سەرکەوتنی یەکجارەکی کورد لە نێۆخۆمانەوە درێژ دەبێتەوە بۆ عیڕاق و ناوچەکە و کومەڵگای نێودەوڵەتی
سەرکەوتنی یەکجارەکی کورد لە نێۆخۆمانەوە درێژ دەبێتەوە بۆ عیڕاق و ناوچەکە و کومەڵگای نێودەوڵەتی
سەلاح بەیتۆلا ئاکرەیی
لەماوەی سەد ساڵی ڕابردوودا هەتاکۆ ئەمڕۆ عیڕاق سەقامگیری و ئارامی بەخۆیەوە نەبینیوە ئەویش بە هۆی ئەوەی کە باشووری کوردستان بە دەوڵەتێکی دەستکردی وەکۆ عیڕاق لکێندرا
باشووری کوردستان لە ڕووی سامانی سەرزەوی و ژێر زەوی زۆر دەوڵەمەندە
بەڵام کورد نەک هەر سودی لێ نەبینیوە بە درێژایی قوناغەکانی سەدەی ڕابردوو
بەڵکو سەروەت و سامانی باشووری کوردستان ڕژیمە یەک لە دوایەکانی عیڕاق تەخشان و پەخشانیان کرد و بەکاریان دەهێنا بو وێران کردن و خاپوور کردنی کوردستان و لێدانی بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان
سیستەمە جیهانیەکان لە سیستەمی هاوپەیمانانەوە بگرە بە سەرپەرشتی کۆڵۆنیالیزمی ئنگلیز تاکۆ سیستەمی دووجەمسەری دوای جەنگی جیهان دووەم
و دواتر لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکانیش سەرەڕای دەرکەوتنی چەمکەکانی دیمۆکراسی و ئازادی و مافەکانی مرووڤ
بەڵام هەموو ئەم وەرچەرخانە سیاسیە نێودەوڵەتیانە نەبۆنە هۆی ئەوەی کە کوردیش وەک هەر نەتەوەیێکی تری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەوڵەتێکی سەربەخوو بە خۆی هەبێت تاکۆ ئێستا
دوزینەوەی نەوت لە باشوری کوردستان هۆکاری سەرەکی پاڵپشتی نەکردنی دووزی ڕەوای گەلەکەمان بووە
دەوڵەتە زلهێزەکان هەر لە سەرەتای ساڵانی بیستەکان تا ئەمڕۆ بە هۆی چاوچنۆکیان و بەرژوەندیەکانیان
گەورەترین ستەمیان دەرحەق بە دووزی کورد کرد
و دووزی کورد بە شێوەیێک گەماروو درا
هاوشانی دەوڵەتە دەستکردەکانیان
بۆ ئەوەی نەک هەر نەهێڵن کورد بە سەربەخوویی بگات
بەڵکۆ ئامانجیان سڕینەوەی نەتەوەیێک وخاکێک بوو بە ناوی کوردو کوردستان
هینانی شا فەیسەڵی یەکەم بۆ عیڕاقی دەستکرد کە لە کونگرەی قاهیڕەدا بڕیاری لەسەر درابوو
ئیتر سیستەمی پاشایەتی لەم وڵاتە دا جێگیر بوو و هەتاوەکوو 14 ی گەلاوێژی 1958 ز بەردەوام بوو
شانشینی عیڕاق بڕوای بە شەڕاکەتی کوردو عەڕەب نەبوو لە دەوڵەتی عیڕاقدا
بەڵام لە وەرچەرخانی سیاسی 1958 ز کە بە سەر عیڕاقدا هات سیستەمی کوماری جێگەی شانشینی گرتەوە و مەسەلەی شەڕاکەت لە دەستوری کاتی 1958 ز چەسپێدرا لە سەر بنەمای کوردو عەڕەب هاوبەشن لە نیشتیمانی عیڕاقی دا
بەڵام ئەمەش زوور درێژەی نەکێشا بە هوی زالبوونی بیری نەتەوە پەرستی لەسەر نۆخبەی سیاسی دەستەڵاتداردا پاشگەز بۆیەوە و پەلاماری باشوری کوردستانیان دا
جەنابی بارزانی هیچ کات لە گەڵ شەڕ دا نەبوو بەڵکۆ ئەو ڕێبەرێکی ئاشتیخواز بوو هەمیشە دەیویست ناکۆکیەکانی نێوان کوردو ڕژیمە سیاسیەکانی عیڕاق ڵە ڕێگەی دیالۆگەوە یەکلایی بکاتەوە بەڵام کاتێک شەڕ گەیشتە دەرگای ماڵت ناچاری بەرگری لە خۆت بکەیت بۆ مانەوە
هەر ئەمەش بووە هۆی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلول لە ساڵی 1961 ز
دوای شکەستی گشت هەوڵەکان بۆ چارەسەری ئاشتیانە
شۆڕشی ئەیلوول هەم شۆڕشێکی چەکداری بوو و هەمیش شۆڕشێکی سیاسی بوو
سیمای جوانی ئەم شۆڕشە مەزنە ئەوە بوو کە گەلی کوردستان یەکدەنگ و یەک هەڵوێست بوو و بەشەکانی تری کوردستانیش پاڵپشتی بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستانیان دەکرد بە ڕێبەرایەتی سومبولی ڕوحی نەتەوەی کورد بارزانی باوک
بۆ ماوەی نزیکەی چواردە ساڵیش بەردەوام بوو
دەستکەوتی مەزنی ئەم شوڕشە واژوو کردنی ڕێککەوتنامەی 11/ئازاری/1970 ز بوو
کە دڕندانەترین ڕژێمی ئەم وڵاتە ناچار کرا بۆ یەکەمین جار دان بە گشت مافە ڕەواکانی کورددا بنێت بە فەرمی و بچنە نێو بەڵگەنامە نێودەوڵەتیەکان و ببێ بە بناغەیێکی پتەو بو خەباتی سیاسی وتاد… ئەمڕۆشمان
هەر چەندە ئەم ڕێککەتننامەیەش جێبەجێ نەکرا چۆنکە سەرانی ڕژێم بەعسیش هەر لە بنەڕەتدا ئامانجیان ئەوە بوو خویان بە هێز بکەنەوە و پێگەی خۆیان قایم بکەن و دواتر هێڕش بکەنەوە سەر باشووری کوردستان وهەر ئەمەش ڕۆیدا لە ساڵی 1974ز
ڕژێم دوای بێ ئومێدی و شکەست لە کۆتا دا پەنای بردە پێلانگێڕییەکی نێودەوڵەتی بە سەرپەرشتی U S A
ژمارەیێکی زوری دەوڵەتە عەڕەبی و مۆسوڵمانەکانیش بەشدار بوون توانیان بو ماوەی کەمتر ڵە ساڵێک براڤی چەکداری کورد ڕابگرنلە ڕێککەوتننامە شۆمەکەی جەزایری ساڵی 1975ز
کورد خاوەنی دوزێکی ڕەوایە و مافی خۆیەتی دەوڵەتێکی سەربەخوو بە خۆی هەبێت
بەڵام مخابن تا ئەمڕۆش پەندی لە ڕابڕدووی خوێناوی خۆی وەرنەگرتووە
وەئەگەر کورد تەنیا شۆڕەشی ئەیلول بکاتە سەر مەشقی خەبات و تێکۆشانی خۆی و ماڵی خۆی ڕێک بخاتەوە
گۆمانی تێدانیە لە داهاتوویێکی نە چەندان دوور خەونە لە مێژینەکەی دێنێتە دی
زور جاریش گۆتوومە ماسی هەر کات لە ئاو بگری تازەیە
گەلو ئەقڵی دوژمنکارانەی دژە کورد وەک خۆی و زیاتریش بەردەوامە
و بۆ سڕینەوەی کوردیش دوژمنانمان لە یەک سەنگەری هاوبەشدان
گەر یەکڕیزوو تەبا نەبین چارەنۆسێکی تاریک چاوەڕوانمانە .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.