بە کورتی ..
نەوزاد محەمەد
گروپە شیعیە چەکدارەکان فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان لە کوێ هێنا، ئەگەر لە ئێرانەوە نەبێت !؟.
بێ گومان ئەم هێرشە و هێرشەکانی پێشتریش بۆ سەر هەولێر لە چوارچێوەی فشارەکانی ئێرانە بۆ سەر هەرێمی کوردستان، کە بە رێگای گروپە بە کرێگیراوەکانی ئەنجامی دەدات.
پێگەی ئێستای هەرێمی کوردستان لە رووی سیاسی و دیبلوماسی و ستراتیجی لە بەرژەوەندی پلانەکانی ئێران دا نیە، نەخاسمە کە ئێران پێشتر ویستویەتی هەرێمی کوردستان بکات بە هێڵێک بۆ گەیشتن بۆ سوریا لە چوارچێوەی هیلالی شیعی.
لە دەست دانی ئێران بۆ ئەم هێلە شکستی بە بەرنامە و پلانەکانی ئێران هێنا لە عیراق و سوریا، بۆیە ئەوەی ئێستا دەکرێ لە دژی هەرێمی کوردستان لە لایەن ئێرانەوە وەکو تۆلە سەندنەوەیە.
گوڤارا ، زێ بادینان www.zebadinan.com
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.