وەزارەتا پێشمەرگەی راگەهاندنەک بەلاڤکر
راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە
لەدیمانەیەکی تەلەفزیۆنی کەناڵی inewsدا، کەسێک بەناوی رەحیم عەبودی، ئەندام لە رەوتی حیکمە سوکایەتی بەناوی پێشمەرگە دەکات، ئەو کەسە بەو دەربڕینە شۆڤێنیانەی دەیسەلمێنێت، کە یەکێکە لەوانەی مەبەستیان نییە عێراق ئارام بێت و نەتەوە و ئایینە جیاوازەکان بەیەکەوە بژین و هێزە ئەمنیە جۆراوجۆرەکانی عێراق پاریزگاریان لێ بکەن.
بەتوندی ئیدانەی ئەو قسانەو تەواوی ئەو دید و بۆچوونانە دەکەین، کە لە چوارچێوەی شۆڤێنیەت و خۆفەرزکردندا دەیانەوێت رای گشتی بوروژێنن.
راشیدەگەیەنین، کە هێزی پێشمەرگە بەپێی یاساو دەستوری عێراقی و لەچوارچێوەی سیستەمی بەرگری عێراقدا کار دەکات و بەردەوامیش دەبێت.
هەموو لایەکیش لەوە تێدەگەن، کە ئەگەر هێزی پێشمەرگە نەبوایە، ئاسایش و ئارامی بەشێکی زۆری ناوچەکان تا ئێستاش لەمەترسی زیاتردا دەبوون.
ئەم لێدوانەو لێدوانی هاوشێوە بەهیچ شێوەیەک خزمەت بەگەلی عێراق و پاراستنی یەکریزی ناکات. وەزارەتی پێشمەرگە، بەئەرکی خۆی دەزانێت رێکاری یاسایی لەدژی ناوبراو بگرێتەبەر.
وەزارەتی پێشمەرگە
٦ی ئابی ٢٠٢١
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.