سەرۆکێ حکومەتا هەرێما هەرێماکوردستانێ پێشوازی سەرۆکێ گردبوونەوەی کەفائات کر

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی گردبوونەوەی کەفائات دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 1 ی ئابی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە د.هەیسەم جبووری سەرۆکی گردبوونەوەی کەفائات کرد.

لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی تاووتوێ کرا.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا ،گفتوگۆ دەربارەی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا و جەخت لە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد کرایەوە کە ببێتە مایەی سەقامگیربوونی بارودۆخی عێراق و چارەسەربوونی کێشەکان .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.