تورکیاو خەیاڵی چەپەڵی
تورکیاو خەیاڵی چەپەڵی
ئەسرین شوانی
تورکیا کە هیچ کات چاوی بە کوردو دۆزەکەی هەڵنەهاتەوە،هەموو کات خاکی کوردان بە نیشتمانی خۆی دەزانێت،وا بە ئاشکراو بە بەرچاوی جیهانەوە،لە هەوڵی داگیرکاری و کۆنتڕۆڵکردنی باشورو ڕۆژئاوای کوردستانەو بە بەهانەی بونی هێزەکانی پەکەکە جرت و فرتی ناوچە سنوریەکانەو بنکەو بارەگا لە قوڵای کوردستان دەکاتەوە،بە مانای ئەوەی ڕاوەدووی چەکدارانی پەکەکە دەکات،بەڵام لە ڕاستی دا هۆکاری کەی لە پشتەوەیەو پەکەکە ببێت یان نەبێت.
ئەو ستراتیژی خۆی لە داگیرکردنی کوردستان جێبەجێ دەکات و هەموو کات لە هەوڵی فراوان خوازی خۆی بەردەوام دەبێت،لە بەر ئەوەی تورکیای ڕەگەزپەرست چاوی کورد نابینێت،ئەگەر هۆکاری داگیرکاریەکەی پەکەکەیە خۆ گەشتیارانی هەرێمی کوردستان لە تورکیا پەلامار دەدرێن پەکەکە نین.
کەواتە گەر سەیری پشتی ڕوداوەکان بکەین،ئەو ڕاستیەمان بۆ دەردەچێت کە تورکیا چۆن لە سەرەتادا دوژمنی جولانەوەی کوردایەتی بونەو بۆ لەمەودواش بە هەمان نەفەس لە دوژمن کاری خۆیان بەردەوام دەبن،هەر کەس و لایەن و هێزوو حیزبێکیش وا بزانن کە تورکیا دۆستیانە بە هەڵەدا چون و تورکیای داگیر کەر هەرگیز نابێتە دۆستی کورد.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.