شیکردنەوەیەکی زانستییانە بۆ رووداوەکانی ۳۱ئاب و ۱٦ ئوکتوبەر……!

هوگر شەهاب
رووداوەکانی ۳۱ئاب و ۱٦ ئوکتوبەر دوو ویستگەی گرنگن لە مێژووی سیاسی کورددا،ئەم دوو رووداوە گرنگە کاریگەری بەرچاویان هەبووە لەسەر گورینی ئاراستەکانی مێژووی کورد.
ئەوەی گرنگە لەم وتارەماندا دەمانەوێت شیکردنەوەیەکی ئەکادیمیانە دوور لە بەرژەوەندی تەسکی حزبی بۆ رووداوەکانی ۳۱ ئاب و ۱٦ ئوکتوبەر بکەین.
هەلبەتە لە دوای سەرهەلدانی شەری ناوخو لە نیوان هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکیتی نیشتیمانی کوردستان کوماری ئیسلامی ئیران دەستێوەردان لە کاروباری ناوخوی باشوری کوردستان دەکات،هەر بۆ ئەم مەبەستەش کوماری ئیسلامی ئیران هەزاران پاسدار و چەندین یەکەی سوپای ئیرانی پڕ چەكکراو بە چەکی قورس لە ناوچەکانی ژێر دەسەلاتی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان(ی.ن.ک) جێگیر دەکات،بێگومان ئەم هێزە پڕ چەککراوە بۆ داگیرکردنی خاکی عێراق نەهاتبوون،بەلکو بۆ ئەوە هاتبوون کە یارمەتی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان بکەن لە خوشکردنی ئاگری شەری ناوخو لە دژی پارتی دیموکراتی کوردستان تاکو ئەزمونی باشوری کوردستان شکست پێ بهێنرێت،یەکیتی نیشتیمانی کوردستان بە پشتیوانی و هاوکاری راستەوخوی سوپای کوماری ئیسلامی ئیران لە شەوی ۱٦ی لەسەری ۱۷ ئابی ۱۹۹٦ کە سالیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانە هێرش دەکاتە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەلاتی ئەم پارتەیە،بەهوی جیاوازی هێز یەکیتی نیشتیمانی کوردستان بە بەردەوامی لە پێشرەوی دابوو و پارتی دیموکراتی کوردستانیش لە پاشەکشێ دابوو.
هەلبەتە شەر و پێکدادان لە نیوان هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکیتی نیشتیمانی کوردستان رۆژ لە دوای رۆژ سەخت تر دەبوو،هێزەکانی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان بە پشتیوانی و هاوکاری راستەوخوی سوپای کوماری ئیسلامی ئیران لە هەموو لایەکەوە پەلاماری ناوچەکانی ژێر دەسەلاتی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدات،لە ئەنجامی ئەم هێرش و پەلامارانەی هێزەکانی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەلاتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە رێکەوتی ۲٦-٨-۱۹۹٦ بەشێکی زۆری خاکی باشوری کوردستان کەوتە ژێر دەسەلاتی کوماری ئیسلامی ئیران و هێزەکانی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان.
لە دوای ئەم رووداوانە پارتی دیموکراتی کوردستان کوماری ئیسلامی ئیران بە دەستێوەردان لە کاروباری ناوخوی باشوری کوردستان تومەتبار دەکات،جگە لەمە ولاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاش کوماری ئیسلامی ئیران تومەتبار دەکات کە هەولی هەژموون و فراوانخوازی خوی دەدات لە باشوری کوردستان،هەلبەتە ئەم دەستێوەردانەی کوماری ئیسلامی ئیران لە کاروباری ناوخوی باشوری کوردستان وای لە مسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد کە داوای هاوکاری و یارمەتی لە حکومەتی عێراق بکات بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەم دەستێوەردانەی کوماری ئیسلامی ئیران،بویە پارتی دیموکراتی کوردستان توانی ب پلانێکی زۆر زیرەکانە حکومەتی عێراق بەکاربهێنرێت بۆ گورینی ئەم بارودوخەی هاتووتە کایەوە،بۆ ئەم مەبەستەش داوای هاوکاری لە حکومەتی عێراق کرد بۆ رزگارکردنی باشوری کوردستان لە ژێر دەستی کوماری ئیسلامی ئیران،لە ئەنجامدا لە ۳۱ ئابی ۱۹۹٦ هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە هاوکاری سوپای عێراق هێرشی پێچەوانەی دەستپێکرد بۆ رزگارکردنی باشوری کوردستان،ئەمەبوو کە هێزەکانی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان نەک تەنیا لە هەولێر دەرکران،بەلکو ئاودیوی رۆژهەلاتی کوردستان کرا،دواتر هێزەکانی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان بە هاوکاری راستەوخوی کوماری ئیسلامی ئیران هێرشی پێچەوانەیان دەستپێکرد و هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانیان لە سلێمانی دەرکران و تاکو سنوری دیگەلە پاشەکشەیان پێکرد و کە دواتر بووە سنوری فەرمی هەردوو ئیدارەکە.
گشت حزب و لایەنە سیاسەکانی کوردستان بێجگە لە بزوتنەوەی گوران و کومەلی ئیسلامی کوردستان لە رێکەوتی ۷-٦-۲۰۱۷ لە کوبونەوەیەکی بەرفراواندا کوك بوون لەسەر ئەوەی کە ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە ۲٥-۹-۲۰۱۷ ئەنجام بدرێت،سەرەنجام خەلکی باشوری کوردستان سەرەرای هەبوونی فشاری ناوخویی و هەرێمی و نێودەولەتی لە بیست و پێنجی ئەیلولدا بە رێژەی ۹۲.۷۳ دەنگیان بە بەلێ دا بو سەربەخوبونی کوردستان،بەلام بەداخەوە بالێکی سیاسی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان پابەندی ئەخلاقی سیاسی نەبوون کە پێشتر رێکەوتننامەیان کردبوو بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دەستیان لەگەڵ داگیرکەرانی کوردستان تێکەلکرد بۆ رادەستکردنەوەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بە سوپای عێراق و حەشدی شەعبی و سوپای پاسدارانی ئیران،سەرەنجام لە رێکەوتی ۱٦-۱۰-۲۰۱۷ ئەم بالە سیاسیەی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان گشت ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بە رێکەوتننامەیەکی پێشوەختە ئەم ناوچە کوردستانیانە رادەستی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی و سوپای پاسدارانی ئیران کرد.
لەبارەی رووداوەکانی شازدەی ئوکتوبەر چەندین کەسایەتی سیاسی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان و هەرێمی کوردستان و عێراق لە رێگای دەرکردنی بەیاننامە و چاوپێکەوتنی راگەیاندنەکان تێروانینی خۆیان خستوتە گەر.

مسعود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان(۲۰۰٥-۲۰۱۷) رۆژێك لەدوای رووداوەکانی شازدەی ئوکتوبەر لە پەیامەکی دا بۆ رای گشتی دەلێت”ئەوەی لە شاری کەرکوک روویداوە دەرەنجامی بڕیاری تاکلایەنەی چەند کەسێك بووە لەنێو لایەنێکی سیاسی ناوخۆی کوردستان،کە دواجار بووە هۆی ئەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە تەواوی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم پاشەکشە بکەن”هەروەها محەمەدی حاجی مەحمود لە رێکەوتی ۱٨-۱۰-۲۰۱۷ بەیاننامەیەك بڵاو دەکاتەوە تێیدا دەلێت”دوای سەرهەلدانی داعش و داگیرکردنی بەشێکی زۆری ناوچە سنوریەکانی عێراق،هێزی پێشمەرگەی کوردستان ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بە خوێنی خوی پاراست،بەلام بەداخەوە ململانێی نادروستی حزبی و سیاسی گەیشتە ئەو ئاستە کە دۆژمن پەلکێش بکرێت بۆ ناو شاری کەرکوك ئەوەی لە سەد سالی رابردوو بەدەستمان هێنابوو لە چەند ساتێکدا لەباربرا”کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی جێگری یەکەمی پێشووی سکرتێری گشتی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان لە بارەی رووداوەکانی شازدەی ئوکتوبەر لە رێکەوتی ۱٨-۱۰-۲۰۱۷ بەیاننامەیەك بڵاو دەکاتەوە تێیدا دەلێت” رووداوەکانی چەند رۆژی رابردوو لە کەرکوك و ناوچە کوردستانیەکانی تر و قەتلوعامکردنی کورد لە شاری دوزخورماتو و ناوچەکانی تر و دەرکردن و سوتاندنی مالەکانیان و بەتالانبردنی سەروەت و سامانیان بێجگە لە ئەنفالێکی تر هیچ خوێندەوەیەکی تر هەڵناگرێت، بەلام ئەوەی زیاتر برینەکە قوڵتر دەکات ئەوەیە کە چەند کەسێکی لادەر لە رێبازی یەکیتی بەبێ گەرانەوە بۆ سەرکردایەتی حزبەکەمان لەم رووداوانەدا بە مەبەستی چەند دەسکەوتێکی کاتی و کەسی دەبنە هاوکار و رێنیشاندەری داگێرکەران و بەم کارە قێزەونەیان سەرشۆڕانە خۆیان دەخزێننە ناو لاپەرە ڕەشەکانی مێژووی گەلەکەمانەوە،سەرباری هەموو ئەوانەش ئەگەرچی زیانەکان لە رووی لە دەستدانی دەستکەوتی نەتەوەییەوە زۆر گەورەن و ئوبالی کارەساتەکانی کەرکوك و دوز و هەموو زیانە گیانی و مادی و مەعنەویەکانی تری گەلەکەمان ئەکەوێتە ئەستۆی ئەو کاڵفامانەی ناو یەکیتی”پاڤڵ تالەبانی هاوسەرۆکی ئێستای یەکیتی نیشتیمانی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی دا لەگەڵ تەلەفزیونی فرانس ۲٤ رای دەگەێنێت”بۆ هێنانی هێزەکانی عێراق وحەشدی شەعبی بۆ سنوری کەرکوك، لە کۆی ٥۰ سەرکردەی یەکێتی،رەزامەندیی ۳٨ سەرکردەیان وەرگیراوە”
نوری مالیکی سەروك وەزیرانی پێشووی عێراق(۲۰۰٦-۲۰۱٤)لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی دا کەبەشێوەیەکی بەرفراوان لە تۆڕە کومەلایەتیەکاندا بڵاوکرایەوە باس لە رووداوەکانی شازدەی ئوکتوبەر دەکات و دەلێت” ئەگەر پەیوەندی بالێکی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان بە قاسم سلێمانی و ئیران ئاسانکاری نەکردبووایە،ئەوا هەرگیز نەماندەتوانی بچینە ناو شاری کەرکوك”کەرکوکیەکانیش بە چاوی پڕ گریانەوە لەبەردەم کامێرەکاندا هاواریان دەکرد”یەکیتی ئێمەی فرۆشت،بڕۆن پەرۆیەکی ڕەشی شەرمەزاری بە ڕوتان دادەن،مێژوو رەحم بە کەس ناکات و نەفرەت لە کوردستان فرۆشانی یەکیتی”هەلبەتە بەهۆی رووداوەکانی شازدەی ئوکتوبەر گەلی کوردستان توشی زیانی گەور هات لە چەندین شوێنی جیا جیای ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کورد قەتلوعام دەکرا و و ماڵ و سامانیان بە تالان دەبرا و ماڵ و حالیان دەسوتاند.
لەدوای خستنەرووی هەردوو رووداوەکانی ۳۱ ئاب و ۱٦ ئوکتوبەر گەیشتنە کومەلێك دەرەنجام لەوانەش:
۱- لە ۳۱ ئابدا سوپای عێراق لە دوای تەنیا سێ رۆژ لە سەرجەم خاکی کوردستان کشایەوە،بەلام لە ۱٦ ئوکتوبەردا سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم نەکشاونەتەوە و تاکو ئێستاش لەم ناوچە کوردستانیانە جێگیرن و بەردەوامی بە داگیرکاری خۆیان دەدەن.
۲- لە ۳۱ ئابدا باشوری کوردستان لە ژێر دەستی کوماری ئیسلامی ئیران رزگارکرا،بەلام لە ۱٦ ئوکتوبەردا ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کەوتنە ژێر دەسەلاتی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران،بەهۆی شازدەی ئوکتوبەری رەشەوە هەرێمی کوردستان ٥۱٪ خاکی خوی لە دەستدا.
۳- لە ۳۱ ئابدا کورد قەتلوعام نەکرا و ماڵ و سامانیان پارێزراوبوو،بەلام لە شازدەی ئوکتوبەردا کورد لەسەر دەستی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق و سوپای پاسدارانی ئیران قەتلوعام کرا و ماڵ و سامانیان تالان بران و خانوی کوردنشێنەکانیان دەسوتاند.
٤- لە ۳۱ ئابدا گەلی کورد رزگارکرا و لە ژێر کوت و بەندی داگیرکەران رزگار کران،بەلام لە شازدەی ئوکتوبەری رەشدا گەلی کورد لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دووبارە کەوتنە ژێر دەسەلاتی داگیرکەران و بە ئاگر و ئاسن حوکمیان دەکەن.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.