ژن لە لوتکەی پێبڵکەی فەلسەفەدا

ژن لە لوتکەی پێبڵکەی فەلسەفەدا

ناز فەلەکەدین کاکەی

ھەر کاتێک گفتوگۆ سەبارەت بە فەیلەسوف و عارف دەکرێت، لە ناو مێشک و بیرمان مەبەستی سەرەکیمان پیاو و نێرینە (لەم باس و خواستەی خۆناسین و خودا ناسینە).
“”وەک بلێت ژن بە پلەی عیرفان نەگات،
لێ گەر ژن کەوا لەو پایینەی بیری لێدەکەین بمێنێتەوە ئەوا پیاویش بە بەرزایی پێبلکەی فەلسەفە ناگات. ژن کانگاییەک بە نرخی فەلسەفە و عیرفانەو یەکەم مامۆستای پیاوانە بەرەو سەرچاەوی فەلسەفە و عیرفان.
ئەگەر سروشتی شاراوەی ژن و پیاو نەبا ، ھیچ پیاوێک بە خالی کۆتایی عیشق وعیرفان نەدەگەیشت. لە ژیانی عاشقێکی مەزن ژن بوونی ھەیە چ دیار یان چ نادیار……….
مامۆستای ھەر فەیلەسوفێکی دیار ژنێکی مەزن بوونی ھەبووە.
ژنان لە پیاوان نزیکترن بۆ رۆشنگەری روحی چونکە ھەستی ئافرەت نزیکترە بۆ گەیشتن بە سەر ھەڵدانی روحی ھەر لە بەر ئەم ھۆکارە دەگاتە لوتکەی رۆشنبوون!!
ئافرەت لە بەر سروشتی تایبەتی خۆی نزیکترە بە دایکی گەردوون تا پیاو ھە رچەندا ژنان لە وزەی گەردوون نزیکترن
لێ پیاوانیش دەتوانن لە دەروونی خۆیان پێی بگەن.
کۆشش و رامانی ئافرەت لە ئەزمونی سۆفیگەری بەرھەمی ژن
یان رێبازی ژنان ، دەبێت ئافرەت وەک پیاو لە جیھانی سوفیگەری نوقم بێت .
ھەرکات سونگەی کۆمەلایەتی و کەلتووری دەرفەتی دا ئەوە لە بواری فەلسەفە و سوفیگەری ژن ھیچی لە پیاو کەمتر نییە.

ناز فەلەکەد

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.