بەرپرسیارێتی و ئـــەرکی نەتەوەییمان
ئازاد نەسرەت
بۆگەیشتن به ئامانجەکانی پیڕۆزی نەتەوەییمان و ڕزگاربوون له ژێر ستەم و زۆرداری و چەوسانەوه وپێشگرتن به گەشەی ئابووری وکلتووری و گەشەی شارستانیمان که سیستێماتك له لایەن دەسەڵاتدارانی ناوچەکە و نەیارانی کورد به دڕێژایی مێژوو بەڕێوه چووه پێویسته کورد خەباتێکی فره ڕههەندی لە بازنەیەکی بەرفراوانتردا خەباتی سیاسی بکات. ئەوه لای ئێمەی کورد ڕوونه که سەرکەوتنی بزووتنەوەی نەتەوایەتیمان تەنیا بەپشت بەستن به پارتە سیاسیەکان وهێزی پێشمەرگه دەست ناکەوێت به ڵکو دەبێ هەمووتاکێکی ئەم کۆمەڵگەیە تێکەڵاوی ئەو خەباتە بێت وئەرکی نیشتمانی ونەتەوایەتی خۆی بەجێ بێنێ لێرەدا کە پارتە سیاسیەکان به تێڕوانینێکی نەتەوەیی ودوورلە ململانێی حیزبیدا به پێکهێنانی بەرەیەکی نیشتمانی دەتوانن هاندەرو ڕێکخەری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانبن.
خەبات و هێزی چەکداری له ئەمڕۆدا ته نیا له ژێر دەستی هێزێکی یه کگرتووی سەربەناوەندێکی سیاسی هاوبەش که پێکهاتووی هەموو حیزبەکان و کەسایەتی سیاسی سه ربەخۆ، ڕۆژنامەنووسان وزانایانی سیاسی کوردستان سەرکەوتوو دەبێت، ئەو ناوەنده کاری ڵێکۆلینەوەی داخوازی و بەرژەوەندیەکانی کوردستان و ڕێگاری گەیشتن پێیان و هەروەها کاربۆئیدارەیەکی موئەسەساتی زانستی داهاتووی کوردستان پێشکەش بکات.ئەوکات بڕیارەکانی ئەو ناوەنده ویست وداخوازی زۆربەی خەڵکی کوردستان و شەڕ شەڕی بەرگری له مافەکان و بڕیارەکانی خەڵك دەبێ وخەباتی شاروشاخ لێکدەدرێ وهەموو خاکی کوردستان ده بێته سەنگەری پێشمەرگه بۆ بەرگری له بڕیارەکان وپاراستنی خەڵك .
دڵنیابن ئەوکاتە دەسکەوتەکانمان به فیڕۆ ناچێ .
بە یەك دەست بەیەك بیر و بڕوا کار بۆ خزمەتکردنی نیشتمانێکی یەکگرتوو دەکەین بێ جیاوازی
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.