هەولێر ، 90 پرۆژێن ئاگنجیبوونێ مۆلەت بۆ هاتیە دان

زێ بادینان ، هەواڵ .

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری وەبەرھێنانی ھەولێر ئاشکرای کرد، لە ھەولێر ٩٠ پڕۆژە نیشتەجێبوون مۆڵەتی دروستکردنیان پێ دراوە، کە خۆی لە ١٢٠ھەزار یەکەی نیشتەجێبووندا دەبینێتەوە، بەڵام ئەمجارە بە جۆرێکە پێویستە ئەو زەوییەی پێیان دەدرێت، ٣٥%ی نرخەکەی بۆ حکوومەت بێت و نرخی یەکەکانیش ھەمەجۆرە، کە ھەیە بە ٣٠ هەزار دۆلار و قیستەکانیش ھەتا ھەشت ساڵیش دەخایەنێت.

سامان عارەب، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ئەو وەبەرھێنەرانەی دەیانەوێت پڕۆژەکانیان بکەنە نیشتەجێبوون، پێویستە ٣٥%ی نرخی ئەو زەوییەی بۆ پڕۆژە وەریدەگرێت، بیداتە حکوومەت، ئەمەش بەپێی بڕیاری ٥٨٧ کە دەرکراوە، بۆ ئەوەی حکوومەتیش سوودمەند بێت و پێویستە ئەو پارەیەش لە نرخی راستەقینەی زەوییەکە بدات، بۆ ئەوەی حکوومەتیش پشکی لێ ھەبێت.

بەڕێوەبەری وەبەرھێنانی ھەولێر ڕوونیشی کردەوە، ئەو پارەیەی ھاووڵاتی بۆ کڕینی یەکەکانی نیشتەجێبوون  دەیدات، نادرێتە وەبەرھێنەر و دەخرێتە ژمارە حیسابێکی تایبەت بە سەر پەرشتی ئێمە و پێویستە لە پڕۆژەکەدا خەرج بکرێت و نابێت وەبەرھێنەر پارەکە بباتە دەرەوە، بۆ ئەم مەبەستەش خیتاب زەمانیش دەداتە ئێمە، بۆیە پارەکە لە دەستێکی ئەمیندا دەبێت، چونکە مۆڵەت بە ٩٠ پڕۆژە دراوە، کە خۆی لە ١٢٠ھەزار یەکەی نیشتەجێبووندا دەبینێتەوە و بەشێکی لە قۆناغی دروستکردندان  و بەشێکیشیان لە ئێستادا دەست پێدەکەن.

عارەب باسی لەوەش کرد، نرخەکانیش یەکەکانی بە مەتر چوارگۆشەیە، کە پڕۆژە ھەیە مەتری لە ٣٠٠دۆلارەوە دەست پێدەکات و یەکەی نیشتەجێبوون  دەگاتە ٣٠ھەزار دۆلار، پڕۆژەش ھەیە لە ٨٠٠دۆلار مەتری دەست پێدەکات، کە دەکاتە ١٠ھەزار دۆلار و قیستەکانیشیان ھەتا ھەشت ساڵیش دەچێت و مانگانە بەپێی نرخەکە قیستەکان دەدرێت

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.