دیمه‌نێكی سه‌رنجڕاكێش، چیرۆكی ژیانی سه‌رنجڕاكێشتر
دیمه‌نێكی سه‌رنجڕاكێش.. چیرۆكی ژیانی سه‌رنجڕاكێشتر
ئیبراهیم حوسێنی، له ساڵی 1973 له پارێزگای دمیاتی میسر له‌دایكبووه، له منداڵییه‌وه له رووداوێكی شه‌مه‌نده‌فه‌ر هه‌ردوو ده‌ستی ده‌بڕێته‌وه، سه‌ره‌ڕای حه‌زی بۆ تۆپی پێ به‌ڵام نه‌یتوانی له‌و وه‌رزشه به‌رده‌وام بێت، بۆیه هه‌موو ئاره‌زووێكی ده‌بێته تێنسی سه‌رمێز.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ستی نییه، رێكتی تێنس به ده‌مییه‌وه ده‌گرێت و تۆپه‌كه‌ش به قاچ به‌رز ده‌كاته‌وه، ئه‌مساڵ به‌شداری پارالۆمپیكی تۆكیۆی 2020ی كردووه و وێنه‌كانی سه‌رنجی هه‌مووانی به‌لای خۆیدا راكێشاوه.
حوسێنی له باره‌ی ده‌ستپێكردنی ئه‌م وه‌رزشه ده‌ڵێت: “یه‌كێك پێی‌گوتم ناتوانی به‌رامبه‌رم یاری بكه‌ی كه یاریزانێكی باش بوو، بۆیه منیش ویستم بۆی بسه‌لمێنم كه ئه‌و توانایه‌م هه‌یه، سه‌ره‌تا نه‌مده‌زانی چۆن رێكت بگرم و تۆپه‌كه به‌رز بكه‌مه‌وه، به‌ڵام دواتر به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و به‌ربه‌ستانه سه‌ركه‌وتم”.
فۆتۆ: AFP
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.