لەشیعر مەحاڵە تا دووچاری هەژانی روحی نەبیت نابیت بەشاعیر
دیدارەکا تایبەت دگەل خاتوو شەنگە بۆ ماڵپەڕێ “زێ بادینان “
محەمەد ئامۆكەیی- زاری كرمانكچی نووسەرێكی دیاری كوردی كاكەییە، لە نێو پەرتوك پەروەردە كراوە، كاریگەری باوكی وادەكات لەزۆربەی رۆژنامەو گۆڤارەكانی هەرێمی ببێتە ناوێكی دیار و ئاشنا، ئەمەل كاكەیی نازناوی شەنگە هاوارە، یەكێكە لەو ژنە قەڵەم بەدەستانەی كوردستان شوێن پەنجەی دیارە لە بواری ئەدەب، ئەو جگە لە ئەدەب چەند ساڵێكە لە بوارێكی گرنگ خزمەت ئەكات و لەخەمی ئەوەییە یەكسانی جێندەری لە ڕووكەشییەوە ببێت بە راستی، لە دیدارێكی زاری كرمانجی لاپەڕەی ژیانی خۆی هەڵەداتەوە، دەڵێت”خەڵكی شاری كەركوكم لە ساڵی حەفتاكانەوە بەهۆی هەڵوێستی كورد پەروەری، باوكم كە زیندانی سیاسی و نوسەر بوو بنەماڵەكەم كەوتنە بەر شاڵاوی تەرحیلی یەكەم بۆ شاری هەولێر، بەهۆی ژینگەو كەشی خێزانییم كە باوكم رۆشەنبیر بوو، لەناو پەرتوك پە روەردە كرام خولیای خوێند و نوسین بووم، هەرلەسەردەمی مناڵیمەوە لەتەمەنی دەساڵە دەستی نوسینی شیعیرم هەبووە و پاش ئەو سەرەتایەش بەپاڵپشتی خێزانم توانیم لەسەرەتای ساڵی نەوەتەكان لەڕۆژنامەو گۆڤارەكانی هەرێم بابەتە كۆمەڵایەتی و سیاسیم لەبڵاوكراوەكانی هەرێمی بڵاو بكەمەوە، لەم بارەیەوە ئەرشیفێكی دەوڵەمەندم هەیە، وەكو عاشقێكی مەیدانی نوسین ئەو چەكی پێنوسم هەڵگرتوە نەوەك وەكو پیشەوەرێك بۆ پەیدا كردنی بژێوی ژیان، لەگۆڤارو رۆژنامەكان ئەو سەردەم تائێستا چاڵاكیم بەرچاوە لە گۆڤارو بڵاوكراوەكان وەك گۆڤاری دەنگی ئافرەت، مافی ئافرەت، گوڵان، لاوێژ، دەنگێك، پەیامی مامۆستا، هەروەها بابەتەكانم لە چەند رۆژنامە و گۆڤاریێك دەخەمە ڕوو، نەرمە شیعیرەكان بەبەردەوام لەپەیجی سۆشیال میدیا وەكو سەكۆی شاعیرانی كوردستان و تێكستی ئەدەبی كۆمەڵەی شاعیرانی نۆێخوازو سەردەم دەخەمە بەردید، بەو ئومێدەی بتوانم لە لەئاست خزمەتی پەیڤ و وشەی رەسەنی كوردی دابم .هاوسەرگیرمكردوە دوو مناڵم هەیە ( ئاڵا و پێشەوا) ئاستی ئەكادیمی هەڵگری سێ بروانامەمە دیبلۆمی تەقەنی بەشی ئەلیكترۆنیات، دیبلۆمی پەروەردەی بەشی زمانی عەرەبی، بەكالۆریۆس و ماستەر لەیاسای گشتی بۆ ماوەی چوار ساڵ لەبەرێوەبەرایەتی گشتی توندووتیژی دژ بەئافرەتان و خێزان وەكو بەڕێوەبەری پڵان سەرپەرشتیاری ئامارەكانی توندوتیژیم دەكرد لەهەرێمی كوردستان ئێستا بەرپرسی یەكەی یەكسانی جێندەریم لەوەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان .
ئایە شیعر دەتوانێ چی بكا؟ ئایە ئیشی شیعر رزگاركردنی جوانییە؟ مەرجە تەواوی وەزیفەی شیعر بەرهەمهێنان و گواستنەوەی جوانی بێت و لە ئاستۆ ناشرینیەكانی دونیا بێدەنگ بێت و خۆی لێ نەبان بكا؟
شیعر سەكۆیەكی بەرفراوانی ئەندێشەو خەیاڵە دەربرینی هەست و سۆزە وە دەسەڵاتی تێكشكاندنی ناشیرینێكانی پێڕاسپێردراوە، هێزێكی ڕەهای هەیە بۆ نۆێبوونەوە و بۆ گۆڕانكاری هەرچەندە نادیارە، بەڵام! كاریگەری هەیە لە كاریگەریەكانی نوسینی دەقی شیعریدا ئەوەی دركی پێكراوە كە گۆڕانكارێكان خۆی بەیان دەكات لە دوو ئاستدا كە بزوێنەرێكی باشە بۆ ئاراستەی هەست كە باڵی كێشاوەتە سەر دوو مەودای بیركردنەوە لەیەككاتدا، سەرەتا ئاسەواری لەسەر كاریزمای شاعیر، دواجار خۆێنەر “وە ئەو جووت هاوبەندبوونە بە خودی شاعیرو لە كاریزماو كەسایەتی شاعیر مەفرووزە بەیان بێت دیارە لەوەوە سەرچاوە دەگرێت، كەوا بەردەوام نای ئامادەیە دەرهەق بەناشیرێنێكان دەرهەق بەتەڵخی كێماسێكان، دەرهەق بەنادادی و نایەكسانی ئەو هەمیشە جەنگاوەر تێدەكۆشی لەپێناو مرۆڤایەتییدا، وەباوەڕ بوونی موتڵەق بەو بنەما یانەوە بەو دەستەواژانەكە ریلازەی دەكات، وا لێدەكات جیاواز بژی وە جیاواز بیر بكاتەوە لەیاخی بووندا خۆی بدۆزێتەوە، لەو جەنگە پڕ مەشروعیەتدا لەپێناو ئەم ئامانجەدا قوربانی دەدات كە بەچاوێكی لاساری كاریزمای كەسایەتی بە هەڵسەنگاندنی هەڵوێستەكانی دەخۆێندرێتەوە، بەڵام دواجار كە ویژدان پێوەرە هەمیشە جەنگەكەی كە جەنگێكی ڕاستەقینە بووە هەست بەچێژی بەسەركەوتن دەكات، كەس بەمن نەڵێ كەسێكی مشەخۆر پەیامی شیعیری بەرزكردۆتەوە وەكو نمایش كارێك شاعیرە كەس بەمن نەڵی مرۆڤێكم لە قاڵبی شاعیریەت ترازاوە شاعیرە شیعر سەكۆیەكی پیرۆزی بەرزی ویژدانە.” ئایە شیعیر رزگار كەری جوانییە بەدڵنیاییەوە رزگاركەری جوانییە چونكە خۆی شیعیر پێناسەی جوانییە لەم پێناساندنەدا گوتراوە، هەموو كەسێك دەتوانێ ببێ بەنوسەر، بەڵام كەم كەس دەتوانن ببن بەشاعیر لەو باوەڕەدام لەناخی هەر تاكێك شاعیرێك هەیە، كە تاك مرۆڤە و خاوەن هەستە بەڵام كە پەی بۆ پەروەردەكردنی ئەو هەستە نابات نابێ بەشاعیر، دەكرێ ببێ بەنوسەر چونكە بەئینمابوونی فیكر بەخۆێندنەوە مرۆڤ سەركەوتوو دەبێت، كەوا بۆچوونی تایبەتی خۆت دەرببڕی دەربارەی شیكاری هەر بابەتێك بێت كۆمەڵایەتی سیاسی ئابووری لەدەربڕینەكاندا لەو حاڵەتەدا دەبێت بەنوسەر خەسەڵتەی نوسەر بوونی پێدەبەخشرێ، بەڵام لەشیعر مەحاڵە تا دووچاری هەژانی روحی نەبییت نابیت بەشاعیر چونكە مەرجی ئەو هەژانە پەیوەیستە بەئیلهام و ئیلهام شیعیری بەخۆڕایی لەدایك نابێت و نایەت ببێ بەمیوانی شاعیر ئەگەر لەناخێكی پاك و بێگەردا هەڵنەقوڵابێت.” بەڵێ مەرجی نوسینی دەقی شیعیری گواستنەوەی جوانییە بەڵام ئەگەر بێ دەنگبوو خامەی هەڵنەتۆقی وەكو بوركان چۆن شاعیرە؟ كە گواستنەوەی جوانییە لەشانۆی ئازاردا چوون لەناخی مرۆڤی ئاساییدا زۆر سەربووردە كاریگەر هەن، مرۆڤ لەتوانای دا نییە لەڕێگای گفتەوە ڕاستەوخۆ دەریببڕێت، لێرەدا شاعیر دێت ئەو كۆدانە دەخۆێنێتە لەرێگەی رێزبەندی ووشەوە وێنەیەكی شیعیری پوختی پێدەبەخشێت و ئازارەكان دەدوێنێ زۆر جار شاعیر خۆی لە جێگای كەسی بەرانبەر دادەنێت خودی خۆی لەیاد ئەكا كە كێیە و بەرجەستەی ئازارەی هاوڵی بووە، كە لەناو مەینەتێكاندا كروزاوە لەم دیدەدا كە زاتی شاعیر سەركەوتوو بووە لە تەرجەمەكردنی مەشاعیری و پەروەردەكردنی هەستی شیعیری ئەو توانا بێسنوورەی پەیدا كردوە كە لەگەڵ ئازارەكاندا لەو ئانەدا كە شاعیر دەدوێت دەنگی كپ نییە دەجەنگێت .
* چۆن لە ئاستی شیعری شاعیرانی نەوەی ساڵانی دووهەزار دەڕوانی؟ ئایە ئەم نەوەیە جێگای ئومێدە كە چەند دەنگێكی جیاوازو باشیان لێ هەڵكەوێ و رەوتی شیعر ببەنە قۆناغێكی نوێوە؟
بەڵێ و بە نەخێر دەبێت باس لە خەسڵەتەكانو لە بنەما ی نوسینی دەقی شیعیری بكەین كە لەچەند مەرجێك پێك دێت، لەوانە شاعیر خەیاڵی سەوزی هەبێت كە بتوانێت دەقی شیعیری بەدوو كۆد نمایش بكات، كۆدی تایبەتی كۆدێكی گشتی پاش ئەم وێناكردنە توانای دارشتنی نوسینی ئینشاێی بەهێزی هەبێت و تاڕادەیەكیش شارەزایی بە رێزمانی كوردیدا هەبێت، ڕاستگۆ بێت لەدەربرینەكانیدا، من لە خوێندنەوەی دەقی شیعیردا ئەو مەرجانەم لاگرنگە وەكو تەقیمێكی ئەدەبی، بەڵام كەدێمە سەرتەقیمی شاعیریەتی هەمیشە دەپرسم كاریزمای ئەو كاریكتەرە شیعیریە كە شێعرەكەی نووسیوە چۆنە؟ ڕاستگۆیە یا نمایشكارە! چوون بۆ رەواجی هەر بابەتێكی شیعیری بەشێك لەشاعیران، دەزگای زەبەلاح هەن لەشەو ڕۆژێكا ئەگەر مەبەستیان بێت بۆ ناودێر كردنی شاعیر هەوڵ دەدەن دەیگەینە ترۆپك بەڵام !ئایا دەتوانیین بەوانە بڵیین شاعیر؟ جا ئەگەر ئەو پێوەراندە ئەو مەرجانە بەرجەستەبوو لەسەر كاریزمای شاعیر و لەسەر دەقە ئەدەبێكان لەسەر نەوەی دووهەزار كەواتە نەوەیەكە سەركەوتووبووە لە لەپەروەردەكردنی هەستی شیعیریدا پێچەوانەكەشی دروستە .
شەنگە تا چەند بڕوای بە جیاكردنەوەی ئەدەبی ژنانەو ئەدەبی پیاوانە هەیە؟ یان نوسینەوەی هەستەكان پەیوەندی بە رەگەزەوە نیە و تەنها یەك ئەدەب هەیەو ئەویش ئەدەبی مرۆڤایەتییە؟
نەخێر بەهیچ شێوەیەك بڕوام بەجیاكاری و جیاوازی ئەدەبی ژنان و پیاوان نییە ڕەنگە رەئی جیاواز هەبێ هەندێك دەنگ پێیان وایە جیاوازی هەیە، بەڵام من وەكو خۆم بڕوام نییە ئەو دەنگۆیانە بەشپرزەییەكی دەروونی دەبینم لەگەڵ رێزم بۆ بۆچوونەكان، چوون كەباس لەنوسینی شیعیر و باس لەوابەستەیەكی روحی دەكەین لە نێوان دەق و خودێتی شاعیر ئەو مەرجە پەیوەست نییە بەرەگەزی نوسەر، بەوستا كە باس هەژانی روحی دەكرێت ئێ خۆ ئاشكرایە روح رەگەزی نییە بگرە لە ئیحسادا لەناو چ قاڵبێك دەركەوێ هەمان ئیحساسە هەمان چ پیاو بێت یا ئافرەت، بەڵام جیاكارێكە لەوەدایە كە لەكۆمەڵگایەكی نایەكسان و نادادپەروەری كۆمەڵگەی باوك سالای ئافرەت لەیەك كاتدا زۆر وەزیفەی پێسپێردراوە ئەم كەڵەكە بوونە وا لەو ئینسانێكە دەكات هیلاك و ماندووترە لەپیاو دەركەوێ هەستەوەرتر بێت، ئەوەش بەو مانایە نییە كەوا هەستی لەپیاو جیاوازترە .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.