١٦ی ئابی دامەزراندنی پارتی بەشێکە لە فەرهەنگی بارزان
١٦ی ئابی دامەزراندنی پارتی
بەشێکە لە فەرهەنگی بارزان
نەوزاد محمد
ماڵباتی بارزانی بە مێژووی خەباتی کوردایەتی و نەتەوایەتی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە سەدەیەک پێش.
لەگەڵ هەمان بیروباوەری کوردایەتیش، بیروباوەری ئاینی و مرۆڤایەتی و ژینگە دۆستی هەبووە و بەشێک بوونە لەو فەرهەنگە هەمەلایەن و پر بەهایە.
کەلتوری ماڵباتی بارزانی وەکو فەرهەنگێکی پر مەعریفە وایە، کە تەواوی بوارەکانی ئاینی و کومەڵایەتی و مرۆڤایەتی و سرۆشت تا دەکاتە سیاسەت لە خۆ دەگرێت، وەک کانیاوێک کە نەک تەنها بەشی کورد دەکات بەڵکو بەشی تەواوی مرۆڤایەتی دەکات، لێی بخونەوە و لێی فێر بن.
دامەزراندی پارتی دیموکراتی کوردستان وەکو رووی سیاسی ئەم کەلتورە وایە، پەیرەوی حزب تەواوی بنەماکانی ئەم کەلتورە وەکو رێبازێکی راستەقینەی کوردایەتی لە خۆ گردتووە، کە چارێکیتر لە رێبازی پیرۆزی بارزانی نەمر دا ئاوێتە دەبێتەوە.
ئەم رێبازە پیرۆزە، کە سەرچاوەکەی کەلتور و فەرهەنگی ماڵباتی بارزانی یە، بونەتە هۆکاری سەرکەوتنەکانی پارتی و سەرفیرازی گەلی کورد، کوڵ نەدان و بەردەوامی دان بە خەبات و خۆ ڕاگری و قوربانی دان و خۆ نەچەماندن و سازش نەکردن لەسەر مافە ڕەواکان، بونەتە بەشێک لە فەلسەفەی خەباتی پارتایەتی کە هەمیشە ئامانجەکانی خۆی پێکاوە و گەیشتۆتە لوتکەی سەرفیرازی.
لەم قۆناغەی خەباتی کوردایەتیش دا، کە زۆر سەختە و زیاتر لە دوژمنێک سێرەی لە کورد گرتووە، دەبینین کە تەنها پارتی دیموکرتی کوردستان لە سەنگەری بەرگری دایە و ئامادەیە قوربانی بدات لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەکان.
قەناعەتیشمان وایە کە سەرکەوتنێکی تری گەورە تۆمار دەکات و پرسی گەلی کورد ئەگات بە قۆناغێکی تر.
لە ساڵیادی ٧٥ مینی دامەزراندی پارتی پێشڕەو، پارتی دیموکراتی کوردستان، هیواو ئاواتمان بەردەوامی دانە بەم رێبازە، هەوڵی زیاتر دەوڵەمەند کردنیەتی بە رێگای زیاتر خزمەتکردنی.
هەر بەم بۆنەشەوە..
پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی جەنابی ڕابەر و سەرۆک بارزانی دەکەین.
پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی سیاسی پارتیمان دەکەین.
پیرۆزبایی لە خانەوادەی یەربەرزی شەهیدان دەکەین.
سەری رێز و نوازش دەچەمێنین بەرامبەر روحی پاکی شەهیدان و سەرکاوانی شەهیدان بارزانی نەمر و کاکە ئیدریسی هەمیشە زیندو.
پیرۆزبایی لە تەواوی کادر و ئەندام و لایەنگرانی پارتیمان دەکەین
سۆز و پەیمان بێت، تا دوایین چرکەی ژیان
پەیڕەوانی ئەم رێبازە بین و دروشمی سەرکەوتن و خۆڕاگری بلێینەوە ..
“بۆ پێشەوە پێشمان کەوە بارزانی”
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.