قەلادزێ، ئافرەتەک سوت

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌رین ئه‌مشه‌و هه‌واڵی سوتانی ئافره‌تێكی له‌ قه‌ڵادزێ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ بەناوی ( ش . ئـ . ع ) لەدایک بووی ساڵی 1977 پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی کارەبا، بە سووتاوی گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.

بەوتەی ئافره‌ته‌كه‌ ئەم ئێوارەیە ئامادەکاریان کردووە بۆ گۆشت برژاندن، پاش ئەوەی خەڵوزی کردۆتە ناو مەقڵیەکە و نەوتی پێداکردووە بۆ گەشکردنەوەیان دەستبەجێ ئاگرەکە کڵپەی کردووە و بەخۆیدا پرژاوە و بەو هۆیەشەوە هەردوو دەست و قاچی سوتاون.

بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتاویەکەشی بەڕێکرا بۆ سلێمانی و دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.