێ هیچ گۆمانێک پرەنسیپی هاوڵاتیبوون بە هێز دەبێت
ئەمەش هۆکارێکی سەرەکیە بۆ بونیاتنانی کۆردستانێکی بە هێز
لە کۆتایی دا شایانی گوتنە
کۆردستانێکی بە هێز یەکسانە بەوەی کە دەستەڵاتی سیاسی و جەماوەر لە گشت ڕۆیێکەوە ببنە تەواوکاری یەکتر
بوئەوەی هەم گەشەسەندن و بەرەو پێشڤەچۆن دروست ببێت و هەم هەرێمە کەمان لە هەڕەشە و مەترسیەکان ڕزگار ببێت
بۆ ئەمەش بوونی دەستور بو هەرێم و پابەند بوون بە دەستورەوە دەبێتە پێوێستیەکی حەتمی.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.