كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن كارمه‌نده‌كانی پێشووی داده‌مه‌زرێنێته‌وه
ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن، ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و داوا له‌و كه‌سانه ده‌كا كه پێشتر گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ كۆمسیۆن هه‌بووه و كاریان كردووه، ئه‌گه‌ر ئاره‌زووی كاركردنیان هه‌یه، سه‌ردانی ئۆفیسی هه‌ولێر بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4/8/2021، ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن، ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و ڕای گه‌یاند: ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی هەولێر، داوا لەو کەسانە دەکات، کە پێشتر گرێبەستیان لەگەڵ کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان هەبووە و کاریان کردووە لە ناوەندەکانی تۆمارکردن و ئۆفیسی پارێزگا، ئێستا ئارەزوومەندن دووبارە گرێبەستبکەن بۆ کارکردن لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە ناوەندەکانی تۆمارکردن، با سەردانی ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی هەولێر (لیژنەی تایبەتمەند) بکەن.
دووپات كراوه‌ته‌وه، كه سه‌ردانیان بۆ ئۆفیسی هه‌ولێر، لە ماوەیەکدا بێت کە لە (٧٢) کاتژمێر تێپەڕنەکات و لەگەڵ خۆیاندا بەڵگەنامە پێویستەکان ببه‌ن.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.