پارتی دیموکراتی کوردستان
لـــقـــی ۱٦ی هـــــە ولــــێــر
لێژنە ی ناوچە ی بە ڕانە تی
دەقی دیمانە ی هەڤاڵ (بـــلـند اسماعیل)ئەندامی ئەنجومە نی سە رکردایە تی پارتیمان و بە رپرسی لقی ۱٦ی هەولێر لە گە ڵ مالپە ری باس‌نیوز
بڵند ئیسماعیل: لە ٣١ی ئابدا خەڵكی بەشەرەفی هەولێر لە دەست پیكابدز و جەردەکان ڕزگاریان بوو
ئەندامێكی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە توندی وەڵامی ئەوانە دەداتەوە كە لەپاڵ باسكردنی شكستەكانی خۆیان، بەپێچەوانەی راستیەکانەوە قسە لەبارەی ٣١ی ئاب دەكەن و رای دەگەیەنێت كە لەو رۆژەدا ”خەڵكی بەشەرەفی هەولێر لە دەست ئەوانەی ئۆتۆمبێلیان دەدزی و خاوەیان لە خەڵكی دەسەند ڕزگاریان بوو“.
لە ئێوارەی رۆژی دووشەممە ٣٠ی ئابی ٢٠٢١ەوە، مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و پەرلەمانتارانی سەر بە تاقمی خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەری ئەو حزبە و ئەو پەرلەمانتارانەی عێراق كە بە جاشێتییان بۆ میلیشیاكانی حەشدی شەعبی ناسراون، هەڵمەتێكیان لە دژی پارتی دیموكراتی كوردستان دەست پێكردووە و بە پاساوی ساڵوەگەڕی ٣١ی ئاب كە تێیدا هەولێر لە داگیركاریی بێگانە بە چاوساغیی یەكێتی، رزگار كرا، بە خراپ وەسف بكەن.
لە بەرامبەردا بڵند اسماعیل، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیی پارتى و به‌رپرسى لقى ١٦ی ئەو حزبە بە (باس‌نیوز)ی راگەیاند، ئەوانەی لە ١٦ی ئۆكتۆبه‌ردا خیانه‌تێكى مێژووییان كرد و خاكی كوردستانیان هەرزانفرۆش كرد، كەچی نەك سزای خیانەتەكەیان وەرنەگرت، بەڵكوو پاش ئەوەی نیوەی خاكی هەرێمی كوردستانیان خسته ژێر ده‌ستى حه‌شدی شەعبی و لە بەدەستەوەدانی نیوەكەی دیكەش شكستیان هێنا، هاتوون باسی ٣١ی ئاب دەكەن.
ڕوونیشی كردەوە كە ئەگەر سەرۆك بارزانی و هێزی پێشمەرگەی كوردستان نەبوایە، ئەو خیانەتكارانەی ئێستا پەلاماری پارتی دەدەن بە بۆنەی ٣١ی ئاب، هەموو كوردستانیان رادەستی میلیشیاكان و پیلانی تەعریبچییەكان دەكرد.
بڵند ئیسماعیل پێیوایە ٣١ی ئاب ”گه‌وره‌ترین مناوهرەی سیاسىی ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته كه توانى هێزى دوژمنى خۆى بۆ لێدانى هێزێكى ده‌ره‌كیی داگیركەر بەكار بهێنێت به‌بێ ئه‌وه‌ى ئه‌م هێزە دوژمنەی بەكار دەهێندرێت، یەك تۆزقاڵ قازانجی هەبێت، لە ٣١ی ئابدا پارتى به‌م نمایشه سیاسییە سه‌ربازییه سه‌ركه‌وتووه، بەشێكی گەورەی كوردستانی لە ناحەزان پاك کردەوە خیانەتکاران، خۆیان لەودیو سنوورەكان دۆزییەوە“.
باسیشی لەوە كرد كە ”٣١ی ئاب وه‌رچه‌رخانێك بوو له گۆڕانی ته‌رازووى هێز له به‌رژه‌وه‌ندىی ڕه‌وتی كوردستانی و نەتەوەیی و عه‌داله‌تخوازى كه ئه‌و گۆڕانە له ته‌رازووى هێز بووە هۆی بووژانەوەی كوردستان و گەڕاندنەوەی ماف بۆ خاوەن ماف، ئەگەر ٣١ی ئاب نه‌بوایه، ناوچه‌ى ئارام كە بە بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دروست كرابوو، نه‌ده‌ما و ئەمریكا و بگرە ئەمریكاش نەیدەتوانی بە ئاسانی ڕژێمی بەعس بڕووخێنێت لە كاتێكدا هێزی ئێرانی لە ناوچە ئارامەكەی كوردستاندا بوونایە“.
بە بڕوای بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی، ”ئەوەی ئێستا هه‌یه له هه‌رێمێكى فیدراڵ و ده‌ستووری ٢٠٠٥ی عێراق، بەبێ ٣١ی ئاب هیچ یەكێكیان نەدەبوون، بگرە دۆخەكە هەر وەك جاران دەمایەوە لە بوونی میلیشیای چەكدار و خەڵكی لە یاسادەرچوو خاوەنی هەموو شتێك دەبوون“.
گوتیشی: ”له ٣١ی ئاب هه‌ولێر و هه‌ولێرییه‌كان كه‌وتنه سێبه‌رى حزبه ڕه‌سه‌ن و سه‌نگین و ئارام و هێمنهكهى خۆیان، ڕۆژانی سه‌ختى خاوه وه‌رگرتن و راوورووت و ئۆتۆمبێل دزین و پیكابدزینیان تێپەڕاند و ڕزگاریان بوو، بگرە ئارامى و ئاسایش و ئاوه‌دانى جارێكی تر باڵى به‌سه‌ر هه‌ولێره مێواندۆست و خانه‌خوێ دڵفراوانهكهدا كێشایه‌وه، له‌م ڕۆژه‌وه هه‌ولێرییه‌كان بۆ هه‌میشه به‌ڵێنى سه‌رخستن و ده‌ستگرتنیان به ڕێبازى پیرۆزى بارزانى دووپات كردۆتەوە و پارتیش وه‌فادارانه ده‌ستى ئاوه‌دانى و بنیادناوهوهى لێ هه‌ڵكردووە و هه‌ولێرى كردووەتە شارى شارانی وه‌فادارى و خۆڕاگری، لەوكات بەدواداوە بڕیارە گرنگەكانی كوردستان لە هەولێرەوە دەدرێن“.
لە كۆتاییشدا دووپاتی كردەوە: ”هەموو ئەو حزب و ڕەوتە سیاسییانەی كە ئێستا بە ئازادی كارەكانیان لە كوردستاندا دەكەن، بەرهەمی ٣١ی ئابن و لەوساوە بۆ هه‌میشه كوردستان كەوتۆتە نێو نه‌خشه‌ى سیاسى و ئابوورى و سه‌ربازیی جیهان و چیتر كەس وەك پاشكۆی وڵاتێكی ناوچەكە تەماشامان ناكات“.
بە شی ڕاگە یاندنی لێژنە ی ناوچە ی بە رانە تی
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.